کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ڕقلێبوونەوە و ترس لە ژن !!
محمد خۆشناو
2024-07-13
بەدرێژایی مێژوو ئافرەت بەر رقلێبوونەوە و ڕەتکردنەوە و گێچەلپێکردن «تحرش» بوونەتەوە ، گێچەڵ بریتیە لەوەی کەسێک پێگەی خۆی بۆ پڕدانی کەسانی تر بەکاربهێنێت ، دەیان لە فەیلەسوف و هزرمەند و ئەدیبی گەورە ڕقیان لە ژن بوو هەر لە ئەفڵاتون و ئەرستۆ و نیتشە و شۆپنهاوە تا دەگاتە برنادشۆ و تشرشەل و… تاد ، هەروەها ژن لەلایەن سەدان لە ئەکتەر و هونەرمەندی ناودار و بەرپرسانی دامەزراوەکانی خۆرئاوا دووچاری گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە ، ئەگەر پێشتر ئافەرەت لە ترسی ئابڕوو و شەرمەوە بێدەنگی هەڵدەبژارد بەڵام ئیستا دۆخەکە گۆڕاوە و سکاڵا تۆمار دەکات لەهەر سکالایەکیش ملیۆنەها دوڵار دەباتەوە و گێچەلکاریش ڕیسوا و دووردەخریتەوە لە کارەکەی ، جیاوازی کلتووری تەنگوچەلەمەیەکی ڕاستەقینەیە لەو بۆشایەی کە پێی دەڵێن گێچەڵ ، وادیارە ئافرەت تەنگوچەلەیە لە هەموو کۆمەڵگایەکدا ، دەگۆڕیت بەگۆڕانی هەمەڕەنگی کۆمەڵگاکان و پێشکەوتنەکەی تەنگوچەلەمەی ئافرەتی ئەوروپی جیاوازە لەگەڵ ئافرەتی ئەمریکی و ئەفریقی و ئاسیایی ، دۆخی ژن دەگۆڕت بەپێی گۆڕانی کۆمەڵگاکان و ، لەکۆمەڵگەی خۆرهەڵاتی ئافرەت دوودڵە لە ئیعلانکردنی ئەو تەنگپێهەڵچنینانەی کە لەلایەن هاوڕێی کار یان بەرپرسەکەی تووشی دەبن ، بەڵام واخەریکە ئەو دوو دڵیە نامێنێت ، من چەندجار لە تەلەفزیون بینیوەمە کچ سکاڵای لە کاسان کردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی کردووە و گێچەڵفرۆش چارەنووسی بەندینخانە بووە دیارە ڕاگەیاندن ئامادەیە بۆ یارمەتیدان !! بەهەمان شێوە لای هەندێک کەس ژن زۆر بەکەم سەیر دەکرێن و دەبێت هەر لەبەندینخانەی ماڵەوەبن، من چەندان نوسەر و هونەرمەند و مامۆستای زانکۆ دەناسم لەبەر ڕقلێبوونەوە لە ئافرەت هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە و پێیان وایە کە ژن بەربەستە بۆ ئازاد-یان ئەوان وایدەبینن کە باڵندەیەکی ئازادە و لە بەندینخانەی قەفەزی هاوسەرگیری لەعنەتی ڕزگاری بووە و ، چێژ لە ئازادی خۆی وەردەگرێت و ، هەمیشە ئەوانەی ڕقیان لە ژنە ئەو قسەیە تەنزئامێزەی گەورە ئەدیب و فەیلەسوفەکان دووبارە دەکەنەوە کە نووسیوویانە و دەڵێن : (کاتێک پیاو لەدایک دەبێت بێهۆکار دەگریێت و…دوای هاوسەرگیریی هۆکارەکەی دەزانێت و ئەگەر خۆشەویستی پاڵنەری هاوسەرگیری بێت ئەمە وەک نەخۆشیەکی جوانی بۆماوەییە و بەسەکتەی هاوسەرگیری کۆتایی دێت ) ، تشرشل پێی وابووە کە ئافرەت مافی ئەوەی نیە ببێتە ئەندام لە پەرلەمان « مجلس العموم» ، ڕۆژێکیان لە ئاهەنگێکی ڕەسمیدا یەکێک لە یاریدەدەرانی بە هەناسەبڕکێوە خۆیگەیاندە تشرشەل و پێی گووت : هەندێک لەچالاکوانی ژن خۆیان بە ئاسنەکانی پەرلەمان بەستۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە لەوێ دەمێنن تا « مافی دەنگدان » بەدەستدێنن ، تشرشل وەڵامێکی گاڵتەجاڕی خێرای دایەوە : ئێستا لەسەر پیاوە خۆی بەدەروازەی نەخۆشخانەی سان تۆماس« منداڵبوون» ببەستیتەوە و ڕایبگەیەنێت کە ناجوولێت تا کوڕیکی لەدایک نەبیێت ، بەڵام دوای « 50» ساڵ ژنێک « تاتشەر» سیاسەتمەداری بەناوبانگ لە شوێنی تشەرشل بووە سەرەک وەزیرانی بەریتانیا ، هەر لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردوودا زۆرێک لەناو پارتی کۆماری ئەمەریکی و ڕاپرسیەکان و ڕۆژنامە و ڕاگەیاندن داوایان لە جۆ بایدن-ی سەرۆکی ئەمەریکا کردووە کە خۆی بکێشتەوە لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی و پالێوراوێکی تر جێگەی بگرێتەوە هەمووی ڕەتکردۆتەوە و ، تاکەکەس کە دەتوانێت ڕازی بکات کە واز لە سیاسەت بێنیت « جیل» ژنەکەیەتی ، پسپۆران پێیان وایە کە ڕۆلی « ژن»ی سیاسی تەنها ڕێوڕەسمە و تەدەخولی سیاسەت ناکات ، بەڵام ئەزموونی جیل لەگەڵ بایدن سەلماندی کە ژن ڕۆلیکی گرنگی هەیە و ئەوە ئەوە ڕێگەنادات مێردەکەی بکشێتەوە ، لەو سەردەمەی ئێستاماندا ئافرەت لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا ستەمی لێکراوە ، پەرلەمانی ئەوروپا ڕاسپاردنی دەرکرد بە فێرکردنی ژن تا ڕزگاریبکات لە ئافرەتی سێکسی بۆ ئافرەتی مرۆیی و ، كارکردن ، تا ڕزگاریبکات لە کۆیلایەتی ئابووری مێرد ، پشتگیریکردن لە ئازادی ئافرەت و نەهێڵانی تەنگپێهڵچنین و ڕەتکردنەوەی تووندوتیژی بەرانبەریان تەنها بە درووشم و گووتار و چاڵاکی و ڕاسپاردە نابێت وەک ئەوەی ئێستا ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەیکەین و دەبێت دەسەڵات بەها و ژیانی ژن بە کردەیی بەرز ڕابگرێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
ئەمانەش ببینە
لەناوخۆی ئێران هەوڵی کودەتا بەسەر خامنەییدا دەدرێت..
موچەی كەی دێت؟ كێ بەرپرسە لەوەی بەسەر موچەخۆراندا دێت؟
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine