ئێران بەرەو کوێی

عەتا سەراوی

2022-09-26

لەباشور پشتیوانی کردنی براکانمان لەڕۆژھەڵات زۆر شەرمن و جێگایی سەرسوڕمانە

لەدوایی شەھیدکردنی کچەکوردێک بەبیانویی حیجاب لەڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە یەکەم چەخماخەیی ڕاپەڕینێکی سەرتاسەریی وا پێ دەنێتە ھەفتەیی دوەم، دروشمەکان حیجابی تێپەڕاندو ژنانی ئێرانی پێشڕەوایەتی ئەم خۆپیشان دانەیان لەئەستۆگرت، بەدواییدا دوای ھەوڵێکی زۆری ڕژێم چ سەرۆک کۆماریی ئیرانی و بەرپرسانی تر پەیوەندی کردن بەخێزانی ژینائەمینی  و دڵدانەوەیان، ڕژێم ھەوڵیدا کورد بەجوداخوازلەقەڵەم بداو گەلانی ئێران ساردبکاتەوە لەپشتیوانی گەلی کورد، ئەوەشی بۆنەچوە سەرو ڕۆژانە ھونەرمەندان و وەرزشکاران و مامۆستایان و خوێندکاران دەچنە پاڵ خۆپیشاندانەکان، زیاد لە ١٥٥ شارو شارۆچکە بەشدارن لەخۆپیشاندانەکان و دروشمەکان لەداواکارییەکانی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٧ و٢٠١٩ زۆر جیاوازن و لەسەرتاسەریی ئێران داوایی ڕوخاندنی ڕژێم و کۆتایی ولایەتی فەقھی دەکەن.
لێرەوە ئەوەیی دەیبینم مەخابن لەباشور پشتیوانی کردنی براکانمان لەڕۆژھەڵات زۆر شەرمن و جێگایی سەرسوڕمانە، لەکاتێک ھەمیشە کەباشور لێی دەقەومێ ڕۆژھەڵات پشت و پەنایی گەلی باشورن
لەئاستی نێودەوڵەتیش تائیستا لەبەیاننامەو ھەندێ ھەنگاوی بچوک ھیچ پشتیوانییەکی جدی و پێویست بەدی ناکرێ و معارەزەیی ئێرانیش بەگشتی نەیانتوانی ببنە چەترێکی یەکگرتو بە یەک دەنگ خاوەندارێتی ئەو ڕاپەڕینەسەرتاسەرییە بکەن.

لەکاتێکدا خامنەئی لەسەرجێگایی مەرگەو ئەیەوێ مجتبی کوڕی ببێتە سێیەم ڕەھبەری ئێران  کە خۆیی لەژیان دایەو خۆپیشاندەران بڕوخێ خامنەئی دەکەن. جگە لەسوپای پاسداران پێ ناچێ مجلیسی خوبەرگان و مجلیسی تشخیس مەسڵەحەتی نیزامیش  تائێستا بەدیل یان بۆ ڕەھبەر ھەبێ کەئیجماعی لەسەربێ.


بەڕایی من بەو وەزعەشەوە ئەستەمە ڕژێم بتوانێ ئەم ڕاپەڕینە بەتەواویی سەرکوت بکات،دەبێ سازش بۆ ھەندێ لەداواکانی خەڵک بکات بەگۆڕینی ھەندێ یاسا کەپەیوەندی بەئازادی تاکی کۆمەڵ ھەیە بەتایبەت ژن.
بۆئەوەی زۆر لەبابەتەکە دور نەڕۆم ئایا خۆپیشاندەران دەتوانن سەرکردایەتێک بۆ خۆیان دیاری بکەن لەھەمو ئێران کەنوێنەرایەتی یان بکات، یان بەرھەڵستکارانی پێشویی ڕژێم کەبەشێکن لەوڕژێمە خۆی ئەکات بەخاوەنی خۆپیشاندەران
لەکاتێکدا خامنەئی لەسەرجێگایی مەرگەو ئەیەوێ مجتبی کوڕی ببێتە سێیەم ڕەھبەری ئێران  کە خۆیی لەژیان دایەو خۆپیشاندەران بڕوخێ خامنەئی دەکەن. جگە لەسوپای پاسداران پێ ناچێ مجلیسی خوبەرگان و مجلیسی تشخیس مەسڵەحەتی نیزامیش  تائێستا بەدیل یان بۆ ڕەھبەر ھەبێ کەئیجماعی لەسەربێ.

بۆیە بەندە وای دەبینم یەکێک لەوگۆڕانکاری یانەی ڕژێم بۆمانەوەی ناچارە بیکات، پۆستی ڕابەر کۆتایی بھێنێ و دو مەجلیسی ناوبراو ھەڵوەشێنێتەوە و سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران و پەڕلەمان وەک سێ دامەزراوە جگایی ئەو سێ دامەزراوە دینییەبگرێتەوە و دەبێ ڕژێم ئازادی زیاتر بەگەلانی ئێران بدات و چ قانوی ئەحزاب و چ ڕێگادان بەبونی نوێنەری گەلانی ئێران لەپەڕلەمان، ڕەنگە ئەوگۆڕانکارییانە بتوانێ تەمەنی ئەوڕژێمە بۆ ماوەیەکی تر درێژبکاتەوە و چۆن ئەردوگان بەحیزبێکی ئیسلامییەوە حوکمی وڵاتی ترکیا ئەکات بەدەستورێکی عەلمانی 
ئەگەر نا ڕژێم بەھۆیی نەبونی بەدیلی فیعلی و کۆمەڵگایی نێودەوڵەتیش پشتیوانییەکان یان وەک پێویست نییەو لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیان ھەنگاو ھەڵدەگرن، بەڵام بەڕایی من دواقسە بۆکۆمەڵانی خەڵکی ئێرانەو ئەگەر بتوانن بەھەمان گوڕوتین بەردەوامبن تا ھێزی سەرکوتکەری ڕژێم توندتربێ ئاگری خۆپیشاندانەکان بەرزترئەبێ و باچاوەڕێبین 
سەرکەوێ گەلانی ئێران

بژی ژن
عەتا سەراوی