LG لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا چەندین بەرهەمی کارەبایی ناوماڵی داهێنەر و نایاب بڵاو دەکاتەوە

2023-03-18

کۆمپانیای ئێل جی (رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا) زنجیرەیەك بەرهەمی کارەبایی ناوماڵی داهێنەر و نایاب بڵاو دەکاتەوە لە هەرێمەکەدا ‎ئەم زنجیرە بەرهەمە کە لە بۆنەی نمایشی ئێل جی لە MEA ٢٠٢٣ دا نمایشکرا، بەرهەمێکە هەموو ماڵێك پێویستی پێیە
 
دوبەی، ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، ١٩ ئازار ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی لە ما لەم دواییانەدا بۆنەی نمایشی بەرهەمەکانی لە MEA ٢٠٢٣ دا بەڕێوەبرد کە بەرهەم و ئامێرە نایابە داهێنەرەکانی لە بۆنەیەکی تایبەتیدا بۆ بەڕێوەبەر و میوان و هاوبەشە سەرەکیەکانی خستەڕوو. ئەم بۆنە گەورەیە هەلێکی دابینکرد بۆ میوانان تا بزانن نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئێل جی چیە و لە دانیشتنێکی تایبەتی و سەرنجراکێشدا توانستەکانی هەر بەرهەمێکی نمایشکرد.
زیاتر لە ٤٠٠ میوان لە شاری حەبتور لە دوبەی پێشوازییان لێکرا بۆ نمایشێکی تایبەتی بۆ نوێترین داهێنانە تەکنۆلۆژیەکان کە دێنە هەرێمی MEA وە. ئەم بۆنەی نمایشە بوارێکی تایبەتی تێدابوو بۆ پیشاندانی نوێترین بەرهەم و ئامێرەکانی کۆمپانیا کە پۆلێنێکی نوێی لەخۆ دەگرت لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ کە نەك تەنها کارێکی نایاب دەکەن، بەڵام دەتوانرێت تا رادەیەکی زۆر دەستکاری بکرێن و ئاستیان بەرز بکرێتەوە.
بوارێکی بەرچاو و دیاریکراوی بۆنەکە زنجیرە بەرهەمە کارەباییەکانی ئێل جی بوو، کە بەفرگر و جلشۆر و گسکی کارەبایی و ئامێری هەواگۆڕ و چەندانی تری لەخۆ گرتبوو. زنجیرە ئامێرەکانی LG SIGNATURE (ئامێری تایبەتیی ئێل جی) کە کاڵای هەرە نایاب و تایبەتن چونە پاڵ زنجیرە بەرهەمە نمایشکراوەکان، ئەم ئامێرە تایبەتیانە شایەتحاڵی پابەندبوونی ئێل جین بە پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان تەکنۆلۆژیا و کامەرانی لە بازاڕی ئامێرە کارەباییەکاندا.
بەڕێز یەنگ هاک جونگ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئێل جی لە شام، لەسەر بۆنەکە وتی "نمایشی ئێل جی لە MEA ٢٠٢٣ یەکێکە لە گەورەترین بۆنەکانمان و ئێمە سەربەرزین کە لێرە سەکۆیەکمان هەیە تا بتوانین نوێترین داهێنانەکانمان نمایش بکەین. هەموو  ئامێرە کارەباییەکانی ئێرە کۆمەڵێك پێویستیی بەکارهێنەر بەئامانج دەگرێت. ئێمە تەنها ئەو پێویستیانە پڕ ناکەینەوە بەڵكو ئەزموونێکی نایاب و نوێ پێشکەشی بەکارهێنەرەکانمان دەکەین لەڕێی زنجیرە بەرهەمەکانمان و پێشکەشکردنی تایبەتمەندیی هەرە نوێ لە ئامێری کارەبایی پشت پێبەستراودا. بە هەریەک لەم ئامێرانەمان بەکارهێنەرانمان دەتوانن بە ڕاستی ژیانی رۆژانەیان باشتر بکەن لە هەمان کاتدا ئامێرە کارەباییەکانیان شێوە و وێنەیەکی جیاوازیان هەبێت."
لە ماوەی بۆنەکەدا، ئێل جی نەوەی دووهەمی LG SIGNATURE لە زنجیرە ئامێری کارەبایی ناوماڵ پێشکەش کرد. کە زنجیرەیەكن لە ئامێری هەرە پێشکەوتووی نایاب، دیزاینێکی سەردەمیانە و گشتگیر و داهێنانیان دەبەنە ناوماڵەکانەوە بۆ ژیانێکی ئاسودەتر و جوانتر. ئەم زنجیرە بەفرگرەی چوار دەرگای ستایل فەرەنسی LG SIGNATURE 4-Door French-Door refrigerator بە تایبەتمەندی Dual InstaView™ (بوونی پەنجەرە لە دەرگاکەدا) و ئامێری جلشۆر و وشککەرەوە کە روونمای لەمسی ٧ ئینچی هەیە، هەروەها فڕن و مایکرۆوەیڤی Over-the-Range کە بەهەمان شێوە تایبەتمەندی InstaView™ ی هەیە لەگەڵ دووانە فڕنی سکەدار کە تایبەتمەندیی ڕێکخستنی کات و پلەی گەرمای هەیە بە شیوەی خودکارانە.
 
بۆنەکە بووە سەکۆیەکیش بۆ پێشکەشکردنی بەفرگرەی ئێڵ جی بە تایبەتمەندی MoodUP™ بۆ ناوچەکە. ئەم تایبەتمەندیە ناسراوە بە ڕەنگە سەرنجراکێش و نایابەکانی کە گۆرانکاریەکن لە ئامێری کارەبایی چێشتخانەی ماڵاندا. ئەم جارە ئێل جی هەماهەنگی کردووە لەگەڵ پەیمانگەی بەناوبانگی جیهانی (Pantone Color ) بۆ دابینکردنی رەنگی ساڵ، کە رەنگی Viva Magenta (سورێکی تۆخ) ە. بەفرەگرەکە رەنگی دەرگاکانی لیدە کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت و بە ئاسانی ڕێکبخرێت لەگەڵ دۆخی چێشتخانەی ناوماڵ. خاوەنانی بەفرگرە مۆدێل چوار دەرگاییەکە دەتوانن ٢٣ رەنگی بەشی سەرەوە و ١٩ رەنگی بەشی خوارەوە تێکەڵ بکەن و یەکبخەن کە پێکەوە دەتوانن ١٩٠ هەزار رەنگی تێکەڵ لەبەردەستیاندا بەکاربێنن. ئەمانە هەموویان لەڕێی بەرنامە مۆبایلی ThinQ ® ی ئێل جیەوە کۆنترۆل دەکرێن بەبێ بەرامبەر و بەبێ بەزمورەزمی گۆڕینی هیچ بەشێکی خودی جەستەی بەفرگرەکە. هەروەها ئێل جی ئەم هەلە دەقۆزێتەوە بۆ پێشکەشکردنی CordZero A9 Kompressor™ لە گسکی کارەباییدا بە تایبەتمەندی Steam Power Mop (پاکژکردنەوەی بە تەوژمی هەڵم). ئەم ئامێرە کە لە بۆنەی CES دا نمایشکرابوو، یەکەمین گسکی کارەبایی ئێل جیە کە نۆزڵی تێدایە و بە تەوژمی هەڵم کاری پاکژکردنەوە دەکات و بەتەواوەتی بێتەلە. هەروەها قەدی ئامێرەکە هەموو کەلوپەلەکانی لەخۆ گرتووە، بە سیستەمی خودکاری بەتاڵکردنەوەی سەبەتەی خۆڵەکەشەوە کە شوێنی بارگاویکردنەوەشی لەسەرە و کیسەیەکی جوڵاوی خۆڵی تێدایە، لەگەڵ ڕوونمایەکی نایاب بۆ پیشاندانی دۆخی گسکەکە. لەکاتی پاکژکردنەوەی بە هەڵمدا، ماسیحەکە تا ٦٠ پلەی سیلیزی گەرم دەبێت بۆ ئەوەی کاری پاککردنەوە ئاسانتر بکات و دوو هەستەوەر پارێزگاری لێدەکەن لە زێدە گەرمبوون. هەروەها سیستەمێکی پێشکەوتووی خودکاری دابینکردنی ئاویشی تێدایە کە ماسیحەکە لەکاتی کاردا بە تەڕی دەهێلێتەوە.
یەکەکانی هەواگۆڕ زۆرجار ئامێرێکی سەرنجراکێشی ناوماڵ نین، بەڵام هەواگۆڕی ARTCOOL Gallery ئێل جی کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت، روونمایەکی ٢٧ ئیچی نایابی ئێلسیدی پێوەیە لەگەڵ چوارچێوەیەکی ساکاری وردکار، ئەم هەواگۆرە نوێیە زیاتر لە کارێکی هونەریی دەچێت وەك لەوەی هەواگۆڕێکی پێشکەوتووی ئێل جی بێت. ئەم ئامێرە تەنها هەوای فێنک و گەرمی کەم وزە دابین ناکات لەڕێی کۆمپرێسەری پێشکەوتووی DUAL Inverter Compressor™ ئێل جی و سێ دەرچەی هەواوە، بەڵکو دەشتوانرێت لەڕێی بەرنامەی ThinQ ® ی ئێل جیەوە دەستکاری بکرێت و چەندان وێنە و وێنەی خێزانی بکرێتە سەر بە خواستی بەکارهێنەر. هەروەها کارێکی پاکژکارانەتر دەکات لەڕێی تایبەتمەندیی AI Dry™ (زیرەکی دەستکرد بۆ هەڵمژینی شێ) و ژاوەژاوی زۆر کەمە کە ٢٠ دیسیبڵە (هێندەی خشەی گەڵایەك) و بەشی خوارەوەی دادەخرێت لەکاتی خەوتندا بۆ ئەوەی حەوانەوە و خەوی بەکارهێنەر تێكنەچێت. ئێل جی کارێکی ناوازەی لە جلشۆر و جل وشککەر کردووە، کە لە جلشۆری ئێل جیدا بە تایبەتمەندی WashTower™ Compact دا نمایشکراوە کە جلشۆر و جل وشککەر لەخۆ دەگرێت. ئێل جی بە بیرکردنەوە لەوەی شوێنێکی کەم بگرێت، ئەم ئامێرەی دروست کردووە و کۆنترۆڵ و زیرەکی دەستکردیش لە خۆ دەگرێت. ئەم جلشۆرە توانستی ١٣ کیلۆ جلە و وشککارەکەی ١٠ کیلۆ جل دەگرێت، شوێنێکی کەم دەگرێت لە ناوماڵدا وەك لەوەی جلشۆرێك و وشککەرێک بە جیا بکڕیت کە هەمان توانستیان هەبێت. شێوەی ئامێرەکە تەخت و ڕێکە و جوانیەکی ساکاری هەیە بەدوور لە دیزاینێکی جەنجاڵ و ئاڵۆز. ئەم ئامێرە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی جلشۆردنی تێدایە وەکو Artificial Intelligence Direct Drive™ (AI DD™) بۆ ناسینەوەی دەستنیشانکردنی شێوەی جلشۆردنەکە (جوڵەی حەوزەکە و پلەی گەرمای ئاو و ژمارەی سوڕی شۆردنەکان) بۆ هەر دەستە جلێك، ئەمەش تێکدانی قوماش کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە هێشتنەوەی جلوبەرگدا بۆ ماوەیەکی زیاتر. تایبەتمەندی Smart Pairing™ کاتی بەکارهێنەران ناگرێت بە بەزمورەزمی گونجاندنی جلشۆر و وشککەر پێکەوە، هەردووکیان پێکەوە بە خودکارانە باشترین سوڕی شۆردن و وشککردنەوەکان هەڵدەبژێرن بنەما لەسەر ڕێکخستنەکانی جلشۆرەکە و ئەمەش وادەکات هەردووکیان ئەدایەکی نایاب پێشکەشی بەکارهێنەر بکەن. زنجیرە ئامێرەکانی ئێل جیی ناوماڵ پاکژکارەوەی هەواش لەخۆ دەگرێت کە زنجیرە ئامێرێکە ئێل جی بە تەکنۆلۆژیای نوێ تەنیویەتی. پاکژکاری هەوای PuriCare™ AeroTower™  ئیڵ جی تایبەتمەندی True HEPA and UVnano™ LED لەخۆ دەگرێت بە سێ هەنگاوی سیستەمی فلتەر بۆ پاکژکردنەوەیەکی وردی هەوای ناوماڵ و ٪٩٩.٩٧ ی تەپوتۆز و تەنۆلکە هەستیارهێنەکان (بۆ پژمین و کۆکە و رەبۆ) دەگرن. هەوەها فلتەرە بۆنگرەکان بۆنی ناخۆش و تەنۆلکە کیمیاییە هەواییەکان دەگرن بۆ ئەوەی هەناسەدان ئاسانتر بێت و ژینگەیەکی ناوماڵی چێژبەخشتر دابین بکات. ئەم ئامێرە تەکنۆلۆژیای UVnano™ LED لەخۆ دەگرێت بۆ کوشتنی ٪٩٩.٩ ی بەکتریاکان لەسەر پەڕەی پانکەکەی. ئەم ئامێرە لەگەڵ خۆگونجاندنی لەگەڵ ژووری گەورە و بچوکدا بە گۆڕینی تەوژمی هەواکەی، ١٠ ئاستی خێرایی پانکەش دابین دەکات لەگەڵ ڕێکخستنی لەرەلەر، هەموویان کۆنترۆڵ دەکرێن لەسەر ئامێرەکە یان بە کۆنترۆل یان لەڕێی بەرنامە مۆبایلی ThinQ® ی ئێل جیەوە.
 
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی زنجیرە بەرهەمەکانی ئێل جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.Lge360.com