کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
چۆن هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین ؟!
محمد خۆشناو
2023-07-29
هەرگیز هەرێمی کوردستان ئەو لاوازیەی ئێستای بەخۆیوە نەدیتووە و ، هەموو ئەوانەی داوای ڕادەستکردنی نەفت و داهاتی هەرێمی کوردستان بە تڕەکەلەکێک کە ناوی عێراق-ە دەکرد ، گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە هەرێمی کوردستان لاواز بووە ، دیارە مەبەستیشیان هەر ئەوەبوو ، کە مەرامی ناحەز و دوژمنانی کورد بێننەدی ، زۆرینەی خەڵکیش هەر ئەوەیان دەویست ، چونکە متمانەیان بەو دەسەڵات و حزبانە نەماوە و هەست بە نادادی دەکەن و زۆر تووڕەن ، یان ئەوەتا دەبێت کورد هەستێکی دەروونی پاشکۆیی«تبعية» هەبێت و ، هەست بە بەرپرسیارەتی خۆی بۆ چارەنووسی نەکات و ، پشت بە خەڵکانی دیکە بۆ خواردنی منداڵەکانی و ڕەسمکردنی ئایندەی ببەستیت !!
ترسناکترین پەتا کە بەدرێژایی مێژوو دووچاری کورد بووبێت ئەو پەرتەوازیی و لێکدابڕان و ئامادەنەبوون کە کەسێک بکەنە برا گەورەی خۆیان ، خۆزگا ئەم پەرتەوازەیی و پەرشوبڵاویەی کورد دوا ئەلقەی زنجیرەی تەدمیرکردنی کورد بۆخۆیان بێت !! ئێمە پێویستیمان بە ڤاکسینێکی ڕێگریکردن لە پەتای پەرتەوازەیی هەیە کە ئەویش ڤاکسینی هۆشیاریە ، مەبەستمان هۆشیاری سیاسی و تەعلیمی و چاکسازی ئایینی…هتد نیە ، بەلکە هۆشیاری بۆ« دەروون»ی خۆمان ، پێش هۆشیاری بە ئەوانی دیکە و ئەوانەی لە دەوروبەرمانن ، ئاسایشی ڕاستەقینەی نەتەوەیی بریتیە لە هۆشیاری و کلتووری گەلان ، تەبعەن ناحەزانی کوردیش ڕۆلی خۆیان لەو پەرتەوازییە هەیە ، سەد ساڵ زیاترە ئینگلیزەکان گووتویانە «پەرتکە و زاڵبە- فرق تسد » و ئەمە سەد ساڵە ئەم ئامرازە جەهەنەمیەمان لەگەڵ بەکار دەهێنن ، بەڵام زۆربەی هەڵە و خەراپیەکان خۆمانین ، هۆکاری سەرەکی پێشکەوتنی گەل و وڵاتان ئەوەبووە کە دوای نسکۆ و شکست و ناخۆشی هەستاون بە مەراجەعەکردن و بەخۆداچوونەوە ، بەمە وڵات و گەلەکانیان هەڵستاندەوە ، «ماو تسی تۆنگ» کە دامەزرێنەری کۆماری چین-ە و ڕەمزی ئەو وڵاتەیە ، بەڵام لەسەردەمی خۆیدا هەندێک هەڵەی کرد كە ئەو وڵاتەی بەرەو برسێتی و قاتوقڕی برد کە ملیۆنەها کەس لەبرسان مردن ، بەڵام کە «دینگ تشیاو پینگ» هات بە ئامراز و شێوازی کارکردنی« ماو»دا چووەوە و ، ئەو وڵاتە وابوژایەوە کە ئێستا بەرەکەی دیارە….ساڵی 1975 جەنگی ڤیەتنام کۆتایی هات کە 20 ساڵ بەردەوام بوو ، ڤیەتنامی بە هەژارترین وڵات لەسەر زەوی جێهێشت ، وڵاتێکی برینداری هیلاک کە دووچاری نەبوونی و داچۆڕانی سەرچاوەکانی بوبووەوە و ، ئەم وڵاتە نە نەفتی هەبوو نە هیچ ، بە بازاڕی ئازاد و کردنەوەی بواری وەبەرهێنان گەیشتە وڵاتێکی داهات مام ناوەند لە جیهاندا…..ئیسپانیا لە ساڵی 1939 لەجەنگی ناوخۆ دەرچوو و « فڕانکۆ»ی دیکتاتۆر بە ملشۆڕی چووە پاڵ سەربازگەی نازی فاشیستی هیتلەر و مۆسۆلینی « چونکە لە شەڕی ناوخۆ یارەمەتیان دابوو » ، بەمە ئیسپانیا پێگە نێودەوڵەتیەکی لەگەڵ هەردوولا دۆڕاند ، بەڵام فڕانکۆ وەرەقەکانی خۆی لەسەر یەک دانا و بانگی پسپۆر و شارەزایانی وڵاتەکەی کرد و لێی پرسین چۆن دەتوانین ئەو وڵاتە لەژێر ئاستی هەژاری هەڵسێنینەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی سروشتی یان پیشەسازی گەورەی ئەوتۆی نەبوو پشتی پێببەستێت ؟! ، تەنیا بە گەشتوگۆزار ئەو وڵاتەی گەیاندە ئەو ئسپانیایەی ئێستا دەیبینین ، گەشتوگوزار پیشەسازیە و بنچینەیە و ئەگەر بەباشی بەکاربهێنرێت ئەوکاتە دەتوانێت داهاتەکەی کێبڕکێی نەفەت بکات…..«ڕواندا » خاکێکی بچووک کە سەدان ساڵە دوو قەبیلە پێکەوە دەژیان ، بەڵام بلعاتەکانی کۆڵۆنیالزم لە « پەرتکە زاڵبە» ئەو دوو قبیلیەی دووچاری جەنگێکی ناوخۆ کرد کە لە میژووی نوێ زۆر دڕندە بوو ، کە لە ساڵی 1995 کۆتایی هات و زیاتر لە ملیونێک و سەدان هەزار کەس کوژران ، ڕواندا لە ڕێگەی وەبەرهێنان و تەحویلکردنی ئابووری کشتوکاڵی بۆ ئابووری مەعریفە لەمیانی پێشخستنی تەعلیم و تەکنۆلۆژیا و پەیوەندیەکان گەیشتە ئەو وڵاتەی کە پێی بڵێن سەنگاپورای ئەفریقیا ، پسپۆری ئابووری ڕواندی « کلیت نییکزا» دەڵێت ( بۆئەوەی دەوڵەتێکی سەرکەوتوو دروستبکەی پێویست بەوە ناکات سەرلەنوی تایە دابهێنیەوە ، بەڵکە ئەوە بەسە سوود لە ئەزموونی ئەوانی دیکە وەرگریت ) .
هەموو ئەو ئەزموونانە و ئەزموونی تر ئەوەمان پێدەڵێت ، کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە بەخۆداچوونەوە و دەستنیشانکردنی هەڵە و کەموکوڕیەکان و گەڕاندنەوەی متمانە بە هەر نرخێک بێت بەو گەلە هەیە و ، زۆر پێویستە و کاتیەتی دایەلۆگێکی نیشتیمانی گەورە بەروحێکی سەردەمیانە بە ئامادەبوونی پسپۆر و شارەزا و ڕۆشنیران و کەسایەتی نیشتیمان پەروەر و حزب و لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان ببەسترێت ببێتە چەترێک و گۆڕەپانێکی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ کێشە و گیروگرفتەکان و داننان بەو هەڵانەی کە کراون و ئەمە ببیتە وەسیقەیەکی گرنگ کاری لەسەر بکرێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine