کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر زارکی گڕکاندا!
محمد خۆشناو
2024-02-03
ئێستا خەراپترین کاتەکانە
«لاڤۆتین» لە سەدەی هەڤدەدا
گوزارشتی «بوڕکان» بۆ ئەو کارلێکە دەگەڕێتەوە کە لەناو ناوکی زەوی ڕوودەدات و ، هەموو پڕیشک و لێشاوی ئاگر و بەرد و گازات و هەڵم لەمیانی زارکەکەی دەردەچێت و ، ئەو ئاگر و لاڤایە بۆ دەوروبەری خۆی فڕەدەدات ، جا ئەگەر بتەوێت ئەو مانایە بۆ زانینی پێشکەوتنە سیاسیەکان لە دەوروبەرمان بگوازینەوە ، ئەوە ڕێک ئەو گرژی و پشێویە کەڵەکەبووانەی دەگرێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کەلەکە بووە و لەسەریەک کەوتووە و ، لەشێوەی تەقینەوە خۆی ئاشکرا دەکات وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین ، کە دەبیتە مایەی نیگەرانی و ناسەقامگیری و ، ترس بەدریژایی ململانێ جوگرافیەکان دروست دەکات .
لەوەتی هەین قەدەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو خاکەی ئێمەی تیدا دەژین ، هەمیشە کۆتکراوە بە دۆخ و گۆڕانکاری زێدە ووردبین و ترسناک و ، لەبەردەم ئەو واقیعە سیاسی و ، دینامێکیە نوێیە و مومارەساتی نێودەوڵەتی و ، دروستکردنی « صناعة » گرژی و پشێوی و زریانە گۆڕاوەکاندا ، وادیارە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نقوم بووە لە قەیرانی هەمیشەیی و داچۆڕانی جومگەکانی ، هەر دەڵێی ئەو ناوچەیە بەرەو دۆزەخ دەڕوات ، پەتا و دواکەوتوویی ، قاعیدە و داعش ، جەنگ و کاولکاری ، لافاو و ئاگرکەوتنەوە ، تاتەپینی ئابووری و بيکاری و بەرزبوونەوەی نرخ و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر ، خەراپی ئیدارەدانی حکومەتەکان و ، بێدەنگبوونی دونیا بەرانبەر کوشتن و خاپوورکردن ، تەدەخولکردنی وڵاتانی هەرێمی بەتایبەتی ئێران لەڕێگەی وەکیلەکانیان بۆ نانەوەی شەڕ و ئاژاوە و بۆ نیشاندانی ئەو خواستی ناردنی پەیام بۆ خۆرئاوا بەوەی کە ئەوان دەتوانن پشێووی بنێنەوە و تەحەکوم بکەنە سەر مەزاجی ناوچەکە و لەسەر خۆرئاوایە کە مامڵە لەگەڵ ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بکەن ، هەر بۆیە ئەو ململانێیە لێکەوتەی تری لێبۆتەوە کە بۆتە هەلگیرسانی بەرەی تری جەنگ لەسەر سنووری لوبنان - ئیسرائیل و ، هاویشتنی موشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوان لە سوریا و عێراق دژی ئیسرائیل و بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا و حوسیەکانیش لە دەریای سوور ، لەونێوەندەشدا ئیسرائیلیش بیدەنگ نەبووە جەنگەکەی فراوانکردووە و ، وڵاتەیەکگرتووەکانیش هەمان ڕێگای ئیسرائیلی گرتەبەر بە هێرشکردنەسەر بارەگا سەربازیەکانی حەشدی شەعبی لە سوریا و عێراق ، بەداخەوە لە ناوچەکەدا هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا هێزی چەکداری خۆیان بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان بەکاردەهێنن ، ئێران بەناڕاستەوخۆ لەمیانی ڕێخستنەکانی سەربەخۆی لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن دەستی بە پەرەسەندن و نانەوەی ئاژاوەیەکی گەورە کردووە و هەمیشەش خۆی لێبەری دەکات ، چونکە تەقینەوەکان لەدەرەوەی خاکی ئەودایە ، ئەم زنجیرە هێرشەی ئەمەریکا بۆ سەر سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی لە سوریا و عێراق بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی سەربازەکانی لە بورجی22 ، نیگەرانی ڕاستەقینە دەردەخات لەوەی کە شتەکان زۆر خەراپتر بن و ، سەرئەنجام ئەگەری فراوانبوونی جەنگ تیۆرێکی بەهیزە ، وایدەبینم کە ئێمەی کورد لەناو هاوکێشەکەدا زۆر لاوازین ، تەنها ئەوە ماوە بڵێین ، بەڵکە لەو گرکانەی کە لەسەر تەقینەوەیە ، وا لەناحەزانمان بکات کە بێنەوە هۆش و بەخۆدابچنەوە و دانبەوەبنێن کە چارەسەری سیاسی باشترینیانە ، دوای فەشەلهێنانیان لە چارەسەری سەربازی و ئەمنی و جەنگی ئابووری و جەنگی نەرم . بەرانبەر یەکتری و گەلەکانیان و بەرانبەر گەلانی ژیردەست .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine