کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
نووسین ئەرکە ، وەڵامدانەوە بەرپرسیارێتیە !
محمد خۆشناو
2023-09-30
ماوەیەکە هەندێک نووسەر «کە خۆشم یەکێک بووم لەوان » وازیان لە نووسین هێناوە ، چونکە پێیان وایە کە لە کوردستان نووسین سوودی نیە و بێجەدوایە و ئەوان بێئومێد بوون لە بێدەنگی و قوڕوقپی بەرپرسان و کۆمەڵگا کە هیچ شتێک نایانجولێنێت و ، تەمبەڵی و تەپ بوون باڵی بەسەر کۆمەڵگادا کێشاوە ، نە خوێنەر نە بەرپرس نە ڕۆشنبیر وەڵام و رەدیان نیە ، ( من باسی کۆمێنتی مێگەلخانەی گێژ و گەمژەکانی ناو سوشیالمیدیا ) و ئەو دەستخۆشیانەی کە بۆت ڕەوانە دەکرێن ناکەم ، لەڕاستیدا لەو کەشە قەیراناویەی کە هاوڵاتیانی کوردستان تیدا دەژیت ، بەرپرسان هیج دەنگدانەوەیەکیان نیە کە ئەمە لەدواجاردا دەبێتە کارەسات ، ئێستا حاڵەتێکی شیزۆفرینیا « الانفصام » لەنێوان دەسەڵات و شەقامدا هەیە کە ترسناکی زۆر هەڵدەگرێت ، من حکومەتم وەک بوونەوەرێکی زەبەلاح لە چەشنی فیل دیتە بەرچاو کە گوی گرانە و چاوی کز و جوولەی بەکاوەخۆیە و لەسەر هەموو ئەمانەش گوێ ناداتە هیچ و لەبنەڕەتدا ناتوانێت بەدەنگەوەچوونی یەکسەرلەگەڵ ئەوەی لە ڕۆژنامە یان سایتەکان بنووسرێت هەبێت !! ، کەواتە وەک کتێبەکەی «هەمەنگوای» زەنگ بۆ کێ لێبدرێت ، کە کەس نەبێت گوێی لێبێت ؟ بەڵام دەبێت ئێمە دان بەو ڕاستیەش بنێین کە نووسین پێش هەموو شتێک ئەرکێکە و بەرپرسیارێتی نیشتیمانیە و ، لەسەرو ئەمەشەوە خۆشترین چێژە ، نووسین واتە بەرزکردنەوەی هۆشیاری بە کێشەکانی خەڵک و کۆمەڵگە و وڵاتان ، ئەوەی گرنگە چی دەنووسێت ، هەموو ئەوەی بەخۆی دەڵیت نووسەر ، مانای ئەوە نیە کە ئەو سوودمەندە ؟ کاتێک نووسەر بڕوای بە کێشەیەک هەبێت ، بۆ چەندان ساڵ لەسەری دەنووسێت ، بێئەوەی دەنگدانەوەیەکی خۆزگەدار ببینێتەوە و تووشی هەندێک بێهیوایی دەبیت بۆیە لەو ووتارەدا «هاوار دەکەم » بۆ خۆشەویستی کوردستان و ترس لەسەر نیشتیمان : تکاتان لێدەکەین بەخۆدابچنەوە و رەخنەکان بەهەند وەربگرن و حیواری نیشتیمانیی هەلێکی زێڕینە بۆ بەهێزکردنی کوردستان دەبێت بقۆزرێتەوە !! ئەو فەترەیەی کە ئێمە پێیدا تێپەڕ دەبین پێویستیەکی زۆری بە هۆشیاری و بەرپرسیاریتی و حیوار هەیە و ، گەورەترین تاوان پشتگوێخستن و بێباکی و بێخەمی و خۆلادانە لە زانینی هۆکارەکانی فەشەل ، کاتێک لە ملیاردیری بەناوبانگی ئەمریکی « ئیلۆن ماسک» یان پرسی ، کە نهێنی سەرکەوتنی لە چیدا بوو کە وایلێکردی ببیتە خاوەن گەورەترین کۆمپانیا لە بواری بەها لە بازاڕی دراوی ئەمەریکیدا ؟ گووتی 🙁 تائیستاش بەتەنگی زانینی هۆکاری زەرەکردنی ئەوانی ترەوەم ، تا دووبارەی نەکەمەوە ) بەداخەوە ئێمە خۆمان لە هۆکارەکانی فەشەلهێنان لادەدەین و پشتگویان دەخەین ، بزانە پشتگوێخستن چ دۆزەخێکی لە هۆڵەکەی حەمدانیەی موسڵ بەرپاکرد ، جا دەبێت هی وڵاتان و حکوماتەکان چۆن بێت ؟! دەیان رەخنە لە سەرکردەکانی کورد گیراوە کە هۆکاری شکستەکانمان ئەو پێشتگویخستنانەیە کە ئەنجامی دەدەن ، بەڵام کەس گوێی پێنادات و کارلێکی لەگەڵ ناکات ، ئەو رەخنانەی کە لە ویژدانێکی پاکەوە دەردەچن؟! ئەگەر نووسین ئەرک بێت ، وەڵامدانەوە بەرپرسیاریتیە ، هاوڵاتی مافی خۆیەتی ڕاستی بزانێت چونکە ئەمە بەشێکە لە بەرپرسیاریتی ، شەرمکردن لە فەشەلەکانمان وادەکات بێهێز و بەرانبەر ناحەزان کز و دەستەوستان بین ، یان وامانلێبکەن بتوێنەوە لەناو کلتوورێکی بەهێز وەکو هیندیە سوورەکان قڕمان بکەن ، کە جێی داخە کە لەناو خۆمان کۆمەڵە خەلکێکی زماندرێژی عێڕاقچی بێشەرمانە بانگەشەی بۆ دەکەن .
ئەوانەی کە لەو بڕوایەدان کە نووسین جەدوای نیە ، ئەگەر لەسەر هەقیش بن ، واباشترە بەردەوام بن لەسەر نووسین لەجیاتی قەڕوقپی تەواو ، ئەو حالەتە نادیارەی کە تێیدا دەژین داوای ئەو هەڵوەستەمان لێدەکات کە بەڕەفتارەکانماندا بچینەوە لە مامڵەکردنی بێخۆبەزلزانی و پشتگوێخستن …حالەتی دابڕان لەنێوان شەقام و دەسەڵات و حزبەکان و ئەو حالەتە نادیارەی کە تییدا دەژین ، دەرگای زۆر بۆ پڕوپاگەندە دەکاتەوە و ، وا لەمرۆڤ دەکات سەرسوڕماو بێت لەبەردەم جیهانێک کە هیچ شتێک ناشارێتەوە و ، باشترین لەو جیهانە بریتیە لە ڕاستی و هیچ شتێکی دیکە نیە .
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine