کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
مێژووی سەلەفیەت لە ئیبن تەیمیەوە تا محەمەدی کوڕی عەبدولوەهاب
جەمیل عوسمان
2023-08-21
بەشی یەکەم
سەلەفیەکان ژمارەیەکی کۆن و لەمێژیینە نین لەمێژووی ئیسلامیدا، هەرچەندە ئەوان بانگەشەی گەڕانەوە بۆعەقیدەی (سەلەفی صاڵح وهاوەڵان)ئەکەن، بەڵام بۆخۆیان ژمارەیەکن لە قۆناغی شکست وفەراغی ئومەتدا سەریان هەڵداوەو ڕووداوەکانی ناوچەکە دەسباریان بوە، هۆکاری خێراگەشەکردنی ئەوان بۆداڕووخانی سەردەمی زێڕینی مەعریفە و هێرشی (مەغۆل وتەتار)ئەگەڕێتەوە.
بناغەدانەری ئەم ڕەوتە(ئین تەیمیە)بوو، ئەو لەساڵی ٦٦۱کۆچی لەدایکبووە، لە۷۲٨کۆچی وەفاتی کردوە، واتە٦٥ساڵ ژیاوە
ئەم کەسایەتیە بەوەناسراوە کەلەهەندێک پرس و باسدا زۆرتوندوتیژبوە، وەلەهەندێکیشدا میانەڕەوبوە، بەهۆی بیروبۆچون و فەتواکانیەوە چەندین جار ڕاپێچی زیندان کراوە.
ئیبن تەیمیەو زیندان
مێژووناسەکان باس لەوەدەکەن لەشاری دیمەشق بەتۆمەتی (تحریض)هاندانی خەڵک دژی مەسیحیەکان زیندانی ئەکرێت، دواتریش لەبەر هێرشی مەغوڵ ڕوودەکاتە وڵاتی میصر، بەڵام لەوێش لەسەر بۆچونەکانی دەربارەی صفاتی خودا لەسەر داوای زاناو کەلامیەکان لەزیندان ئەخرێت.
ئیبن تەیمیە یەکەم کەس بوو تەفسیری ڕواڵەتی و ظاهری بۆدەقی (متشابه و ئایات وٲحادیثی صفات)کردو وتی (خودالەئاسمانەو لەسەرعەرش جێگیرە، دەستی و قاچ و ڕوخساری حەقیقی هەیەو دادەبەزێتە ئاسمانی دونیاو..تاکۆتایی).
کەواتە بۆیەکەم جارمەدرەسەی سەلەفی و ئیبن تەیمیە زاتی خودایان لەصیفاتەکانی دا بەرجەستەکرد، ئیتر زانایان تۆمەتی (المجسمە)یان دایەپاڵیان، ئەمە لەکاتێکابوو کەزۆرینەی زاناو فەقیهەکان ئەوصیفاتانە تەئویل و مانا ئەکەن بەجۆرێک کەلەگەڵ گەورەیی و شکۆمەندی خوداو کۆی دەقەکانی دیکەی قورئان و فەرموودە بگونجێت...
ئیبن تەیمیەو صۆفیەکان:
پاشان جارێکی تر ئیبن تەیمیە دەربارەی تیۆریای (وحدة الوجود) پەلاماری هەریەک لە(ئیبن عەرەبی وقونوی و حەلاج)ی داو بەگومڕاو سەرلێشێواو مەحکومی کردن، ئەوەبوو لەسەرسکاڵای سۆفیەکان جارێکی تر خرایەوە زیندان....
جگە لەوەش لەسەر پرسی (تەڵاقی سێبەسێ)و (سوێندخواردن بەتەڵاق) جارێکی تر لەزیندان خرایەوە، چونکە ئەو بەپێچەوانەی بۆچونی هەرچوار مەزهەبەکەوە بڕوای وابوو، تەڵاقی سێبەسێ ناکەوێت، وەسوێن خواردنیش بەتەڵاق هیچ شوێنەوارێکی نییە....
هێرشی تەتارو گەشەی سەلەفیەت:
(ئیبن تەیمیە)دڵگەرمی خەڵکی قۆستەوە لەوەدا کەخۆیان بەبریندار ئەزانی بەرامبەر ئەو هێرش و داگیرکاریەی مەغۆڵ، بۆیە لەهەلێک دەگەڕان بۆ تۆڵە، ئەویش بەگەرمکردنەوەی باسەکانی جیهادو بەرگری، خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، بەڵام گرفتی گەورە لەبەردەمیدا ئەوەبوو، لەژینگەیەکدا سەریهەڵدا کەدەیان زاناو موجتەهیدو کەلامی و عارفی مەزن لەئەشاعیرەو ماتوریدی و مەزاهیبی فیقهی ڕیشەیان داکوتابوو وەزۆر بواریان نەدا لەناو شارەگەورەکان و خەڵکی و نوخبەدا ڕەگ دابکوتێت.
ئەزمەی شەرعیەت ومەزهەب:
جگە لەوەش گەورەترین ئەزمە ڕووبەڕووی سەلەفیەت بویەوە ئەزمەی شەرعیەت بوو، دەبوو هەرزاناو فەقیهێک دێتەمەیدان لەناو ڕەوتە سوننیەکەدا شەرەفی مەرجەعیەتی یەکێک لەچوار مەزهەبەکەی هەبێت، لەبەرئەوە هەرچەندە (ئیبن تەیمیە)و هاوەڵانی وتیان ئێمە لەسەر عەقیدەو مەزهەبی (ئەحمدی کوڕی حەنبەل)ی، ،بەڵام خێرا زۆرێک لەموفتی و فەقیهەکانی حەنابیلە دژیان وەستانەوە، چونکە لەکۆمەڵێک خاڵکی جەوهەری دا سەلەفیەکان موخالیف و ڕاجیابوون بە ئیبن حەنبەلی پێشەوایان.
جیاوازی سەلەفی و حەنبەلی:
(ئەحمەدی کوڕی حەنبەل بڕوای بەتوندوتیژی نەبوە، بەزەقی کەسی تەکفیر نەدەکرد، بەڕێزو شکۆوە لەپێگەی ئال و بەیتی ئەڕوانی)
(گۆڕەکەی کوڕی حەنبەل لەشاری بەغداد گۆمەزی و مەرقەدی هەبوو، حەنبەلیەکان زیارەتی گۆڕی شێخەکەیان ئەکرد، وەک چۆن باوەڕیان بەتەوەسول و تەبەڕوک و شەفاعەتی پێغەمبەرو دۆستانی خودا هەبوە).
ڕەوتی سەلەفی بەگشتی لەگەڕانەوە بۆ ڕیوایەت و ڕەتکردنەوەی تەئویل و حوکمەکانی عەقڵ ئەچنەوە سەر مەزهەبی حەنابیلە، بەڵام بەهۆی جیاوازیان لەچەند خاڵێکی جەوهەریدا زۆرێک لەزاناو فەقیهەکانی مەزهەبی حەنبەلی بەڕویاندا وەستانەوە، من لێرەدابەکورتی ئاماژەی پێئەکەم:
یەکەم: پەنابردن بۆتەکفیر و توندوتیژی
لەگەڵ ئەوەی (ئەحمەدی کوڕی حەنبەل)سەرسەختانە دژی نەیارەکانی وەستایەوە بەتایبەت دەربارەی پرسە ئیعتیقادی و کەلامیەکان، بەڵام بەشێوەی فەتواو ڕاستەوخۆ هیچ کەس و ڕەوتێکی بەدیاری کراوی نەخستۆتە بازنەی کفرو ئیلحادەوە، بەڵکو زۆربەی جار دەڵێت (قد خرجوا عن السنە) بۆیە جگە لەجەهەمیەکان هیچکام (لەخەواریج و شێعەو موعتزیلە) تەکفیر ناکات.
ئەمە لەکاتێکا هەریەک لە (ئیبن تیمیە)و (محمدی کوڕی عبدالوهاب) زۆرێک لەنەیارەکانیان لەڕەوتەکانی تر تەکفیر ئەکەن و لەبازنەی دین وەدەریان ئەنێن، تاکار ئەگاتە ئەوەی زۆرێک لەحەنابیلەکان تەبەڕایان لێدەکەن.
دووەم: پەڕگیری ئەهلی ڕیوایەت:
ئیمامی ئەحمەد زۆر بەتوندی دژی ئەوگروپەوەستایەوە کەتەنهامامەڵەیان بەمانای حەرفی ڕوایەتەکان ئەکرد بەتایبەت ئەوحەدیثانەی کەلەلایەن بنەماڵەی (موعایە)وە دروست کرابوون بۆلەکەدارکردن وکەمکردنەوەی شکۆی (ئال وبەیت)ی پێغەمبەر دخ،لەلای (ئیبن حەنبەل) چوار خەلیفەکەو ئال وبەیت وعەشەرەی موبەشەرە)پێگەو وفەزڵیان لەسەرو هەموانەوەبوو دوای پێغەمبەر،بۆیەئەو ڕیوایەتانەی بەدرۆوهەڵبەستراوپێناسەکرد،وە(اصحاب الحشویە)ئەوانەی کەبێ گەڕانەوە بۆسەنەدومەتن تەنهاکاریان گێڕانەوەو حوکم کردن بوو بەحەدیث، بەگەوج وبێعەقڵ سەیرئەکرد...
ئەمەلەکاتێکا ڕەوتی سەلەفی بەپێچەوانەی ئیبن حەنبەلەوە ئەوفەرمودانەی باس لەمەکانەت وگەورەیی عەلی ونەوەکای ئەکات بەڕاست نەدەزانی و ڕەتیان دەکردەوە.
سێهەم: بیدعەی (التجسیم والتشیبە)
ئەگەرچی (ئیبن حەنبەل)دەربارەی صفاتی خودا کاری بەفەرمودەکان ئەکردو نەدەگەڕاوە بۆتەئویل، بەڵام وەک زاناکانی پێشخۆی لە(سەلەفی صالح)ماناکەی (تفویض)دەکرد بۆلای خودا، واتە بڕوامان بەهەموو ئەو سیفەتانە هەیە کەقورئان و فەرموودە ئاماژەیان پێکردوە، بەڵام مەبەستی حەقیقی تەنها خودائەیزانێت.
بەڵام ئەگەر بگەڕێینەوە بۆئەدەبیاتی(ابن تیمەیە)دەربارەی (ئایات وٲحادیث الصفات)بەتایبەت لەمەتنی (الواسطیة)و(مجموع الرسائل) بەزەقی ئەندام وشوێن و جیهەتی حەقیقی وحەرفی بۆ زاتی خوداجێگیرئەکات،واتەخودا (تجسیم وتجسید) بەرجەستەئەکات سبحانە وتعالی...
چوارەم: تەوەسول و تەبەڕوک بەدۆستانی خودا:
سەلەفیەت بەتێکڕا بابەتی تەوەسول و بەرەکەت وەرگرتن لەڕۆحی دۆستان و نزیکانی خودا ڕەت ئەکەنەوە، ئەوان پێیانوایە مرۆڤ کەمرد هیچ کاریگەری و پەیوەندیەکی بەژیانی دونیای زیندوەکانەوە نامێنێت وەچونە سەرگۆڕو بابەتی تەوەسول و تەبەڕڕوک بەبیدعەو شیرک ئەزانن، ئەمە لەکاتێکدا مەزهەبی حەنابیلە بڕوای بەم شتانە هەبوو بەم بەڵگانەی لای خوارەوە:
(ئەبوعەلی هاشمی) کەیەکێک بوو لەقوتابیەدیارەکانی (ئەحمەدی کوڕی حەنبەل) ئەچویە سەرگۆڕی ئیمامەکەی و کێلی قەبرەکەی ماچ ئەکرد، کاتێک لۆمەیان ئەکرد لەسەرئەوکارە، ئەیوت من زۆر (کوڕی حەنبەل)م خۆش ئەوێت، بڕواناکەم خودا لەسەر ئەم کارە لۆمەم بکات.
(طبقات الحنابلة،ج۲،ص۱٨٦).
هەروەها خەلیفەی عەباسی(المطیع بالله)بودجەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆدروستکردنی گۆمەزەی و مەرقەد لەسەر گۆڕی (ئەحمەدی کوڕی حەنبەل)، هەندێک لەقوتابی و هاوڕێکانی ئیمام وتیان بەخەلیفە ئەم کارەی بەنیازی بیکەی لەمەزهەبی ئەودا ڕێگای پێندراوە، خەلیفە وتی: ئەگەر پێتان وایە بەخشینی ئەم ماڵە لەکردنی ئەم کارەی من باشترە بڕۆن بیبخەشن، وتیان خۆت چۆن بەباش ئەزانی وابکە، ئەوەبوو ئەویش کارەی خۆی ئەنجامدا((طبقات الحنابلة،ج۲،ص۱٨٦))
جگەلەوەش (الذهبي) کە یەکێکە لەقوتابیە دیارەکانی (ابنتیمیە) ئەڵێت: گۆڕەکەی ئیمامی ئەحمەد لەشاری بەغداد جارجارە خەڵکی زیارەتیان ئەکرد.
هەروەها ئیبن جەوزی ئەڵێت: عبداللەی کوڕی موسا و کوڕەکەی،ـ کەلەزانا مەزنەکانی حەنابیلەبوو، بەنهێنی ولەتاریکی شەودا زیارەتی گۆڕی (ئیبن حەنبەل)یان ئەکردو تەوەسولیان پێئەکرد.(هەمان سەرچاوەی پێشوو).
پێنجەم: شەفاعەتکردن بەپێغەمبەر وپیاوباشان:
بەهەمان شێوە ڕەوتی سەلەفی لە(ئیبن تیمیە)تادەگاتە ئەمڕۆ بڕوایان بەو فەرموودانە نییە کەباس لەشەفاعەت ئەکەن و پێیانوایە ئەو ڕیوایتانە ئەچنە بازنەی شیرک و بتپەرستیەوە، لەکاتێکا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل لە(المسند)دا فەرمودەیەک لەعوسمانی کوڕی حەنیفەوە ئەگێڕیتەوە کەپیاوێکی دەردەدارو نەخۆش ئەچێته خزمەتی پێغەمبەر دخ، داوای دۆعای شیفای لێدەکات، پێغەمبەر دخ ئەفەرمێت: ئەگەر ئەتەوێت دۆعائەکەم، ئەگەریش ئەتوانی ئارام بگرە، ئەوە باشترە، کابرا وتی دۆعام بۆبکە، پێغەمبەر دخ فەرمانی پێکرد دەستنوێژێکی باش هەڵبگرێت و دووڕکات نوێژ بکات و ئەم دۆعایە بخوێنێت(اللهم إنياسٲلك وٲتوجه الیك بنبیك نبيالرحمة،یامحمد ٳني ٲتوجه بك الی ربي فيحاجتي لتقضی،اللهم شفعه فيّ) واتە خودایە داوات لێدەکەم و لەڕێگای پێغەمبەرەکەتەوە ڕوو تێدەکەم کەپێغەمبەری میهرەبانیە، ئەی موحەمەد من بەتۆ ڕوو دەکەمە خودا بۆ ئەم داوایەم تاجێبەجێ ببێت، خودایە شەفاعەتی ئەو بۆ من وەرگرە، عوسمان ئەڵێت سوێند بەخودا هێشتا لەیەک دانەبڕابووین و ئەوەندەی پێنەچوو هەر ئەتوت ئەوپیاوە نەخۆشی نەگرتوە. (رواە احمد،المسند ج٤ص۱۳٨)
هەروەها حەنابیلە بەسونەت و باشیان زانیوە کەتەوسول بەپیاو باشان بکرێت، وەک چۆن لەنامەکەیدا(ئیمام ئەحمەد) بۆقوتابی خۆی(المروذي)ئاماژەی پێداوە...(مواهب الجلیل،ج٤،ص٤۰٥
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
«ئۆبامایزم…ترەمپیزم»
نیاز عەبدوڵڵا
هەشت خاڵ لەبارەی دیدارەكەی بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم
کازم جەباری
پرسی ئاگربەست و لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس
فارس نەورۆڵی
هیچکات درەنگ نیە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
ئەمانەش ببینە
گرام لاپتۆپی "زیرەکی دەستکردی هایبرید"ی ئێڵ جی باشترینی هەردوو جیهانی زیرەکی دەستکردی سیستەمی لاپتۆپەکە و زیرەکی دەستکردی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی پوختەی ستراتیژیەتی ٢٠٢٥ بۆ ڕکابەرایەتی پەیکەربەندی و گەشەی جۆرایەتی دەخاتە ڕوو
کۆمپانیای ئێڵ جی بەرهەمی هەستەوەری ناو ئۆتۆمبیلی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات
کۆمپانیای ئێڵ جی خزمەتگوزاری پەخشی دەنگی خۆڕایی بەگەڕ دەخات لەگەڵ دەستپێگەشتنی ئاسان و ساکار و ئەزموونی چالاکانەی بەکارهێنەر
فەرهادی کوردان لە کۆبانێوە بۆ شانازی جیهان
محمدی حاجی محمود : کەمتر لە مانگو نیوێکی تر حکومەتی نوێی هەرێم پێک دەهێنرێ
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine