-
- ڤیدیۆ
مەسعود بارزانی: ئێمە سواڵكەرنین و لەبرسا شۆرشمان نەكردووە
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەرەشە لە بەغدا دەكات و دەلێت:
ئەمە دەبێت چارەسەر بكرێت،ئیتر ببرێتەوە فڵان ئیمزای كرد و فڵان ئیمزای نەكرد،بۆ ئێمە دەرۆزەچین لەبەردەرگای ئەوان.
وتیشی:ئەم میللەتە لەبرسا شۆرشی نەكردووە،مرۆڤ ئەگەر كەرامەت و ئیرادە هەبێت،پارە هەر پەیدا دەبێت،ئەگەر مرۆڤ ئیرادە و كەرامەتی نەما پارە چ بەهایەكی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەو وەختە ئەوەی هەموو ئامانجەكەی پارەبێت بابفەرموێت چ بڕیارێك دەدات لەگەڵ ئەوان،ئەوانەی كەرامەت و ئیرادەیان لامەبەستە ئەوانیش بریاری خۆیان دەدەن.
جەختی لەوەشكردەوە:ئێمە لەدوای 2003بە نیەتێكی باش و بەدڵێكی پاك چوینەوە بەغدا،من چاوەرێم دەكرد ئەوانەی ئێستا لەبەغدان لە غیابی ئێمەشدا بەرگریمان لێ بكەن،چونكە چەندین ساڵ نان نمەكمان پێكەوە بووە،خۆ ئەم میللەتە لەبرسا شۆرشی نەكردووە،
2025-05-15