کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
لە پەراوێزی بریارەكانی دادگای فیدرالیەوە؛ گرفتە گەورەكەی ئەم دەستەلاتە لە كوێدایە؟
د.كاروان حەمەساڵح
2024-02-24
ئەگەر لەوەوە دەست پێ بکەین ئایا هۆكاری جەوهەری لەوەی كە خەلك بە بریارەكانی دادگای فیدرالی (لە رابردووی نزیك و لە ئێستا) دلی خۆشە چیە؟
۳۳ سالە هاولاتیان بە چەندین شێوازی جیاواز هاوار ئەکەن بە گوێی ئەم دەستەلاتەدا، گوێیان لێ ناگیرێت، بەلكو زیندانیش ئەكرێت!
لە زەمەنێكی جیاواز و تایبەتدا، تەرەفێك وەك "دلسۆزێك" لەو خواروەوە لە بەرگی یاسادا بۆ یەكەم جار گوێ لەم میللەتە مافخوراوە دەگرێت...واتا مییلەت بروای وایە لای كەمی لە هەنگاوی یەكەمدا پێویستی سەرەتایی ئەوان هاتووەتە دی كە گوێگرتنە ( ئیتر ئەو تەرەفە ئامانجی چیە، گرنگ ئەوەیە بۆ ئەم كە گوێ دەگیرێت)
جا چەندین سالە بە دلسۆزانە قسەی دروست و واقیعی بۆ ئەم دەستەلاتە ئەكەین، زەرەیەك هەستی گوێگرتنی نەبووە،
كۆتا جار؛ چەند مانگێك پێش ئێستا ووتمان لە چەندین میمبەری راگەیاندنەوە، كە داوا تۆمار دەکرێت و بەغداد ئەمە دەكات! بۆیە پێش ئەوەی بە شكست لێی دەرچن خۆتان لە مییلەت وەرنە پێش تا نەسەپێنراوە بەسەرتانا، وە متمانەی خۆتان لەگەل میللەت چاك بكەن!
هەر گوێیان نەگرت....
ئەوە لە پرسی نەوت و غازیش گەرێ كە هاواری زۆرمان كرد و بە خال سێ هەنگاوی یەك لە دوای یەكی بەغدادمان پێشبینی كرد، كە دوانی كرا ( وەستاندنی هەناردەی نەوت، پالپێوە نانی کۆمپانیاكانی بواری ووزە، کۆتا دانەش كە لە داهاتوو دەیبینین ئەویش تەسفیە حسابی داهاتی نەوتی هەناردەكراوە لە لایەن هەرێمەوە، لەسەرەتاوە تا ئەو كاتەی نەوتەكە راگیرا بە بۆری!)
گرفتەكە هەر ئێمە نین، گرفتەكە تەها خەلكی مافخوراویش نیە كە ئەم دەستەلاتە گوێیان لێ ناگرێت، بەڵكو تەنانەت ئەم دەستەلاتە گوێ لە دەزگا نێو دەولەتیەكان و وولاتانی دەرەوەش ناگرێت.
لە هەمووی نالەبارتر ئەوەیە؛ ئەم دەسەتەلاتە لەم گرفتی گوێنەگرتنەدا، ڕێك دوو گەورەترین گرفتی قیادەی تێدا رەنگی داوەتەوە كە بە دوو لە نەخۆشیە کوشندەكانی ئەو بوارە
دادەنرێت ئەوانیش:
۱ـ كوێگرتن تەنها لەو زانیاریانەی دلی پێی خۆشە.
ئەمە وای كردوە دەورو بەرەكە كەمتر بتوانن یان بوێرن حەقیقەت و زانیاری دروست و دیراسەی واقیعیان بۆ بكەن.
۲ـ لە بری خزمەتكردنی کۆی گشتی خەلك، بریارەكانیان تەنها لە خزمەتی گروپێك لە خەلكە، تا دەگات بە دۆخێك ئەو گروپە بریارە چارەنووسسازەكانی پەیوەستیش بە خاك و مییلەتیش بە پێی بەرژەوەندی خۆیان كێشانە و هەلسەنگاندنی بۆ دەكەن (ئەگەر چی تاك و ترا دلسۆزانێك هەیە لە بازنەی دوورتریان، یان گوێیان بۆ ناگیرێ ئەوانیش یان كات لە سوودیان نەماوە) .
كەواتە تا ئەم دەستەلاتە ئەم گرفتانە چارەسەر نەكات كە جەوهەرەكەی گوێنەگرتنە لە خەلك، لەولاشەوە گوێگرتنە لە زانیاریی دلخۆشكەری موزەیەف، دلنیابن چارەنوسی خۆیان نادیار و هی ئەم میللەتە بەشمەینەتەش.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
ئەمانەش ببینە
شەڕە مووشەک و بەزمەکانی کورد
چۆن ئیسرائیل لەناو دڵی ئێرانەوە بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتەی کوشت
راستەوخۆ.. شەڕەکە گڕی لە نرخی دۆلار بەرداوە
شەڕی ئیسرائیل و ئێران چی لە بازاڕەكانی سلێمانی كردوە؟
کەبابی فەقیرانەیە هەشت لەفەی فەلافلی لەسەر یەک خواردووە؛ لەفەفرۆشێک باسی ئەو کەسانە دەکات کە حەزیان لەفەلافلە
دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکوڵێت و هەمووان لەسەر ئاگرن…
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine