کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئیرادە و پێداگری بۆ هەڕەشە ترسناکیەکانی هەرێمی کوردستان !!
محمد خۆشناو
2023-09-09
دەبێت قەدەری گەلی کوردستان وەک سیزیف بێت ، کە بەردی ئێشوئازارەکەی لەکۆڵ بدات و ، بەرەو لووتکەی چیای ئایندەی ببات و ، لەوێوە بەردەکە و ئایندەی غلۆر ببنەوە بۆ سەر زەوی…گەلی کوردستان دوای ئەو هەموو قوربانیە زۆرە ، ئێستا هەستێکی قووڵ لە بێزاری و تفتوتاڵی دایگرتووە ، بێئەوەی بەشێک لە خەونەکانی لە نیشتیمانێکی باشتر بەدیبهێنێت و ، کاتێکیش تفتوتاڵی و ناخۆشی و نشووستی کۆنتڕۆلی کردە سەر زۆرینەی خەڵک ، ئەوکات هەندێک لە. تاکەکانی ئەوەی خەراپە دەریدەدەن ، بەمە هەموو شتە خەراپەکان بەسەردەکەون و ، پڕوپاگەندە و نیفاق و درۆ و بەرژەوەندی حزبی بەوپەڕی هێزەوە بەسەردەکەوێت و بڵاودەبێتەوە و ، لەسەر ئەو بنەمایە گوزارشتی هەڵە لەکن عامەی خەڵک دەبێتە یەقین ، ئەوەی جێی داخە کە ئەو یەقینە لەکن عامەی خەڵک لەدایک نابێت ، بەڵکو لای نوسەر و ڕۆشنبیر و ڕاگەیەنکار و پێشکەشکاری بەرنامەکان لەدایک دەبێت ، ئەم حالەتە دەبێت پسپۆران و شارەزایانی سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتی تەفسیری بۆ بکەن ! گەلی کوردستان وێڕای ژیانی ناڕازی و بێزاری لە دەسەڵات و حزبەکان ، بەڵام بڕیاری ئەوەی هەیە کە ئەو سەقامگیریەی ئاسایش بمێنێت و ، سەقامگیری سیاسی بپاریزرێت ، جێی داخە کە داواکاری هەموو هاوڵاتیان دەستلەناودەستی یەکترە ، بەڵام گوێی بۆ ناگیرێت ، دەبێت حزب و لایەنەکان ئارەقەی شەرمەزاری بڕێژن ، کاتێک کوردانی کەرکوک بەخەم و گریانەوە بڵێن ؛ تەنها ئێمە بێپشتوپەناین و ، بۆیەکناگرن تا بەهەتیویی نەمێنێین ؟! ، ڕێک ئەو قسەیە لەسەر ئێمە دەچەسپێت کە دەڵێت (ئەوەی ئازاری دەرەخت دەدات ، لێدانی تەور« بیور» نیە ، ئەوەی ئازاری دەدای کلکی تەورەکەیە کە داری دەرەختەکەیە ) واتە بریندارکردن و لێدان و ئازار لەو مرۆڤەوە دێت کە زۆت لێت نزیکە ، کابینەکانی پێشتر وێڕای کەموکوڕی و گلەوگازاندە و گەندەڵی ، ئەو لێکترازان و دابەشبوون و بیزاریەی بەو شێوەیەی ئێستا نەبوو و ئاوەدانی و جوولەی بازاڕ هەبوو و ، جۆرە شکۆ« هيبة» رازیبوون و ڕیزێکی هەبوو و ، ئێستاش وێڕای بەربەست و تەنگژەکان دەبێت بەهەمان ڕێچکەدا هەنگاو بنرێت ، کێماسیمان هەیە لە روحی تیم کە دەبێت بگەڕێنرێتەوە ، هەریەک لەئێمە بەتەنێ گەمە دەکات ، ئامادەنیە تۆپەکە بداتە ئەوەی تر ئەگەر گۆلیش تۆمار بکات ، یەک لەو کار و هەنگاوانەی کە دەبێت ئەنجام بدرێت ئاشتەوایی گەورەی ناوخۆ و بنەبڕکردنی « ئایدزی کۆمەڵایەتی » کە تووشمان بووە و ، لەگەڵیدا گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک ، ئەمانە پێویستی بە ئیرادە و پێداگریی هەیە بۆ بەروەڕووبونەوەی ترسناکیە ناخۆشەکان کە ئێستا بەرۆکی گرتووین ، ئیرادە شتێکی ماددی نیە ، بەڵکە هێزێکی مەعنەویە ، کە لەتۆدا روحی هێز دەبوژێنێتەوە ، هێز و لاوازی ئیرادە بریتیە لە ڕادەی جیاکەرەوەی نێوان سەرکەوتن و فەشەل ، زۆر جار گوێمان لە هەندێک کەس یان بەرپرس دەبێت وەک خۆبەدەستوەدان دەڵێن « ئەمە لەدەرەوەی ئیرادەی ئێمەیە » ئەم قسەیە وا لەژیانی مرۆڤ دەکات کە ناسەقامگیر بێت و وایلێدەکات ڕاڕابێت لەهێنانەدی ئامانجەکان و گومانێکی وای لەکن دروستبێت کە ئەو ڕێگایانەی بەرەو ئەو ئامانجە دەچن دەورەدراوە بە دڕک و ماندوبوون ، فەیلەسوفی بەریتانی « برتراند ڕاسل» تەئکید لەوە دەکاتەوە کە تەحەدی بریتیە لە داینەمۆی ژیان و پاڵنەری شارستانی«الحضارة» کە لەکن زۆربەی بەرپرسان ئەو روحی تەحەدیە نیە و ، لەهەموو لایەک گوشار دەکرا بۆ ڕادەستکردنی داهات و نەفتی هەرێم ئەوە کرا ، بۆ ئەوانەی ئەو داوایانەیان دەکرد وەڵام نادەنەوە و گوشار ناکەن ؟! بۆسەر ئەوەی ئێستا باوەشمان بۆ ئەو بەناودەوڵەتی عێراق کرد و «چەند مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ ڕادەستکردنی داهات و نەفتی کوردستان بەو شۆڤینیانە ، وتارێکم لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نووسی بەناونیشانی : «ئەو ڕێککەوتنانەی کە جێبەجێ ناکرێن !! » ، وایالێکردین کە ئەو هەیبەت و شکۆیەی کە هەبوو نەیهێڵن ، جگە لەمە خەریکە ڕێز و هاوسۆزی وڵاتانی دۆست کە لەسایەی سەری قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران و پێشمەرگە وەدەستمان هێنابوو لەدەستیدەدەین ، هاوسۆزی و شکۆ و ڕێز هەستی ئیجابین ، کە هەر قەوارەیەک یان هەر دەوڵەتێک تەمەنای دەکات ، بۆئەوەی لەناوخۆ و لەنێوەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێی سەرکەوێت ، دۆستان لێمان دەپاڕێنەوە پێشمەرگە بکەنە سوپایەکی نیشتیمانی ، ئێمە نایکەین ؟! ، نەمانتوانی بەڵگەی سەرکەوتن بدەینە دەرەوە بۆ پەڕینەوە لە تاقیکردنەوەی توانایی ، توانایی بۆ ئەندامبوون لە گڕوپەکانی خاوەن چیرۆکە سەرکەوتووەکان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ….وێنەی دوژمن هەرچیەک بێت ، جا دیاردەیەکی سروشتی یان هێزی مرۆڤ یان تەحەدیاتی ئابووری ، هەموو ئەمانە نرخێکی ئەوتۆی نیە ، تا ئیرادە و پێداگریی ئیستیسنائی بۆ بەرەو سەرکەوتن و هێنانەدی ئامانجەکان هەبێت
زیاتر بخوێنەرەوە
سەرکۆ یونس
ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
محمد خۆشناو
پێکەوەژیانێکی کلتووری لەگەڵ گەندەڵی !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کاریگەری پولی دۆمینە
فارس نەورۆڵی
هەولێرو بەغدا بۆڕێک ناکەون
عەبدوڵا ڕێشاوی
(ئاشتی و دیالۆک ) دیاری کردنی پێگە و وەزیفەیەک بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا .
محمد خۆشناو
بەخۆوەگرتن لە هەرێمی کوردستان !
فارس نەورۆڵی
گوتارە ناکاریگەرەکان
ئومێد مەحمود
ئایا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوور بخاتەوە؟
محمد خۆشناو
ڕێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست !!
فارس نەورۆڵی
هێندەی پەڕی تاوسێ کوردایەتیت لێ جوانە
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیای ئێل جی ڕایگەیاند خەریکی پەیکەربەندسازیی ڕێکخراوەیین بە مەبەستی گەشەی داهاتوو
کڕین و مامەڵەی ئەندامانی یەکێتی و پارتی گەیـشـتــە سەد هەزار دۆلار
قەیرانی كارەبا لە 32 ساڵەی حوكمڕانی كوردیدا ... میراتێكی خراپ لە كابینەی حەوت و هەشتەوە بۆ كابینەی نۆیەم
گەنجێک لە کاژی مار زەیت دروست دەکات ... بزانە چۆن ئەم کارە دەکات ؟
ئاگادارن دۆلار چی بەسەر دێت؟ عێراق و تورکیا و چین ڕێکەوتن دۆلار بشکێنن
ماتۆڕ ژیانی خەڵكی هەراسانكردووە لەسەر بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕ چى دەڵێن؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 Diplomatic Magazine