کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
زیادبوونی شێر پەنجە و هەڵپەی دەوڵمەندبوون ... خوێندنەوەیەک لە دەرەوەی دەرمان و بەنزین و خواردنی ئێکسپایەر
هێمن عەبدولقادر
2024-02-10
یەکەم /
لە ڕاستیدا ئەوەی پیویستە دەرزی کیمیاوی لێبدرێت ، ئەخلاقمانە نەک جەستەمان، ئەوەی ئەبێت بخەسێنرێت تەماعمانە ، نەک پیاوەتیمان، ئەوەی ئەبێت دەر بهێنرێت چاولێکەری ومۆدگەراییە نەک ڕەحمی ژنەکانمان.
لە شێر پەنجە ترسناکتر ، کۆمەڵگایەکە ،کە بە هەمووان دەڵێت بە خلاق بن ، کەچی لە واقیعدا ڕێزی بێ ئەخلاقەکانی زیاتر دەگرێت.
شێرپەنجە ، تەنها دابەشبوونی خانە تووشبووەکان نیە بە بێ کۆنترۆڵ، بەڵکو دابەشبوونی هەموو ئەو تۆڕانەیە لە مرۆڤ، کە خوا ڕۆژ دەکاتەوە خەریکی دابەشکردنی سەدان هێکتار زەوین بەبێ کۆنترۆڵ؟ بەسەر دەربار و مرۆڤە هەڵپەکارەکانی چواردەوری خۆیاندا.
شێرپەنجە ئەوەیە کە ئەخلاقی هیچ کەسیک بەشی ئەوە نەکات بەبی وەسڵی بەتاڵ بتوانێت بودجەی فەرمانگە و وەزارەتەکەی تێپەرێنێت ؟
ئەوەی توشی شێر پەنجە بووە بەتەنها (گەدە و کۆڵۆن و سی)ەکانمان نییە،بەڵکو هەڵپەی دەرکەوتن و دەوڵەمەند بوونەکانمانە،
ئەوەی رێژەی شێرپەنجەی زیادکردووە بەتەنها شەربەت و بەنزین و مەوادی ئێکسپایەر نییە ، بەڵکو ئەخلاقی بەسەرچووی کۆمەڵگایەکە کە لەپێناو هەڵپەی دەرکەوتن و ململانێ و پارە و ناوبانگدا لە مێژە لەسەر تەختی نەخۆشخانەکان کەوتووە .
کەوتوویەک ، کە نە ڕێوڕەسم و پەرستشە ئاینییەکان هێوری ئەکاتەوە ، نەوەرزش و هۆڵی جیم و لەشجوانی دەرونی ڕێک ئەکاتەوە ، نە بروانامەی باڵا و کۆڕو سیمینار کۆمەکی دوو دەقە دواتری ئەکات.
ئەوەی کە گرانە و دەستناکەوێت دەرمانی شێر پەنجە نییە ، بەڵکو قەناعەتە ، قەناعەتێک کە لەوە وردتر نەکاتەوە کە بوویت.
ئەوەی کە بەتالە کۆگای دەرمانخانەکانی شێر پەنجە نییە ، بەڵکو بەتاڵ کەسێکە لە پێناو دەولەمەندبووندا بکەوێتە ناو هەموو کارێکی بێڕەوشتی.
ئەوەی کە بەرامبەرمان وەستاوە هەیکەلی چۆڵی نەخۆشخانانەکان نییە، ئەوە هەیکەلی ئەو مرۆڤەیە کە لە پێناو هەڵپەی پارە و داهات ڕۆژ بەڕۆژ ئەسەف و ئاهی لە دەست چوونی کەسە نزیکەکانی زووتر لە شێر پەنجە ئەیکوژن.
شێخی سەعدی ئەفەرموێت (ئەو کاروان چیانەی کە حەزرەتی یوسفیان لە بیرەکە دەرهێنا و یوسفیان بە چەند درهەمێک فرۆشت بێ عەقڵ ترین مرۆڤی سەر زەوی بوون ، چونکە بەو پارەیە نەیانتوانی هیچ شتێک لە یوسف جوانتر و بەنرختر بکڕن)
ئەوانەی ماڵ و مناڵ و کەسایەتی و ئابڕوو و ویژدانی خۆیان و خەڵک بە هەڵپەی دەوڵەمەندبوون و ناوبانگ و دەرکەوتن و پارە دەگۆڕنەوە نەفامترین کەسن ، چون ڕۆژانە هەر ئەو کەسانە ئەو پارەیەی کە دەستیان کەوتووە دەکەنەوە بە سپۆنسەری پەیج و دەعوەت و گەڕان و چونەوە ناوخەڵک تەنها بۆ ئەوەی کەمێک لەوەی لە دەستیان چووە بیهێننەوە؟
دووەم:-/
هەڵپەی دەوڵەمەند بوون سەدان ئینسانی مەعقولی ورد کردەوە بۆ نامەعقول ، سەدان خێزانی تۆکمەی بە بێ تاسە شلکردەوە بۆ کەوتن ، کەسایەتی مرۆڤی گەورە گەورەی خستە ژێر پرسیارەوە.
دانیشتی شەوانە و ئاخر مۆدێلی سەیارە و ڤێلا و شوقەی دواین پڕۆژە ، سەدان ژن و پیاوی کرد بە کارەکتەری بێ ئابڕوو.
(بەر لە جەنگ دیم ئافرەتێك بوو،
هەتابڵێی نورانی بوو،
ئەفسوس دوای جەنگ بینیمەوە، ناودارترین سۆزانی بوو)
پێش هەڵپەی جەنگی دەولەمەند و بەناوبانگ بوون کجێک بوو ( شێوە مانگ ، چپە دوو، گەندەموو ، مەچەک هەڵنەگرتوو) دوای هەڵپەی جەنگەکە ، قەرزاری بازاری بیری خەڵک و جوانکاری و نەشتەر و دڵتەنگی و تەنها مانەوە.
پیش هەڵپەی دەوڵەمەند بوونەکە ، کورێک بوو سەرت پسپێردرایە (راستگۆ، بە پرەنسیب و ئەخلاق،خاوەن پڕۆژەی فیکری) ، پاش هەڵپەی دەولەمەند بوونەکە ترسناک ، گورگێک لەبەرگی مرۆڤدا ، بێڕەوشت ، درۆزن ، دز ، داوێن پیس ، قومارچی ، ڕیاباز ، ماستاوچی ، دەرباری بەردەم پرسگە و دەست لەسەر سنگی نەخوێنەوارترین کەسەکان ، ڕاپۆرت نووس ، ملشکێن،بە ئاستەم دەناسرایەوە.
سێییەم:-/
ئەلێن (ئەسپ ئەو ئەسپەیە کە لێی دابەزیت پێی هەڵبڵێی نەک کە خۆت هەڵدایە سەر پشتی)
هەمیشە کۆتایی رێگەکە پێت دەڵێ ئەسپەکەت (جلەوی شل) بوو یان (گورگە لۆقە)،(نەرمە غار)بوو یان (چوارناڵە) ، (ڕەوت) بوو یان (ئاوزەنگی تەقین) هەرکام لەم جۆرە ڕۆیشتنانەی ئەسپ کەوتن و گلانی خۆی هەیە، لە کۆتایدا دەزانی ئازاری کامیان کەمتر بوو ، چێژی کامیشیان خۆشتر.
لە کۆتایی ڕێگاکەدا هەڵپەی پارە و دەولەمەند بوون و بەناوبانگ بوون بە ئاشکرا و لە تەنهایدا بێشەرم دەتخاتە گریان و پێت دەلێت:-
چیت لە دەست چوو؟ چیت بەدەستهێنا؟
کێت لە دەستچوو ؟ کێت بەدەستهێنا ؟
کۆمەڵێک نەخۆشخانە و کۆمەلێک مرۆڤی چاوچنۆک و بەهەڵپە کە ئامادەن پەلاماری لاشە و دەرون و خێزان و مندالەکانی خۆشیان بدەن بۆ پارە و بەناوبانگ بوون.
کورد ئەڵێ (گا بەدەنگی جوتیار ئەروات) هەموو کارێک لە دونیادا بە ئەخلاقەوە ئەروات ، ئەخلاقی ئێمەش وەک ددانی کلۆر بۆگەنی کردووە بۆ پارە و بەناوبانگ بوون نەک بەشی ڕۆشتن ناکات کەڵکی هەڵکێشانیشی نەماوە
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine