کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
« کە دڵ پیر بوو تەمەن گەورە دەبێت »
محمد خۆشناو
2024-06-29
ئەنکیدۆ ، هۆ ئەنکیدۆ…مردن تاکە دڕندەی
تۆقێنەرە کە بەسەرماندا زاڵ بوو و تۆی لەمن
و لە لەژیاندا سەندەوە و ، بەتەنیا جێتهێشتم
بوومە بەندی خەمەکانم .
گەلگامێش
(ئێمە تەمەنمان گەورە نابێت کاتێ مێژوو بە پەنجەی خۆی ئاماژە بۆ ڕۆژە دوورەکەی لەدایکبوونمان بکات ، ئێمە گەورە نابین کاتێ پیری پێستەی سەرمان دابخورێنێ ، ئێمە گەورە نابین کە ددانەکانمان بێ پرسی ئێمە کۆج دەکەن پاش چەندین دە ساڵەی کاری ماندوکەرەوە ، گەورە نابین کە لە ژیاندا پەککەوتەدەبین بێ چاویلکەی نووساو بە چاومانەوە ، تەمەن گەورە دەبێت کاتێ ئازیزێکی ئێمە لە ژیان ون دەبێ و دواتریش مەرگ لێمان دەیدزێ ، تەمەنمان گەورە دەبێ کاتێ گوێمان داخوازی وشەیەکی ڕاکردوو خۆشەویستی دەکات تەنانەت گەر بەڕێکەوتیش بێ ، گەورە دەبین کاتێ ڕەشەبای وەرزی پایز بەسەر پەیوەندیەکانمان توند هەڵبکات و لەدەوروبەرمان لەپڕ مەرگ بیانخاتە خوارەوە ، گەورەدەبین کاتێ دەستدەگرین بە کلکی پێکەنینێکی ساختە لەگەڵ کەسێکی فەوتاودا ، گەورە دەبین کاتێ ڕۆژ هەڵدێ و ئاوا دەبێ بێ ئەوەی کەسێک بدۆزیتەوە بەشداری بکات لە وردودرشتی ساکاریەکانمان ، گەورە دەبین کاتێ دڵمان پیر دەبێت )
ئەمە قسەی خانمە نوسەری تورک « ئەلیف شەفەق » خاوەنی ڕۆمانی « چل ڕێساکەی عیشق »ە کە بەگوزارشتێکی جوان مانای پێگەیشتویی و پیریی دەخاتەڕوو ، ئەمە پێمان دەڵێت کە پێشکەوتنی مرۆڤ تەنها لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن نایەتەوە ، بەڵکو لەگەڵ ئەزموونی سۆزداری و روحیی کە پێیدا تێپەڕ دەبێت ، لەوانە لەدەستدانی ئازیز و تێکچوون و پشێوی پەیوەندیەکان و هەستکردن بە تەنیایی ، هەموو ئەمانە بەشدارن لە گەشەی ناوەوەی مرۆڤ و پێکهێنانی کەسایەتیمان ، مردن لەمیانی جۆراوجۆردا بەدوامانەوەیە ، کاتێک خۆشەویستێکت یان هاوڕێیەکی دەمرێت ئازار دەمانچەمێنێتەوە و خەم داماندەگرێت ، چونکە کۆچکردوو بەشێک بووە لە ژیانمان بە ڕۆیشتنی ئەو بەشە لە ژیانمان دەمرێت ، بەڵام هەر ئەمە دڵ پیر ناکات ، بەڵکو خۆ دوورگرتن لە ژیان و پەیوەندیان و گفتوگۆنەکردن لەسەر سیاسەت و هونەر و سینما و هونەری شێوەکاری و شایی و سەما… تاد دڵ پیر دەکات ، بۆئەوەی بەڕاستی هەست بەژیان بکەیت دەبێت «ئەوەی تر» بدۆزیتەوە لێت بپرسێت و لێی بپرسی و لەگەلیدا بژیت هەتا ئەگەر لێشت دوور بێت ، « من قبوڵت دەکەم ڕێزت دەگرم هاتا ئەگەر مانگا بپەرستی » سحری بوونی ئەوەی تر لە ژیانتدا بە ڕەنگاوڕەنگەوە گەشە دەکات ، ئەگەر تۆ تەمەنت 25 ساڵ بێت و خۆت گۆشەگیر کرد و وا هەستبکەیت کە دەرکراوی لە بەهەشتی مرۆڤایەتی و دوور بیت لە خۆشەویستی و بەشداریکردن لە ڕاگۆڕینەوە لەسەر کایەکانی ژیان ، ئەوە تۆ پیری ، پێچەونەش ئەگەر تەمەنت 80 ساڵ بێت ئەو بەشداریانەت هەبێت تۆ دڵێکی گەنجت هەیە ، ئێمە چۆن بتوانین خۆمان لەگەڵ ئەو هەموو هاودژیەی کە دەورەی داوین بگونجێنین ، ئەمە بە خۆشەویستی و هاوڕێتی و پەیوەندیەوە دەبێت ، ئەمە دڵ پیر ناکات ، بێ خۆشەویستی دەسەڵات ناتوانێت لەگەل گەلەکەی سەربکەوێت بەهەمان شێوە باوکیش لەگەڵ منداڵەکانی و مێردیش لەگەڵ ژنەکەی و هاوڕێش لەگەڵ هاوڕێکەی ، ناخۆشیەکانی جیهان هۆکارەکەی غیابی خۆشەویستیە ، خۆشەویستی دەیان وێنەی جۆراوجۆری هەیە لە ژیانماندا وەک : بەخشش ، لێبووردەیی ( تۆ هەڵەت کرد و من تەنازولم کرد ) ، ئەمە دڵی لاوی کەسێکە با لە تەمەنی هەشتا ساڵیش دابیت کە بتوانیت خزمەتێک یان بەرژەوەندیەک پێشکەش کەسانی تر بکەیت ، گوزارشتێک هەیە کە دەڵێت 🙁 مرۆڤ بەختەوەری لە خۆشەویستی ئەوانی تردا دەبینێتەوە بێ ئەوەی هیچ بەرژەوەندیەکی لەو خۆشەویستیەدا هەبێت و بێ چاوەڕوانی یان وەرگرتنی بەرانبەرێک لێی ) ، کاتی خۆی سەقامگیری لە ماڵدا بە پانکەیەک و سەلاجەیەک و تەلەفزیۆنێک بوو ڕۆژنامەیەکیش دەکڕی بۆ خوێندنەوە و لەسەر سەری خۆت داتدەنا لەترسی گەرما ، ئەوکات پەیوەندیەکان لەوپەڕی گەرموگوڕیدا بوو ، ئێستا ئۆتۆمبێلت هەیە ، خانووت هەیە و ژنت هێناوە و منداڵت هەیە و دەچیە سەفەر ، چیترت دەوێت ؟ پارەی زیاتر و پارەی زیاتر ؟ بەوە ناوەستی دەست دەخیتە گیرفانی کەسانی تر ، دەست دەخریتە دڵیان و روحیان ، بەڵام دواجار روحت ژەنگ هەڵدێنێت و خودی خۆت دەئاوسێت و بەسەرگردانی لە بیاباندا دەبیت و وەک زیندوێکی مردوو دەمینێیتەوە .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine