کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پارە و ماڵ و منداڵ
محمد خۆشناو
2023-11-11
منداڵەکانتان ناچار مەکەن شوێن ڕەوشتی خۆتان کەون ، چونکە ئەوان بۆ زەمەنێکی تر جگە لە زەمەنی ئێوە خەلقکراون .
ئەرستۆ
پارە و کۆکردنەوەی و لەسەریەکدانانی وەهمێکی گەورەیە و خەیالە ، وەهمێکە هەموو شت دەجوولێنێت ، بەڵام پێویستیشە بۆ پێشخستن و گەشەکردن و سەرلەنوێ وەبەرهێنان ، پارە و منداڵ هەروەک دەڵێن( ڕازاوەی ژیانی دونیایە ) بەڵام لەسەرێکی تردا چەکێکی دوو دەوە ، دەشێت پارەی زۆر ژیان لە خاوەنەی بکاتە دۆزەخ و نیگەرانی و ڕاڕایی و ، دووچاری تەنگوچەڵەمەکردنێکی وا کە ببێتە مایەی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و ، بەدواهاتنی کوشتن و ئابڕووچوون ، گەورەترین کێشە و هەڵەی ئێمە هەموومان بە دەوڵەمەند و هەژار و مامناوەند ئەوەیە کە دەمانەوێت منداڵەکانمان فۆتۆکۆپیکراوی خۆمان بن ، لێگەڕێ با کچەکەت یان کوڕەکەت لە ژیاندا بەسەرکەوتوویی نەشونوما بکات و پشت بەخۆی ببەستێت و ، هەوڵ و توانای خۆی لە ژیاندا بەکاربهێنێت ، ئەگەر کوڕەکەت یان کچەکەت ئەوەی کرد ، ئەوکات ئەوان پێویستیان بە پارەی باوکیان یان هیج کەسیکی تر نیە ،«کار و بەرهەم »لەسەر ئاستی حکومات و وڵاتان و تاکەکەسەکاندا بریتیە لە گۆچانەکەی موسا ، واتە دۆزینەوەی هەلی کار و بەرهەم ، کاتێک کوڕەکەت یان کچەکەت کە سەرکەوتووبن بچنە هەر شوێنێک سەرکەوتن وەدەست دەهێنن و ، لەهەر وڵاتێکدا بن دەتوانن کار بدۆزنەوە و خێزان پێکبهێنن و خانوو و ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی ناو ماڵ و هەموو پێداویستیەکانی ژیان دەستەبەر بکات ئایا ئەمە هەمووی بەختەوەری نیە ؟! ، جاری واش هەیە کە پارەی زۆر دەبێتە بەڵا و تێکدانی ڕەوشتی منداڵانی خێزانی پارەدار ، کوڕ یان کچی پارەدار دەبنە ئامانجێک کە خەڵکی خەراپ بەهەموو جۆرەکانیەوە دەوریان بدەن ، چونکە هەر لەمنداڵیەوە تێر پارە کراون و شەکەت و ماندووبونیان نەدیووە و و دوورن لە هەوڵدان و کارکردن و نموونەی سەرکەوتن ، ئەوان دێن تەنها نموونەی فاشیلی وەک خۆیان دەدۆزنەوە و ڕەفتاری شاز و نامۆ هەڵدەگرن ، هەر تەنها پارە کچەکەت یان کوڕەکەت ڕزگار ناکات و ناشتوانێت بەختەوەری پێبکڕیت ، بە پێچەوانە لەوانەیە مرۆڤەکە بەرەو هەلاکەت ببات و خۆی لەناو خزم و دۆست و خەڵکی لەدەست بدات ، مەسیح سەڵاوی خوای لێبێت دەڵێت : (ئەگەر دونیا بەدەستبهێنیت و خۆت لەدەست بدەیت ، سوودی بۆتۆ چییە ؟) دەیان نموونەمان بینی لەپێناوی پارە خۆی لەدەستدا !!
چەندان جار چیڕۆکی بەدڕەفتاری کوڕان ئەوانەی لە دۆخێکی باشی دارایی و ژایاندان بینیووە کە دایکی یان باوکی دەرکردوەوە یان بەتووندی لە باوک دەدرێت و دەردرکرێت ، یان پارە و میرات چ کارەساتیک بەسەر خێزاندا دەهێنێت ، پەیوەندی پارە و منداڵ زۆر سەیر و ئاڵۆزە ؟!
پێم وایە کە ئەوەی وادەکات کە پارە و منداڵ ببنە نیعمەتێک و نەبێتە نەفرەتێک کە مرۆڤ بەهۆی پارە بخاتە ناو تەنگوچەلەمە و ، یان بەهۆی منداڵەکانی تێوەبگلێتە ناو ناخۆشی و تەنگوچەلەمەوە ، ئەوەیە کە پێویستە دایک و باوکان وا مامڵە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن ، نەک وەک ئەوەی موڵکی خۆیانن ، یان وەک ئەوەی کە ئەوان کاڵا بن نەک کەسەکان بن و ، دەبێت دایک و باوکان ئەوە بزانن کە هەموو مرۆڤێک خەون و خۆزگە و هەستوسۆز و خوولیای تایبەتی خۆی هەیە کە هەوڵی بۆ دەدا و دەیەویت بیهێنێتەدی ، «ئەو »بۆئەوە لەدایک نەبووە کە خەونی دایک و باوکی بهینێتەدی ، ئەوان لەسەر ڕیگایەک دەڕۆن جیا لە ڕێگەی ئێمە ، منداڵە باشەکان بەردەوامن لە ڕێنماییکردنی دایک و باوکیان و لێیان دانابڕێن و ، ئەو پەتە لەگەڵ ئەو ئاییندەیە ناپچڕێنن کە بۆخۆیان دایاناوە .
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine