کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
زهنیەت و ئیدارەدانی قەیران لە هەرێمی کوردستان !
محمد خۆشناو
2023-08-12
نکۆڵی لەوەناکرێت کە سیاسەت داینەمۆی ئابووری کۆمەڵگاکانە ، کەواتە سیاسەت هەموو شتێکە ، بەڵام ئێمەی کورد لەنێو نەخوێندەواری «الامية » سیاسەتدا دەژین و زۆربەمان ڕووداوە سیاسیە تاڵەکان کە بەروەڕوومان دێن ناخوێنینەوە و قەیرانەکان چاوەڕێ دەکەین یەکێک بۆمان چارەسەر بکات و وەکو گۆدۆ هەر لەچاوەڕوانیداین ؟! ، وەرە بزانە هەروا بەرەو لێژی دەڕۆین کەچی تەقەی سەرمان دێت !! ئومیەی سیاسی ئەوە کە نشووست بە سەرکەوتن بزانیت ، ئومیەی سیاسی هاودژی هۆشیاری سیاسیە و ، هەرووکیان دەمانگەینێتە هەقیقەتی بۆچوونی کورد بۆ قەیرانەکان لەناو نیشتیمانەکەیدا .
ئێستا هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی ئابووری لە کەمی داهات و چەقبەستوویی بازاڕ ، قەیرانی بێمتمانەیی هاوڵاتیان بە حزبەکان و دەسەڵات ، قەیرانی ترسناکی لێکترازان و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد و ، هەندێک کەموکوڕی دیکەی خزمەتگوزاری بۆتەوە ، ئەمانە وایکردووە کە نەتوانین ئیدارەیەکی باشی ئەو قەیرانانە بکەین و بەو لاوازیە بچینە بەردەم عیراق-ێک کە هەرگیز بەهێز نابیتەوە .
هەڵەیەکی زۆر گەورەیە کە ئەم لاوازیەی خۆمان ببەستینەوە بە تیۆری پیلانگێڕی«نظرية المۆامرة » کە هەندێک پشتیپێدەبەستن کە گوایە ئەمەیە هۆکاری وونبونی ئامانجەکان و سەرنەکەوتن لە هێنانەدی پڕۆژەکان ، لاوازی ئێمە ، خۆمانین .
کاتێک قەیرانێک لە قەیرانەکان بەروەڕووی وڵاتان دەبێت جا ئەو وڵاتە هەرچەند دەوڵەمەند بێت یان پێشکەوتوو ، ئەوە شێوازی بەدەنگەوەچوونی حکومەت بۆ قەیرانەکە و چۆنیەتی سەرکەوتنی لە ئیدارەدان و بەخۆوەگرتنی« الاحتواء» قەیرانەکە لەناو مێشکی هاوڵاتی بەجێدەمێنێت و ، پاشان پێوەری توانای ئەو حکومەتە بەدیار دەکەوێت ، ئەنجا دەبێتە تووخمێک لە تووخمەکانی بونیاتنانی متمانەی گشتی و بەهێزکردنی .
بۆنموونە : کە کۆڤید 19 لەهەموو ناوچەکانی جیهانیدا ، زەرەری قوڵی بە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان گەیاند ، بەڵام هەندێک حکومەت بەسەرکەوتوویی لێیدەرچوون و ، هەندێکی دیکە نرخی فەشەلەکەی خۆیاندا ، ئەمە هەر تەنها لەبەر پەتایەکە نەبوو ، بەلکە پەیوەست بوو بە شێوازی مامڵەکردن لەگەڵیدا .
دوای ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان دووچاری گۆشەگیریەکی خنکێنەر بووەوە و زەمەن لە بەرژەوەندیمان نەبوو ، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ئەوکات سەرۆکی حکومەت بوو ، توانی حەرەکەی زەمەن پێچەوانە بکاتەوە و ، بەهاوکاری هەموو لایەک ئیدارەی قەیرانەکەی کرد و ئابلوقەکەی تێکشکاند و هەرێمی کوردستان لە گۆشەگیری دەرهێنرا….جەنگ ، قەیران ، شکست ، یاخیبوون ، کارەساتی سروشتی ، تیرۆر ، گەندەڵی حکومی ، قەرز ، پشێوی کۆمەڵایەتی لە ئەمەریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا ، لە سۆماڵ و تشاد و عیراق ڕوودەدەن ، بەڵام پێوەر هەمیشە پەیوەست دەبێت بە توانایی سەرکردە لە تێگەیشتنی قەیرانەکە و ، جوولەی خێرا و کاریگەری بۆ ئیحتیواکردن و ئیدارەدانی بەشێوازێکی زانستی و پیشەگەرانە ، ئەمە دەبێتە پێوەری توانای ئەو حوکمە کە دەسەڵاتدار پەیڕەوی دەکات کە تاچەند دەتوانێت بەروەڕووی ئەو قەیرانانە ببێتەوە و ، تاچەند ئەهلی متمانەی خەڵکە لەناوخۆدا ، هۆکاری نوشووستی هەندێک وڵاتان لە ئیدارەدانی مەنزومەی پەیوەندی «الاتصال» حکومی کە یەکێکە لە ئەنجامەکانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ پاشەکشە لە « متمانەی گشتی » چونکە حکومەت و دەزگا گشتیەکان هەڵناستن بە ڕۆلی پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی گوونجاو و ، ئەوانەی کە پەیوەندیش دەکەن پلەیەکی شیاویان لە توانایی و پیشەگەریی لە هەڵگرتنی وەفادارانە بۆ ئەو بارگراناییە گرنگ و هەستیارە نیە .
ئەگەر هەرکەسێک چاودێری دۆخی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان بکات ، بەئاسانی دەتوانیت دەستنیشانی ئەوە بکات ، کە لەکن ئێمە زهنیەتی قەیران بوونی نیە ، زهینیەتی قەیران بریتیە لە دانانی پەڕاوێزێکی مەعقول بۆ ئەو ناخۆشیە لەناکاوانەی کە دێن و ، خۆبەدوورگرتن لە دانانی حساباتێک لەسەر بنچینەی باشترین سیناریۆ و زۆرترن گوڵین«وردي» ، ئەمە وەکو فەرماندەیەکی سەربازیە لە شەڕدا ، یەکەمین شت ئەوەی لە حساباتی خۆی دایدەنیت کارکردنە بۆ«دوورخستنەوەی شکست» و پاشان بیردەکاتەوە کە چۆن سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ، لە ئابووریش هەمان شتە .
ئێمە پێویستە زهنیەتی قەیرانمان هەبێت ، واتە خۆمان ئامادەبکەین بۆ ئەگەری زۆر خەراپ !
هەرێمی کوردستان پێویستی بە حکومەتێکی کاریگەر هەیە کە زهنیەتی قەیرانی هەبێت و ، پلەیەکی باڵای لە بەدەنگەوەچوون لەگەڵ قەیرانەکان و پرسیارە گشتیە گرنگەکان هەیە ، کە لەمیانیدا تەجاوزی کارەساتی بێدەنگی و دواخستن بکات ، بەتەئکید ئامادەنەبوون و غیابی ئەو ڕەگەزانەی باسکران یان لاوازکردنی ترسێکی گەورە دێنێتە ڕێمان.
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine