کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
حزبی کوردی چی دەوێ؟
فارس نەورۆڵی
2023-07-31
دۆستۆیڤسکی لە ڕۆمانی (یادەوەرییەکانی ژێر زەوی )، کە ڕەئوف بێگەرد کردویەتی بەکوردی پرسیارێک لەخۆی و خەڵک و دەوروبەر دەکات، لە ناو ڕۆمانەکەیدا بە دوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێت، دۆستۆیڤسکی پرسیارەکە ئاراستەی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکات و دەڵێ (ئێمەی مرۆڤ چیمان دەوێ؟)
ئەمە پرسیارێکی فەلسەفییە بە پلەی ئیمتیاز، لێرەدا نامەوێ قسە لەسەر ئەوە بکەم بزانم دۆستۆیڤسکی وەڵامەکەی چییە و مرۆڤ چۆن سەیر دەکات، چونکە مرۆڤایەتی چەندە وێرانەی بەرهەم هێنابێت زیاتر داهێنانی لە هەموو بوارە سیاسی و زانستی و هونەری و ئەدەبی و بنیادناندا بەرهەم هێناوە.
گەلانی سەرکەوتوو لەو بوارانەدا دیارن، لێرەدا مەبەستمە ئەم پرسیارەی دۆستۆیڤسکی تەوزیف بکەم بۆ ناو کایەی سیاسی کوردی و حزبی کوردی و بپرسین ئایا حزبی کوردی چی دەوێ؟ ناگەڕێینەوە بۆ دوێنێیەکی دوور و پرسیارەکە بۆ ئێستایە. وەک دەڵێن (دوێنێ چوو ، سبەی نادیارە ، ئێستا چی) ئەگەر واقیعی جوڵەکانی حزبی کوردی بخوێنینەوە لە کرداردا، لە وەزیفە ڕەسەنەکەی خۆی لای داوە! ئەگەر پێشتر ئامانجی ڕزگاری و ئازادی کورد بووبێت، کورد کە ڕۆڵەکانی لە ناوحزبەکاندا کردە قوربانی بۆ ئامانجێکی بەرز بوو، نەک بۆ ئەم واقیعەی لەسیاسەتخستنەو خودکوژییە.
بەدڵنیاییەوە ئامانجی گەورەو پیرۆز خەونی هاوبەش و گوتاری هاوبەش و کرداری هاوبەشی ستراتیجی دەوێت. ڕەوشی کورد جیاوازە لە هەموو نەتەوەکانی ئەم سەرزەمینە، چونکە دەوڵەتی نیە و کۆڵەوارە لە خودناسی و دوژمن ناسیدا، لەم کۆڵەوارییەدا حزب ڕۆڵی نەرێنی هەبووە لەوەی نەیتوانیوە تاک دروست بکات بەرمەبنای ئیرادەو باوەڕ بەخۆ بوون. بۆیە ئەگەر سەیری حاڵی حزبی کوردی بکەین لەم پەڕی چەپ بۆ ئەو پەڕی ڕاست بە ئیسلامی و علمانیەوە دابڕانێکی گەورە لە پەیوەندییەکانیاندا هەیە، ئەم دابڕانە لە جیاوازیەوە گۆڕاوە بۆ دوژمنایەتی یەکدی تا ڕۆ چووەتە پەیوەندی ناوخودی حیزبەکان خۆشیانەوە. ئەم کردارو بیرکردنەوانەی حزبی کوردی فەزایەکی خولقاندووە، کوردی توشی بێ هیوای و سەر لێشێوان کردووە تا ئەو ڕادەیەی کە لە بری ئەوەی بە گوتارێکی هاوبەش گفتوگۆ لەتەک دەرەوەی ماڵی کورددا بکەن. کەچی بەپێچەوانەوە هەرحزبێک بۆ خۆی ولەپێناوبەرژەوەندی خۆی کاردەکات تەجاوزی مەسەلەستراتیجی یەکان وبەرژەوەندیەباڵاکانی کوردو چاکەی گشتی دەکەن ، ئەمەش وایکردووە هەموو جوڵەکانی ئەم قۆناغەی کورد بە مردوی لە دایک ببن .
بۆیە ئەگەر ئێستا پرسیارەکەی دۆستۆیڤیسکی لەحزبەکان بکەیت و پێیان بڵێیت چیتان دەوێ بۆ خۆتان و بۆ کورد؟ بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی لۆژیکی یان پێنیە ئەمەش بەرەو نادیارێکی ترسناکمان دەبات ئەگەرخاڵێکی کۆتایی بۆ دانەنێین.
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine