کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ترەمپ….شەهیدی پڕۆژەی دیموکراسیی
محمد خۆشناو
2024-07-20
مێژووی سیاسی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆرێک لە حاڵەتی تووندوتیژی سیاسی بەخۆوە بینیووە کە گەیشتۆتە کوشتنی ڕابەرە سیاسیەکان لەوانە سەرۆکانی ئەمەریکا….دوناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی پێشوو و پالێوراوی پارتی کۆماری وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، یەکەم سەرۆک نیە کە لە ئەمریکا هەوڵی کوشتنی درابێت ، لەساڵی 1865 «ئەبراهام لینکۆڵن » سەرۆکی 16ی ئەمەریکا کوژرا ، ساڵی 1881 «جیمس گارفێڵد» سەرۆکی 20ی وڵات کوژرا ، ساڵی 1901 سەرۆکی 25 « ولیەم ماکێنلی» کوژرا ، ساڵی 1963 «کیندی» سەرۆکی 35 ی وڵات کوژرا و ، چەندان هەوڵی فاشیلی کوشتنی تر هەر لە « فرانکلین ڕزفلت و کارتەر و ریگان و کلینیۆن و جۆرج بۆشی کوڕ و ئۆباما » دران و سەرکەوتوو نەبوون ، هەندێک لەو سەرۆکانە کە چەندین جار هەوڵی کوشتنیان دراوە وەک پشیلەی حەوت روحن لەوانە کلینتۆن و ترەمپ ، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ململانێیەکی بەهێز لەنێوان لایەنە جیاوازەکان لەناو کۆمەڵگەی ئەمەریکی بوونی هەیە کە دوا هەوڵ ترمپ بوو ، تووندوتیژی چەکداری لەشێوەی زنجیرەیەکی رێکخراو هەر لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا دەگاتە ئێستا درێژبۆتەوە سەر سەرانی دەوڵەتی ئەمەریکا ، هەروەک دەڵێن کە وێنە بەهێزترە لە هەزار وشە ، بۆیە وێنەی خوێن لێچۆڕانی گوێچکەی ترمپ بەسەر ڕومەتی و بەرز کردنەوەی مشتی دەستی و سەیرکردنی هەوادارانی کە پێیاندەڵیت :(Fight - شەڕبکەن) کە توانی زۆر بە باشی و لێهاتوویی تەوزیفی بکات بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی و ئەم وێنەیە لێکەوتەکانی زۆر قوڵ و گەورە دەبێت ، ئەمە ئەوپەڕی هێز و بوێری پێشان دەدات ، ئەم وێنەیە بووە مێژوو و بە نەمری دەمێنیتەوە کە گوزارشتە لە جەنگاوەرێکی سەرسەخت و کەللەڕەق کە لە ڕووداوێکی سوریالیدا دەربازی بوو ، ئەمە بوو کە کەسێکی وا پۆپۆلیستی بکاتە پڕۆژەی شەهید بۆ دیموکراسیەت ، ئەو ڕووداوە دراماتیکیە هاوکارێکی زۆرە بۆ ئەو قسانەی کە ترەمپ بانگەشەی بۆ دەکرد کە دەیگوت : « ئەو» قوربانی پیلانگێڕیە کە لەڕووی سیاسی و کەسیەوە بە ئامانج گیراوە و دەچەوسێنرێتەوە و ستەمی لێدەکرێت ، ئەم هەوڵی کوشتنەی ڕەوایی دەداتە قسەکانی و شەعبیەتی پێ زیاد و بەهێزتر دەکات ، جگە لەمەش دیمەنە کۆمیدیاکانی «جۆ بایدن» کە بەدریژایی سەرۆکایەتیەکەی دیاربوون کە بوبووە جێگەی گاڵتەجاڕی خەڵکی وڵاتەکەی و جیهان و شکستهێنانی لە ئەدای سیاسی ، پاڵپشتی و هێزێکی تر بوون بۆ ترەمپ ، جوانترین و خۆشترین شەوی ترەمپ 15ی ئەو مانگەی 2024 بوو کە لە کۆنگرەی نیشتیمانی پارتەکەیدا پالێورا بۆ پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و ، وەک پاڵەوانە مێژوویەکان و وێنەی پاڵەوانێک کە لە مردن گەڕابێتەوە پێشوازی لێکرا ، ئەو شەوە هەستوسۆزی خەڵک هەر لەپیاوی شەقام تا دەگاتە حزبەکەی لەگەڵیدا بوون و هەموو ناکۆکیە ناوخۆیەکانی لەگەڵ هێما و ڕەوتەکانی ناو پارتی کۆماری لەبیرکران و کۆنگرەی نیشتیمانیی پارتی کۆماری لەبەرژەوەندی ترمپ و دەنگە سەربەخۆکانی ئەمەریکا هاوسۆزیەکی دیکەن کە وەک کەسێک لە جەنگێکی چارەنووسسازدا سەرکەوتبیت بۆ بەدەست هێنا ، هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەڵت کە ترەمپ بەرەو کۆشکی سپی دەچێت….پیرۆزە لە سەرۆک ترامپ .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine