جەنگی ئۆکراینا و مردنی شاژن و کورد!

محمد خۆشناو

2022-09-24

زستانی ئەمساڵ لەسەر مرۆڤایەتی زۆر دژوار دەبێت  لەئێستاوە ئەوروپا هاواری لێهەڵساوە ، کێشوەرە پیرەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی ئابووریەکەی بەرەوخراپتر دەڕوات و چاوەڕێی زستانێکی تووند دەکات کەوا بەڕێوەیە و ، پێشبینی دەکرێت نرخی ووزە بەهەموو هێزەوە بەرز ببێتەوە ، ئەوەتا نرکەنرکی پێش قیژ و هاوار دزەی کردۆتە سەر شەقامەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ، نوزەنووز بەهێزەوە هاتۆتە ناو شەقام و ماڵەکانی ئەڵمانیا ، وڵاتانی خۆرئاوای ناچارکردووە لە ئەلتەرنادیفی ووزە لەسەر ئاستی جیهاندا بگەڕێن.

ئێستا جیهان سەیری کەندا و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لێی دەکات ، بەوپێیەی ئەو ناوچەیە دوایین کۆگای ووزەیە ، بۆیە چاوەکان لەسەر ئەو ناوچەیەیە و ، ئەوانیش چاوەڕێی زستانێکی دیکەی جیاوازن نەک لەسەرئاستی کەشوهەوا و ، نە لەسەرئاستی ووزەش و ، لەسەرئاستی ئابووریش نا ، بەڵکو لەسەرئاستی بەستنی هاوپەیمانێتی نوێ لەسەر بنچینەی مامڵەکردنێکی باش بۆ دۆخە نوێیەکە و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش


جەنگی نێوان ڕوسیا و خۆرئاوا بەسەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتووەکان و بە بەلاگێڕکردنی سەربازانی ئۆکراینا بەرەو دژواری دەڕوات و ، باس لە ئەگەری بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی تەکتیکی دەکرێت و ، ڕوسیا داوای هەزاران سەربازی یەدرگی کردووە کە چەند  مانگێکی دەوێت بۆ ئامادەبوویی سەربازییان ، ئەمە وادەکات کە زیاتر وڵاتانی ئەوروپی دادۆشرێن و ئەوەندەی تر بترسێن ، هەربۆیە لەئێستاوە هەندێکیان ئاماژەیان بەوەکردووە کە لەوانەیە چیتر نەتوانن وەک پێویست یارمەتی ئۆکراینا بدەن ، لەلایەکی دیکەوە وڵاتەیەکگرتووەکان بەدەست بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و ئازاری دانیشتووانەکەی دەناڵێنێت بەتایبەتی خەڵکە کەمدەرامەت و مامناوەندەکان لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بۆ خۆگەرمکردنەوە لە زستاندا و ، بەپێی ڕاپۆرتەکان پێشبینی دەکرێت نرخی ووزە پازدانێکی گەورە بەخۆوە ببینێت و بێتە بەردەم دەرگاکانی دانیشتوانی ئەمەریکا ، ڕاستە هێزەکانی ئۆکراینا بەیارمەتی خۆرئاوا هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشەیان  لە هێزەکانی ڕوسیا سەندەوە ، بەڵام بەپێی قسەی پسپۆرانی سەربازی ئەمە بەسەرکەوتنی ستراتیژی دانانرێت….لەم چەند ڕۆژانەی دادێت ڕاپرسیە ڕاگەیەنراوەکە لەسەر هەر چوار هەرێم «دۆینتسک ، لۆگانسک ، خێرسۆن ، زابۆریبگیا » تەواو دەبن و هەرچوار هەرێم بەڕسمی وەکو دوورگەی«کریما» دەچنەسەر ڕوسیا ، بەڵام  ئایا ئەوکاتی ئۆکراینا بەیارمەتی خۆرئاوا دەتوانن لەو هەرێمانە بدەن ، بێ ئەوەی دووچاری وڵامێکی سەربازی لەلایەن ڕوسیا  لەو جەنگەدا بن و جەنگ بەیەک ڕۆژ یەکلاببێتەوە ؟! ئەمجارە ڕوسەکان بەچڕی هێرشی ئاسمانی و مووشەکی و سەربازی دەکەنە سەر دامەزراوە هەستیارەکان لە ئاو و کارەبا و تا دەگاتە «مەڵبەندی دروستکردنی بڕیار» لە کییێف کە خودی زیلینسکی دوور نەبێت لە گوولەی ڕوسەکان ، هەموو ئەوەی باسمانکرد ئەوەیە کە دۆخەکە زۆر ترسناکە بەتایبەتی لەڕووی ووزەوە…ئێستا خۆرئاوا بەدوای گرێبەستێکدا دەگەڕێت بۆ دەربازکردنی خۆی و بەرژەوەندیەکانیان لەو دۆخە خەراپەی تێی کەوتووە  ، ، ئەوان ئامادەن هەر ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە ووزە بکەنە هاوبەشێکی ستراتیژی خۆیان .


ئێستا جیهان سەیری کەندا و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لێی دەکات ، بەوپێیەی ئەو ناوچەیە دوایین کۆگای ووزەیە ، بۆیە چاوەکان لەسەر ئەو ناوچەیەیە و ، ئەوانیش چاوەڕێی زستانێکی دیکەی جیاوازن نەک لەسەرئاستی کەشوهەوا و ، نە لەسەرئاستی ووزەش و ، لەسەرئاستی ئابووریش نا ، بەڵکو لەسەرئاستی بەستنی هاوپەیمانێتی نوێ لەسەر بنچینەی مامڵەکردنێکی باش بۆ دۆخە نوێیەکە و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش ، من پێم وایە کە ئەو بایەخەی کە ئێستا بە هەرێمی کوردستان دەدرێت هەمووی دەچنەوە سەر ئەوەی کە باسمانکرد ، ئێستا کاتیەتی ئەم پرسیارە بکەین : ئەگەر هەرێمی کوردستان ووزەی خۆی دەرنەهێنابا ئەو بایەخەی پێدەدرا!! کە دەریهێنا و تەسلیمی ئەو بەناو دەوڵەتی عێراقەی کردبا ئەو حسابەی ئێستای بۆ دەکرا؟!.

ئێستا دۆخێکی خەراپ لە ڕووی ئابووری و ووزەوە بەرۆکی جیهانی گرتووە و ، کوردستانیش وەک بەشێکی نەخشەی ووزە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا  پشکێکی لە دوا کانەکانی  ووزەی بەردەکەوێت و وڵاتان چاویان تێبڕیووە ، باشترین دەرفەتە بۆ  بەخۆداچوونەوەی  هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و دەسەڵات کە هەنگاوی جدی و دڵخۆشکەر نەک هەر لە بواری پێشمەرگە بەڵکو لە مەنزومەی فێرکردن و خوێندن«نەک زانکۆ بکرێتە کارگەی دروستکردنه بڕوانامە» و یەک سیستەمی ئاسایش و سیستەمێکی بەهێزی ئابووری و دارایی بۆ بەهێزکردنی کوردستان و خزمەتی کردنی ئەم میللەتە خێرلەخۆنەدیووە بهاوێن


ئاشکرایە کە بەریتانیا هەر لەدروستکردنی دەوڵەتی عیراقەوە تا دەگاتە «16»ی ئۆکتۆبەر کە هەر دوای ئەو ڕووداوە کۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆم هاتە کەرکوک و کێلگە نەوتیەکان ، لەمیانی ئەو مێژووەدا لە چەندین وێستگەی جاوازدا یادەوەری تاڵ و ناخۆشمان لەگەڵ بەریتانیادا هەیە ، بەڵام بەداوەتکردنی سەرۆکی هەرێمی کورستان بۆ ماڵئاواییکردنی شاژنی سەدە ئیلیزابیسی دووەم لەنێو «500 » کەسی بەهیز لە پادشا و ئەمیر و سەرەک وەزیرانی «200 » وڵاتی سەرانسەری جیهانیدا  ، گوزارشتە لە پێداچوونەوە و بایەخی  ووزەی کوردستان لەکن ئەوان و وڵاتەیەکگرتووەکان کە ببینە هاوبەشێکی ستراتیژی لەگەڵ ئەواندا و ، هەر بۆ هەمان مەبەست لەم ڕۆژانەی ڕابردوو بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمەریکا ئیمزاکرا کە « 4» ساڵ لە پارە و پڕچەکردنی پێشمەرگە و مەشقپێکردنیان بەردەوام دەبێت ، کە ئەمەش گوزارشتە لە دۆستایەتی و هاوبەشی ستراتیژی بۆ دروستکردنی هیزێکی تۆکمەی نیشتیمانیی بۆ هێنانەکایەی کوردستانێکی بەهێز ، کە پێویستی بە سوپایەکی نیشتیمانیی بەهێز هەیە بیپارێزێت لە دوژمنانی ژیان.


ئێستا دۆخێکی خەراپ لە ڕووی ئابووری و ووزەوە بەرۆکی جیهانی گرتووە و ، کوردستانیش وەک بەشێکی نەخشەی ووزە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا  پشکێکی لە دوا کانەکانی  ووزەی بەردەکەوێت و وڵاتان چاویان تێبڕیووە ، باشترین دەرفەتە بۆ  بەخۆداچوونەوەی  هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و دەسەڵات کە هەنگاوی جدی و دڵخۆشکەر نەک هەر لە بواری پێشمەرگە بەڵکو لە مەنزومەی فێرکردن و خوێندن«نەک زانکۆ بکرێتە کارگەی دروستکردنه بڕوانامە» و یەک سیستەمی ئاسایش و سیستەمێکی بەهێزی ئابووری و دارایی بۆ بەهێزکردنی کوردستان و خزمەتی کردنی ئەم میللەتە خێرلەخۆنەدیووە بهاوێن و ، متمانەی میلەتەکەیان بۆ خۆیان بگەڕێننەوە کە ماوەیەکە لەدەستیان داوە