کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کارگەی دروستکردنی بێهیوایی !
محمد خۆشناو
2023-08-26
خۆت دوورخەوە لە خەڵکی سلبی ، ئەوانە تەنگوچەڵەمەی هەموو چارەسەرێکیان هەیە .
ئەنشتاین
گومانی تێدانیە کە هەرێمی کوردستان بەدەست کۆمەڵێک قەیران و گیروگرفدا تێدەپەڕێت ، کە هەمووی دەستکردی خۆیتی ، هەر لە سیاسەتی ئابووری و لێکترازانی نێوماڵ و نەبوونی متمانە بە دەسەڵات و حزبەکان و بێتوانای هەندێک لە بەرپرسان… هتد ، ئەگەر ئیرادەیەکی بوێر هەبێت دەتوانێت ئەو قەیرانانە تێپەڕێنێت ، بەڵام بەداخەوە حەزمان لە گۆڕان نیە و ، دەڵێین مادامەکێ کارەکە دەڕوات و بەڕێوەدەچێت بۆچی لە مەترسی بترسین ؟ بۆیەش لە قەیرانێک دەرنەچووینە دەچینە ناو یەکێکی نوێ !
ناهەقی ئەوانە ناگیرێت کە لەخەمخۆریان بۆ هەرێمی کوردستان نیگەرانن لە ئایندە و ، هاتونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەو کەچە عێراق-ە دەست بەسەر هەموو شتێک دادەگرێت و هەرێمی کوردستان لە قاڵب دەدات !! ئێ ئەگەر ئێمە وامالێبێت هانا بۆ دادگای باڵای بەناو فیدڕالی ببەین کە لەلایەن وڵاتێکی دراوسێوە ڕێنمایی دەدرێتێ ، بۆچی گلەیی بکەین ؟ هەر بەڕاست هەرێمی کوردستان وا لاوازە کە هەموو وەرەقەکانی سووتابن و نەتوانێت هیچ بکات ؟! ئەگەر ئێمە نێوماڵی خۆمان ڕێکخستەوە و بایەخ بە ئازادی ڕادەبڕین «نەک فەوزای سوشیالمیدیا » و جێبەجێکردنی قانون و بەهێزکردنی دادوەری و ، لەگەڵیدا تێکەڵی وەرەقە بەهێزەکانی خۆمان لە وەرەقەی نەفت و گاز و ، سامانی ئاو و کشتوکاڵ و ، پێگەی ستراتیژی و ، سامانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و نەتەوەکان بکەین ، ئەوە دەبینە مەشخەڵيکی ڕووناک لە ناوچەکەدا کە کەس ناتوانێت تخونمان کەوێت ، ئەو کێشە و قەیرانانەی کە هەن ئەوها تەنگوچەلەمە نیە ، گرنگ ئەوەیە بەڕێگایەکی شیاو مەمڵەی لەگەڵدا بکەین و بێگەڕانەوە لێدەرچین ، بەداخەوە ئەوەی زیاتر دۆخەکەی لە خەڵک شێواندووە ، هەندێک لە کەسانی داخلەدڵ و نوسەر و ڕۆشنبیر و ڕەوت و بزووتنەوەی پۆپۆلیستیە ، کە هەندێکیان کارەکەیان گەیاندۆتە ئەو ڕادەیەی کە پێیان هیج نیە ڕەنج و خەباتی «100» ساڵەی کورد کۆتایی پێبێت ، ئەمانە دۆخە خەراپەکەیان قۆزتۆتەوە بەروحی تۆڵەسەندنەوە سواری شەپۆڵی ناڕەزایی جەماوەر بوونە و ، دێن بە ووتار و لە سۆشیالمیدیا هونەرایەتی لە دروستکردنی کەشوهەوای بێئومێدی «احباط» دەکەن و ، لەژێر سێبەری نەزانینی زانیاری و ڕۆشنبیری وا لە هاوڵاتی دەکەن کە مەیلێکی گەورەی بۆ دروستبکات بەرەو باوەڕکردن بەهەموو شتێکی خەراپ و سلبی ، لەڕاستیدا سوشیالمیدیا تەحەکوم دەکاتەسەر هەڵوێست و ڕەفتارەکان و بەبڵاوکردنەوەی بەهای سلبی و بێهیوایی واتلێدەکات لە بازنەی دڵەڕاوکێ و گومان و هەستڕاگرتندا بمێنیتەوە و ، ناچارت دەکات نەتوانیت کارلێکەکی ئیجابی لەگەڵ ئەوەی بەسەر ئەو نیشتیمانەدا دێت بکەیت و ، بەمەش مەزاجيکی گشتی لەکن نەوەیەک لە گەنجان خەلق دەکات کە مەیلی بۆ توندووتیژی و تووڕەیی و بیری سلبی بۆ ئینتیما هەبێت ، گەنج دەیەوێت ئەو وڵاتە بۆ جیهانێکی نادیار جێهيڵێت هاتا ئەگەر بخنکێت و نرخی ژیانی خۆی بدات .
ئێمە ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستیمان بە باوەش بە یەکتریکردن و چاکسازی و لێبوەردەیی و تووڕهەڵدانی ڕقلێبوونەوە هەتا ئەگەر لەسەر هەقیش بین هەیە و ، پێویستیمان بەوە هەیە کە دان بە هەڵەکان بنێن و ، بەسە ئەو گەلە هی ئەوە نیە کە وایلێبکرێت !
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine