-
- ڤیدیۆ
لەسەر داوای حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێم رێکارەکانی پلە بەرزکردنەوە رێکدەخاتەوە.
لە ساڵی٢٠١٦ وە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان راگیراوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا داوایکردوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای بەغدا بکرێتەوە.
لەو بارەیەوە ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێکی بە ژمارە ٤٩٢٠ ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم کردوە و داوایکردوە رێکارەکانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبکەنەوە.
داواشیکردوە لەو رێکارەدا رەچاوی بنەماکانی پلە بەرزکردنەوە لە حکومەتی عێڕاق و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بکەن.
2025-05-22