هه‌ڵبژاردنی سه‌رئه‌شكه‌وتانی بێتواته به باره‌گای ڕابه‌رایه‌تی . سه‌ره‌تا جه‌نابی ڕابه‌ر له سه‌ربازگه‌ی چوارقوڕنه نیشته‌جێ بو كه به‌ڕاستی له‌هه‌مو ڕوهویه‌كه‌وه ناشیاوبوو، جه‌نابی ئەنوەربه‌گی بێتواته سه‌رئه‌شكه‌وتانی پێشه‌كه‌ش كرد تاكو ببێته باره‌گای ڕابه‌رایه‌تی و جه‌نابی ڕابه‌ریش له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌م جێیه‌ی زۆرله‌لاپه‌سه‌ند بوو : 1- له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ند بوو دور بو له‌سنوره‌كان و هه‌یمه‌نه‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی. 2- له‌نێوانی باره‌گای سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كی و دو‌ریش بو له‌سه‌نته‌ری هه‌ردولا. 3- ئه‌وده‌ڤه‌ره ژماره‌یه‌كی زۆری زانایان و پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ول ایه‌نگرانی تیدابوو. 4- جێیه‌كی لاده‌ست بوو ڕێگای هیچ جێیه‌كی تری له‌سه‌رنه‌بوو به‌ڵكو خاوه‌ن ڕێگاوبانی تایبه‌ت به‌خۆی بوو.
له‌به‌ر ئه‌م هۆ سه‌ره‌كیانه جه‌نابیان سه‌رئه‌شكه‌وتانیان زۆرله‌لاپه‌سه‌ند بوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌وچه‌ند كڕیاره‌ی شه‌ڕله‌پشكی خۆمان پابه‌ندبونایه به‌ڕێنماییه پڕ له‌حیكمه‌ته‌كانی جه‌نابی ڕابه‌رو ڕاسپارده‌كانی زانانیانی به‌ئه‌زمونی بزه‌وتنه‌وه‌ی ئیسلامی چونكه : 1- جه‌نابی ڕابه‌رخاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێیزو ڕێز‌و ته‌قدیربو له‌لای سه‌ركرده كوردییه‌كان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ر . 2- ئه‌وچه‌كه‌ی كه‌له‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیدابو به‌مه‌به‌ستی جیهادو دژایه‌تی به‌عس و به‌رگری له میلله‌ت و هاوسه‌نگه‌ری لایه‌نه سیاسیه چه‌كداره‌كانی كوردستاندا بو نه‌ك بۆ سه‌نگه‌رلێگرتنیان . هه‌ربۆیه كاره‌ساتی جه‌نگ پێ فرۆشتن به بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كڕینی ئه‌وئاژاوه‌و جه‌نگه له‌لایه‌ن ئه‌وچه‌ند نه‌فه‌ره‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی ئئیسلامی كه‌له‌ئه‌ڵقه‌كانی پێشودا باسمان لێوه‌كرد ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌ی هێنا به‌سه‌ركوردستاندا و ئه‌وئه‌نجامه خه‌مبارو خوێناوییه ڕویدا كه هه‌موانی نیگه‌ران كرد كه‌ڕابه‌ریه‌تی و ته‌واوی بزوتنه‌وه به نیازی نه‌بون وبیریشیان لێ نه‌ده‌كرده‌وه‌و خۆیشیان بۆئاماده نه‌كردبوو . لێره‌دا به‌پێویستمان زانی كه‌مێك ئاماژه بكه‌ین به چۆنیه‌تی ئه‌وشكسته‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پاش ڕودانی شه‌ڕه‌نه‌خوازراوه‌كه هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتی به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه به كه‌ره‌سه‌وتفاقی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كه‌وتنه په‌لاماری ناوچه‌كه و ئێمه‌یش وه‌ك غورفه‌ی عه‌ملیات بۆ به‌رگری له‌سه‌ركرایه‌تی ژورێكمان پێكهێنا له مامۆستا مه‌لا مه‌غدید وكاك عەلی باپیر‌و من وكاك ملا امینی جیهازو وچه‌ند براو مامۆستایه‌كی تر پێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی به‌رگری وپه‌یوه‌ندیمان ده‌كرد له‌هه‌مانكاتیشدا پێشوازی له‌شاندی نێوه‌ندگیری و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی جه‌نابی ڕابه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ته‌واوی ئه‌وپه‌یوه‌ندی وبینینی شاندانه له‌دیوه‌خانی میرانی ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته ئه‌نجام ده‌دران .
لێره‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ زۆر به‌كورتی وه‌ك مێژو ده‌خه‌مه ڕوو :
1- له‌سه‌ره‌تای به‌رپابوونی شه‌ڕه‌كه من پێشنیارم كرد كه‌چی هێزی خۆمانه له‌ڕانیه‌و چوارقوڕنه‌و فێرگه بیانكشێنینه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی چونكه ئێمه وه‌ك سكرتاریه‌تی جه‌نابی ڕابه‌ر ته‌قه‌مه‌نی و ئازوقه‌ی باشمان په‌یداكردبو به‌شی ماوه‌یه‌كی باشی ده‌كرد و به‌شێوه‌یه ده‌مانتوانی به‌رگری چاك بكه‌ین و ته‌نانه‌ت هێرشی پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجام بده‌ین وجه‌نابی مامۆستا مه‌قدیدیش هاوڕام بو كه‌چی كاك علی باپیر ده‌ستی گرت به‌سنگمه‌وه‌و وتی : وره‌ت به‌رزبێت وخه‌مت نه‌بێت پێویست به‌وه‌ناكات ئه‌وجێیانه له‌ده‌ست بده‌ین و خودا یاربێت هێرشیشیان بۆده‌كه‌ین , كه‌چی به‌داخه‌وه كاتێك خه‌به‌ری بۆ مامۆستا شه‌ریفی شه‌هید نارد كه‌ته‌واو كار له‌كار ترازابو ئه‌وه‌نده‌ش ماندو فشاری دابه‌زی بوو به‌پشتوێن ڕایانده‌كێشا و چوارده‌وریان گرتن هه‌مویان شه‌هید كردن جگه له‌مامۆستا علی مه‌مك كه خۆی شاردبویه‌وه‌و یه‌كێكی تر كه شیاوی شه‌هاده‌ت نه‌بو ! 2- مه‌سه‌له‌ی (هه‌یبه‌ت سوڵتان ) كه كاتی خۆی له‌وه‌ڵامی مامۆستا محممد فه‌ره‌ج كه جه‌نابی ڕابه‌رناردبوی بۆلای كاك علی له‌وه‌لامدا پێی وتبون خه‌متان نه‌بێت له 24 سه‌عاتدا تاكو هه‌یبه‌ت سوڵتان پاك ده‌كه‌ینه‌وه لێیان كه‌چی پاش ڕۆژێك له‌شه‌ڕ بێ ته‌لی ئه‌و باره‌گایه‌ی ئێمه له‌وجێ ستراتیژیه‌دا ده‌نگی نه‌ما كه‌له یاسای سه‌ربازیدا به داگیركراو هه‌ژمارده‌كرێت , له‌ژوری عه‌مه‌لیات وتم به‌كاك علی باپیر به‌ڵكو له‌ڕێی ته‌نزیمه‌وه كه‌سێك بنێریت سۆراخیان بزانین له‌وه‌ڵامدا وتی هه‌رچی ته‌نزیممان هه‌یه پێشمه‌رگه‌ن و له واجبدان ناچار من له‌ڕێی دۆستانی خۆمه‌وه سه‌یاره‌یه‌كی به‌رازیلی یان بۆناردین به‌شۆفێره‌كه‌یه‌وه و برایه‌كی مناڵ كاری كلێته له‌سه‌رمان هه‌بو له‌وه‌رشه كلێته‌كه‌یم له‌سه‌ر لابرد‌و به‌جیهازێكی فول له‌شه‌حن وشاحینه‌و جفره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه نارد‌و پاش دوسێ سه‌عات په‌یوه‌ندیمان كرایه‌وه كه وره‌ی هه‌موانی به‌رزكرده‌وه‌و كارئاسانی باشی بوۆكردین بۆ ئێمه‌یش و برایانی كۆیه كه پاڵه‌وانانه به‌رگرییان ده‌كرد . 3- له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا فه‌رمانده‌ی شه‌هید مه‌لاشه‌ریف (پله‌ی به‌رزبێت ) بروسكه‌ی كرد كه فریاكه‌ون ته‌قه‌مه‌نیمان له‌ته‌واوبوندایه و منیش دیسان به‌كاك علی باپیرم وت كه به‌ڕاستی پێكه‌وه‌بونێكی برایانه‌مان هه‌بو كه به‌ڵكو له‌ڕێگای ڕیكخستنه‌وه بڕێك ته‌قه‌مه‌نییان پێ بگه‌یه‌نین كه‌ئێمه وه‌ك سكرتاریه‌تی جه‌نابی ڕابه‌ر بڕێكی باش ته‌قه‌مه‌نیمان به‌فه‌رمانده‌ی پاڵه‌وان (هه‌مزه‌بۆڵی ) سپاردبو كه‌له‌سه‌روچاوه له‌ماڵێكدا دایشاردبون وه‌ڵامه‌كه‌ی دیسان ئه‌وه‌بو كه ته‌نزیم هه‌مویان پێشمه‌رگه‌ن و له‌به‌رگریدان. دیسان له‌ڕێی دۆستانه‌وه بڕێكی باش ته‌قه‌مه‌نیم بۆناردن كه‌وه‌سڵی وه‌رگرتنه‌كه‌ش به‌خه‌ت وئیمزای سه‌ركرده‌ی شه‌هید مه‌لاشه‌ریف بۆمان هاته‌وه . 4- كه هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گریجان بو ڕوبه‌ڕوی به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه بون له‌گشت لایه‌كه‌وه وجارجاریش تۆپیان به‌ره‌و ئێمه‌ده‌هاوێشت و شه‌وێك كاك علی باپیروتی سبه‌ی له‌ڕێی كه‌سێكی متمانه‌داری خۆمه‌وه ده‌ینیێرمه گریجان و هه‌واڵی وردمان بۆدێنێت ئێمه‌یش وتمان كێیه وتی پاشان ده‌یڵێم وكاتی به‌ڕێكردن زۆرمان بۆهێنا كێیه وتی مام قادر منیش وتم بۆخاتری خوا ئه‌وه ده‌مانه‌وێت بیگرین چونكه گومانمان لێیه‌تی بێ ته‌ل له‌ماڵیدا هه‌بێت و دوو كوڕی له‌كۆمیته‌ن وتی خه‌متان نه‌بێت و ئێمه‌یش له‌ڕاستیدا متمانه‌مان پێكرد وكاتێك (قاله‌ی حمێ ) چوبوه‌لایان به‌جه‌باری وتبو ئه‌وه ئێوه خه‌ریكی چین وه‌رن بۆسه‌ركردایه‌تین كه‌سی لێ نیه ! ئه‌وانیش كه به‌رگرییه قاره‌مانه‌ی چاوقوڕنه‌وفێرگه‌وكاك هه‌مزه بۆڵیان دیبو ئه‌سڵا بیریان له‌سه‌رگردایه‌تی هه‌رنه‌ده‌كرده‌وه به‌ڵام قاله پێی وتبون ژماره‌یه‌یه‌كی كه‌م پێشمه‌رگه‌ی تێدایه هه‌ربۆیه پاش چه‌ند سه‌عاتێك ئه‌وێیان چۆڵ كردوبه‌ره‌وئێمه‌هاتن ئیتر بۆمان مه‌علوم بو كه كاك علی هه‌رچی ته‌زیم كردوه هه‌مویان پێشمه‌رگه‌بون وبۆمه‌به‌ستی تر ته‌زیمی كردون وته‌نها یه‌ك ته‌زیمی هه‌بو له‌ده‌ره‌وی بزوتنه‌وه ئه‌ویش (قاله‌ی حمێ ) بو كه ئه‌وپه‌نه‌ی پیاداین ! بڕگه‌ی تری ئه‌م بابه‌ته وورده‌كاری زیاتری تێدایه ئه‌م چوارخاڵه‌م لێ جیاكرده‌وه زۆر به‌گوشراوی كه ته‌فسیلاتی تری سه‌رنج ڕاكیش وگرنگی تیایه وه‌ك مێژو بۆنه‌وه‌كانی داهاتو تاكو هه‌ڵه‌كان دوباره‌نه‌بنه‌وه ,.كه‌بۆئه‌وشه‌وه‌ی كه‌سه‌ركردایه‌تی گیرا هاته‌خزمه‌ت جه‌نابی ڕابه‌ر له‌سه‌ر چیای ماكۆك وبرایانی حیمایه شاهیدن په‌شیمانی زۆری پێوه‌دیاربو بێ حه‌د ڕێزی له‌جه‌نابیان نواند وتی ئێمه‌مانان تیابچین بزوتنه‌وه‌هیچی به‌سه‌رنایه‌ت به‌ڵام جه‌نابت شتێكت لێ بێت بزوتنه‌وه تیاده‌چێت بۆیه ده‌بێت هه‌رچۆن بوه ته‌شریف ببه‌یته جێیه‌كی ئه‌مین !. له‌كۆتایی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا پێویسته ئه‌وه‌بڵێم من ناتوانم بڵێم كاك علی باپیر ئه‌م كارانه‌ی به‌خیانه‌ت كردوه به‌ڵام یه‌قینم په‌یدا كرد كه‌ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان هات ئه‌و سه‌به‌بكاربوو ...!