کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
بچووکبوونەوەی سفرەکە و بڕینەوەی دارەکە
تەحسین حەمە غەریب
2023-08-03
دەربارەی چاکسازی و گۆڕانکاری دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان
ئەو سەبر و ئارامەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی خۆماڵی گرتوویانە. لە ماوەی سی ساڵ رابردوودا سەبری ئەییوبییە. ئەوەی ئازار بە دڵم دەگەیەنێت رۆژ بەرۆژ بچووکبوونەوەی سفرەی خێزانی ئەم وڵاتەیە، ئەویش نەوەک تەنها سفرەی نان و خواردن بەڵکو سفرەی رۆحی و مەعنەوی و مرۆیی
( ئەوان تەنها نانی خەڵک نابڕن بەڵکو ئازار بە رۆحیان دەگەیەنن) .
بێگومان گەورەترین بەڵای هەژاری تەنها خاڵیبوونی گیرفان و بچووکبوونەوەی سفرەی خواردن نییە. بەڵکو شکانی رۆح و کەرامەتی مرۆڤە. چونکە بابەتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و رۆحی و ئەخلاقییەکان کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە.
عەیامێکیشە( چەندین ساڵە) بە بێدەنگی و ئارامی بیر لە چاککردنی ئەم سیستەمە دەکەمەوە(بیرکردنەوەی بێدەنگ) لە سەرەتاوە بۆ ئەوە دەچووم کە چاکسازی چارەسەرە. بەڵام دوایی گەیشتمە ئەوەی چاکسازی بۆ سیستەمێکە قابیلی چاککردن بێت. بەڵام ئێستا ئیدی باوەڕم وایە دەبێت بگۆردرێت. گۆرانکاریش دوو رێگەی هەیە، دەزانم کاتێک باسی گۆرانکاری دێتە پێشەوە خێرا زەینی مرۆڤ بۆ شەڕ و شؤڕش و بێسەرو بەری و سووتان دەچێت (رێگەی توندوتیژی ).
بەڵام لە راستیشدا بەو بیرکردنەوانەی تێیاندا شەو و رۆژم بەسەر برد بۆم دەرکەوتووە ئەم رێگەیە بۆ کۆمەڵگەی ئێمە نە مومکینە و ئەگەر شیمانەیشی هەبێت نەخوازراوە!. بۆ ئەمەش بەڵگەی عەقڵی و مێژوویی زۆرم هەیە کە لەوانەیە لە داهاتوودا لەسەریان بنووسم .
رێگەی دووەم رێگەی ناتوندوتیژیانەیە بۆ ئەمەش بەڵگەی ژیری و مەعریفی و واقیعی و میژوویی تایبەت بە کۆمەڵگەی خۆمانم هەیە. باوەریشم وایە مرۆڤی حەکیم و بوێر (نەوەک ترسنۆک و سەرەرۆ ) ئەم رێگەیە دەگرێتە بەر. خوا دەزانئیت ئەمەش بەقەد سەرە دەرزییەک بەشی نەفس و خۆنواندنی تێدا نییە ، بەڵکو لە ئازار و غەمی خەڵکەوە دەیڵێم!.
ئەم رێگەیە رێگەی مرۆڤە گەورەکانی وەک پێغەمبەران و پیاوچاکانی وەک شێخ عەبدولقادری گەیلانی و مرۆڤە رۆحییەکانی وەک غاندی و ماندیلا و مارتین لۆسەرکینگە. دەگێڕنەوە شێخ عەلدولقادر رەحمەتی خوای لێ بێت هەر کات خەلیفە سەرە رۆیی بکردایە ئەویش کە لە مزگەوتەکەیدا دارێک هەبوو، رووی دەکردە دارەکە و دەیفەرموو: دارەکە دەتبڕمەوە! . ئیتر خەلیفە بە هێزی جەماوەر و لە پێشتریش هێزی رۆحی شێخ دەترسا و خۆی دەگۆڕی . بە بۆچوونی من کاتییەتی دەسەڵاتداران بزانن ئەگەر لەو رێگەیان واز نەهێنن دارەکە هەر بە راستی دەبردرێتەوە..
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine