کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
بۆچی هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە؟
احسان یاسین زەڵمی
2024-07-27
خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت لە چەند ڕوویەکەوە جیاوازە:
١.
بۆ یەکەمجارە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی کوردستان ئەکات بە پێی لیستی بایۆمەتری خۆیان کە زۆرێک لە مردووان و خەڵکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان ناتوانن بە قازانجی پارتی و یەکێتی دەنگ بدەن.
٢.
هەڵبژاردنەکە بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کورسییەکانی کەم کراوەتەوە بۆ (١٠٠) کورسی ئەویش دابەش کراوە بە سەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا کە پارێزگاکانی (هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجەو دهۆک)ە، بەو پێیە هەر ناوچەیەک نوێنەری خۆی ئەنێرێتە پەڕلەمانی کوردستان.
۳.
بە پێی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ئەو شوێنەی ڕێژەی کەمی خەڵکەکەی بچونایە بۆ دەنگدانی مافی ناوچەکەیان ئەفەوتان، ناوچەیەکی تر کە زۆرتری خەڵکەکەی دەنگیان بدایە کورسیەکان بۆ ئەوان ئەبوو، سلێمانی لە خولی پێنجەمی پەڕلەمان هەشت کورسی ڕۆشتبوو بۆ دهۆک و هەولێر بە هۆی کەمی بەشداری هاووڵاتیانی سلێمانی لە دەنگدانەوە، بەڵام ئەمجارە (٣٨) نوێنەری ئەچێتە پەڕلەمانی کوردستان.
٤.
جیاوازیێکی تری هەڵبژاردنی ئەمجارە بە هۆی چوار بازنەییەوە هەندێ وردە حیزبی دروستکراو کە بە ئاوازی دەسەڵات ئەخوێنن و ژمارەیان لە (٢٧) حیزب زیاترە نامێنن چونکە ناتوانن بچنە پەڕلەمان، حیزبەکانی دەسەڵاتیش بە هۆی جیاوازی هەڵبژاردنی ئەمجاارە ناتوانن بە دەنگی سوپا سەربازییەکەیان یان تەزویرات کەسێکیان ببەنە پەڕلەمان.
بەو هیوایەی هاوڵاتیان بە گەرم و گوڕییەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و تۆڵەی خۆیان لەم دەسەڵاتدارە زاڵمانەی هەرێم بکەنەوەو نوێنەرانی دەس بە دەسنوێژو ڕاستگۆو بە ویژدان و لە خواترس بنێرن کە ترسیان لە سێ لێپرسینەوە هەبێت، (محاسەبەو لێپرسینەوەی خودا، لێپرسینەوەی حیزبەکەیان، لێپرسینەوەی میللەت کە ئەوانی ناردووەتە پەڕلەمان).
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
ئەمانەش ببینە
ئەو ئاهەنگی هاوسەرگیرییەی جیهانی شۆک کردووە
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ژەنراڵەكانی سوپا كەوتنە ناو تەڵەی مەرگەوە؟
زاڵمترین کەسی بەشار ئەسەد دەستگیرکرا
دارا خوسرەوشاهی ئەو ملیۆنێرە ئێرانییەی ترەمپ حەز بە دۆستایەتی دەكات
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی رێگریی لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine