یەک مانگ دوای ١٧ شوباتی ٢٠١١، پەرلەمانی کوردستان کۆبویەوەو بە دەنگی ٩٧ پەرلەمانتار، بە بڕیاری ژمارە (٢)داواکاری خۆپیشاندەرانی (وەک خۆی) پەسەند کرد.
دەبو ئەم بڕیارە لە لایەن بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی ئەو کات (دکتۆر کەمال کەرکوکی) لە وقایعی هەرێمی کوردستان وەک هەر یاسا و بڕیارێکی تر بڵاو بکرێتەوە، بەڵام ئەو کات سەرۆکی پەرلەمان لە سایەی بێدەنگی بەڕێز (دکتۆر ئەرسەلان بایز جێگری سەرۆکی پەرلەمان) و هەردو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی، لە کردەیەکی مەترسیداری بێ پێشینەدا، دەقی بڕیارەکەی شاردەوەو بڵاوی نەکردەوە کە (لە دونیادا شتی وا روی نەداوە!).
دوای چەند مانگێک (بەندە) هەرچۆنێک بێت ڤیدیۆی رۆژی دانیشتنەکەی پەرلەمان و پرۆتۆکۆلەکانم لە ناو پەرلەمان پەیدا کرد و، هاتم لە جیاتی سەرۆکی پەرلەمان بەو شێوەیەی کە پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵاتە یاسییەکانی دیاری کردبوو، هەروەها لە روی شکلیەوە ، بڕیارەکەم نوسیەوەو دامڕشتەوەو، پاشان لە بری رۆژنامەی وقایعی فەرمی هەرێمی کوردستان، لە رۆژنامەی )هاووڵاتی( ئەو کات، بڵاوم کردەوە... ئەم کارەشم هەر بۆ ئەو بوو، ئەم بڕیارە گرنگە کە تاکە دەستکەوتی خۆپێشاندەران بوو، وەک دۆکۆمێنتێک بۆ مێژو بمێنێتەوە... (دیارە چەندین جار پەرلەمانتاران داوایان کرد بڕیارەکە بڵاو بکرێتەوە بەڵام سودی نەبوو)
پارتی و یەکێتی ئەگەر لە دوای ٢٠١١ وە، بە کاوەخۆ ئەم بڕیارە شارەوەیان جێبەجێ بکردایە، ئێستا رەنگە هەرێمی کوردستان (بەبێ رێفراندۆم)یش دەوڵەتێکی بەهێز بوایە، یان لانی کەم خاوەن سیستم و دامەزراوەی نیشتیمانی و ئابوریەکی زۆر بەهێز دەبوو...
دەقی بڕیاری ژمارە ٢ی پەرلەمان:
به ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوى گه‌له‌وه
په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق
بڕیارى ژماره(2)ى په‌رله‌مانى كوردستان..
پشت به‌ستن به بڕگه‌ى (1)ى مادده‌ى 56 له یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1) ى ساڵى 1992ى هه‌موار كرا‌و، په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنى نا ئاسایى ژماره (2)ى ڕۆژى 17/3/2011 ى خۆیدا، كه تایبه‌ت بوو به به‌رده‌وامبوون له سه‌ر خستنه ڕو و گفتوگۆكردنى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى تایبه‌ت، كه به پێى بڕگه‌ى (17) له بڕیارى ژماره (1) ى ساڵى 2011 (بڕیاره 17 خاڵیه‌كه) پێك هێنرا، بۆ به دواداچون و گوێگرتن له داخوازیه‌كانى خۆپیشانده‌ران، ئه‌م بڕیاره‌ى ده‌ركرد.
یه‌كه‌م: لیژنه‌ى كاتى كه به پێى فه‌رمانى ژماره (1) له هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه، هه‌ستاوه به كاره‌كانى و داخوازى خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته په‌رله‌مان و ڕاپۆرتیان ئاماده كردووه‌و له ئه‌مڕۆوه هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره (17) خاڵیكه له ئه‌ستۆ نیه‌و ئه‌رك و كاریان كۆتایى پێ هاتووه.
دووه‌م: لیژنه‌ى دیالۆگى نیشتیمانى له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به به‌شدارى فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت، بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه ئه‌ستۆى داواكارى خۆپیشانده‌ران و به دواداچونى و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه له ماوه‌ى بیست ڕۆژدا كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات به ته‌وافقى نیشتیمانى بۆ هه‌موو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ى كه ڕه‌هه‌ندى نیشتیمانیان هه‌یه به تایبه‌ت خاڵه‌كانى (16،11،8،5،4،2،1) له داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قى داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1. چاو پیاخشاندنه‌وه به ڕه‌شنوسى ده‌ستورى هه‌رێمدا به مه‌به‌ستى داڕشتنى ده‌ستورێكى هاوچه‌رخى دیموكرات كه تێیدا گشت مافه مه‌ده‌نى و سیاسى و یاسایه‌كانى هاونیشتیمانیان به ڕه‌سمى ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیارى كردنى میكانیزمى شیاو بۆ ڕێگا گرتن له هه‌ر جۆره لاقه‌كردنێكى ده‌سه‌ڵات. هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رۆكى هه‌رێم ته‌نها له ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێ.
2. داڕشتنى پلانێكى تۆكمه بۆ دابینكردنى سه‌ربه‌خۆى دادورى و سه‌روه‌رى یاسا.
3. جیاكردنه‌وه‌ى حیزب له حكومه‌ت به جۆرێك كه ئیدى حكومه‌ت نه‌بێته ئامرازێك به ده‌ست حیزبى سیایه‌وه، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانى ئه‌م وڵاته.
4. هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ى میلیشیاكانى حیزب وه ڕێگرتن له‌وه‌ى حیزب خاوه‌نى هێزى چه‌كدارو ده‌زگاى هه‌واڵگرى و سیخۆرى بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانى دام و ده‌زگاو باره‌گاى حزبى نه‌مێنێ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵى ئاسایى هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆوه بپاریزرێ.
5. سپاردنى وه‌زراتى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئاسایش و پۆلیس به كه‌سانى پسپۆر‌و بێلایه‌ن و به كرده‌وه حیزبایه‌تى له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه بكرێت.
6. كۆتایى هێنان به‌م مۆدێله له حیزب كه تێیدا كۆى كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به ناوى هه‌موانه‌وه بڕیار ده‌دات وه گۆڕینى بۆ حیزبى ده‌نگده‌ر كه پشت به خستنه‌ى ڕووى به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له كاروبارى حكومه‌ت و سه‌ندیكاو ڕێكخراوه پیشه‌یه‌كان وه‌ر نادات.
7. تێنه‌په‌ڕاندنى هیچ پرۆژه‌یه یاسایه‌ك له په‌رله‌مان به بێ ئه‌وه‌ى كه پێشتر هاونیشتیمانیان له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8. گێڕانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه گشتی و تایبه‌تیانه‌ى كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه ده‌ستى به سه‌ردا گیرابێت یاخود به نرخى ڕه‌مزى فرۆشرابن به كه‌س و لایه‌نى دى به‌ده‌ر له یاساى فرۆشتن و به كرێدانى موڵك و ماڵى ده‌وڵه‌ت ژماره (32) ساڵى 1986.
9. به كارهێنانى سامان و بوجه‌ى كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه له پێناو به دیهێنانى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕاسته‌قینه.
10. لێكۆڵێنه‌وه له سه‌روه‌ت و سامانى حیزبه‌كان و لێپرسراوانى حیزبى و حكومى وه گێڕانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ى كه به شێوه‌ى نا یاسایى به ده‌ستیان هێناوه، وه چه‌سپاندنى بنه‌ماى ئه‌مه‌ت له كوێوه هێناوه (من این لك هژ).
11. خستنه ڕووى سه‌رجه‌م داهاته‌كانى كوردستان بۆ ڕاى گشتى به داهاته سروشتیه‌كانى وه‌ك نه‌وت و غاز وه ئاشكراكردنى حسابه حكومیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ناوه‌و ده‌روه‌ى وڵات.
12. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیستمى خانه‌نیشینكردنى ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى كه به پله‌كانى خزمه‌ت و ساڵى كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌كانیان به ڕێژه‌ى 50%.
13. دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى نه‌زاهه له هه‌رێمى كوردستان به یاسا وه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان وه سپاردنى كاره‌كانى ئه‌م ده‌زگایه به كه‌سانى بێلایه‌ن كه دیارى كرابن له سه‌ر بنه‌ماى لێهاتویى.
14. ڕێزگرتن له سه‌ربه‌خۆى دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، دارایه‌كان، زانكۆكان، و پاراستنیان له سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستێوه‌ردانى حیزبى.
15. بڕینى هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایى گشتى بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبى و نا ڕه‌سمیه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان.
16. هه‌ڵپه‌ساردنى كاركردن به یاساى خۆپیشاندنى هه‌رێمى كوردستان تا ده‌رچواندنى یاسایه‌كى نوێ كه وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانى ڕاى گشتى هه‌رێمى كوردستان.
17. باشكردنى ژیان و گوزه‌رانى سه‌رجه‌م توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانى دیكه به ڕچاوكردنى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى شایسته به مرۆڤ.
18. ئاشكراكردنى چاره‌نوسى بیسه‌رو شوێنه‌كانى شه‌ڕى ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانى دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له داهاتى ئه‌و لایه‌نه‌ى به‌رپرسه له دیار نه‌مانیان.
19. كار كردن به ڕاپۆره‌ته‌كانى دیوانى چاودێرى دارایى و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، وه ده‌ركردنى یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى و سزادانى گه‌نده‌ڵكاران.
20. دابینكردنى بیمه‌ى ته‌ندروستى و بێكارى بۆ هه‌موان.
21. ده‌ركردنى یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به جیاكارى جه‌نده‌رى و بۆ بنه‌بڕكردنى هه‌ر توند‌و تیژیه‌ك دژ به ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنى داواكاریه هه‌نوكه‌ییه‌كان.
1- بۆ جێبه‌جێكردنى خاڵى (1) له ته‌وه‌رى دووه‌م (دیالۆگى نیشتیمانى) بڕیارى له سه‌ر دراوه.
2- بۆ جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى (10،9،8،7،6،4،2) له دواكاریه هه‌نوكه‌یه‌كانى خۆپێشانده‌ران:
أ- ده‌ستبه‌جێ بارودۆخى شار‌و شارۆچكه‌كان له هه‌موو لاوه ئاسایى بكرێته‌وه‌و دیارده‌ى چه‌كدارى نه‌مێنێت. (لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌رپرسه له به‌دوداچونى ئه‌م خاڵه).
ب- پێویسته لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنى بڕیارى ژماره (1)ى 23/2/2011. واته (بڕیاره 17 خاڵیه‌كه).
ت- بانگهێشتكردنى به‌رپرسانى ئه‌منى سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ى په‌یوه‌ستن به ڕووداوه‌كانى (17/2) و دواتر پێش هاتنى وه‌زیرى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه بۆ لیژنه‌ى ناوخۆ‌و لیژنه‌ى مافى مرۆڤ، و لیژنه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ڕوبه‌ڕوو كردنه‌وه‌ى پێشێلكاریه‌كانیان كه له ئه‌نجامى خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه.
پ- ڕاسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگى نه‌ورۆز وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به جێبه‌جێكردنى بڕیارى ژماره (1)ى په‌رله‌مان و ڕونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه.
ج- بۆ جێبه‌جێكردنى خاڵى (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ كه له (10) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ بۆ كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قى داواكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1. دان پێدانان به كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانى كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تى كردنى داخوازیه‌كانى خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنى نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران له پرۆسه‌ى بریاردان له مه‌ڕ مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2. ڕێگرتن له هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنى بارى نا ئاسایى به سه‌ر هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌كدا له وانه بۆ نمونه دابڕاندن و ئابلوقه‌دانى شارێك یان به سه‌ر بازگه كردنى شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان.
3. ڕاگه‌یاندنى ڕه‌سمى له لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێم له به هه‌ند وه‌رگرتنى گشت دواكاریه‌كانى خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4. دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و بۆ كۆبه‌ونه‌وه له گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران به مه‌به‌ستى دیاركردنى میكانیزمى گونجاو وه دیاركردنى واده بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كان.
5. ئازادكردنى ده‌ستبه‌جێى سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانى خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنى ده‌ستگیركردنى به‌شداربوان و ڕێكخه‌رانى خۆپیشانده‌ران.
6. دادگایى كردنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه ده‌ستیان هه‌بووه له شه‌هیدكردن و برینداركردنى خۆپیشانده‌ران و خستنه ڕووى ئه‌نجامى لێكۆلێنه‌وه‌كانى دادگا‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا.
7. گێڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ى كه بۆمه‌به‌ستى گوشار خستنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به ئاڕسته‌ى شاره‌كان جوڵێندراون.
8. ده‌ست به‌جێ بانگهێشت كردنى وه‌زیرانى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه لیپێچینه‌وه له گه‌ڵیان له باره‌ى پێشێلكردنى ماده‌ده‌ى یه‌ك له یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یان به‌رو شاره‌كان جوڵاندووه له كاتێكدا ئه‌مه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه.
9. لابردنى باره‌گاى حیزبه‌كان له ناوه‌ندى شار‌و شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار‌و شارۆچكه‌كان.
10. دڵنیایى كردنى هاونیشتیمانیان له‌وه‌ى كه چیدى وه هه‌میشه هیچ هێزێكى نیشتیمانى و حكومى كوردى سوپا و هێزى چه‌كدار نابه‌نه سه‌ر هیچ شار‌و شارۆچكه‌یه‌كى كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكى ڕكابه‌رو نه‌یارى هێزه فه‌رمانڕه‌واكانى كوردستان.
11. به ڕه‌سمى پۆزش هێنانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رى خۆپیشانده‌ر له لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ڕاگه‌یاندنانه‌ى كه خۆپیشاندانى خه‌ڵكیان به "ئاژاوه گێڕ" ناو بردووه، به ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، وه به ڕه‌سمى داواى لێبوردن له جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكارى خۆپیشانده‌ران كه په‌یوه‌سته به حكومه‌ت: په‌رله‌مان له ئێستاوه به دواداچوونى حكومه‌ت ده‌ست پێ بكات بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریه هه‌نوكه‌یه‌كانى خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانى نه‌خشه ڕێگایه‌ك له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و داواكاریه بنه‌ڕه‌تیانه‌ى خۆپیشانده‌ران كه له گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كارى دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م:سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داوا بكات له ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانى هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕ بكاته‌وه، به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى 17/2/2011و ڕۆژانى دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى باڵا كه به پێى بڕیارى ژماره (1)ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه ئه‌نجامه‌كان له گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاو بكاته‌وه بۆ ڕاى گشتى.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى كه خواستى خۆپیشانده‌رانن به تایبه‌ت: پرۆژه یاساى ده‌سته‌ى نه‌زاهه، ئه‌نجومه‌نى ڕاژه، بیمه‌ى ته‌ندروستى، مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى، گرنگى دان به گه‌نجان، بوجه‌ى پارته سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزان، ڕێكخراوه نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان، داواكارى گشتى، قه‌ده‌غه‌كردنى ڕێكخستنى حیزبى له ناو هێزى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ....تد، بخرێته ئه‌و له‌ویه‌تى كارنامه‌ى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه‌وه.
نۆیه‌م: له سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه، ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت له ڕۆژى په‌سه‌ندكردنیه‌وه (17/3/2011) و له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
پەرلەمانتار عەبدوڵای مەلا نوری
لە بری سەرۆکی پەرلەمان