کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
حوسێن و حەماس
عومەر عەلی غەفور
2024-08-03
بزوتنەوەی حەماس وەک بزوتنەوەکەی ئیمام حوسێن (ی بەناهەق کوژراو) و چارەنووسیشی وەک چارەنووسی ئەو دێتە بەرچاوم..
هەڵەیە پێمان وابێ سەرەنجام بەرەی هەق دەیباتەوە و ناهەق دەدۆڕێ، ئەمە زیاتر لە (دڵخۆشیی نەخۆشی) دەچێ، وەهمێکە مرۆڤی چەوساوە و هێزە ئایدیۆلۆژییە شۆڕشگێڕەکان بۆ خۆیانیان دروست کردوە تا چۆک دانەدەن، لێرەوە گوێمان لێ دەبێ زۆر جاردەڵێن (دولة الباطل ساعة، ودولة الحق الی قيام الساعة)، گوایە ناهەق تەمەنی کورت و دوابڕاوەیە. بەڵام کوا ئەمە راستە؟
لەکوێ هەق و دەوڵەتی هەق سەرکەوتووە؟ هەر ئیسلام بەنموونە وەربگرین کوا دەوڵەتی هەق سەرکەوت؟ ئەگەر ئەو باوەڕە راست بوایە دەبوو خیلافەتی راشیدی بەسەر میراتی و بنەماڵەییدا سەربکەوێ؟ بەڵام بەپێچەوانەی ئەو گوتەیەی سەرەوە، دەوڵەتی هەقی راشیدی سەعاتێک و دەوڵەتی ناهەقی بنەماڵەیی وا تا ئێستا و رەنگە تا قیامەتیش بەردەوام بێ.. لانیکەم دەبوو عەلی بەسەر موعاویە، حوسێن بەسەر یەزیددا سەربکەوێ، بەڵام پێچەوانەکەی رووی دا.
دیمەنەکە لای شیعە تەڵخترە، کە پێیان وایە هەر پاش وەفاتی پێغەمبەر و "زەوتکردنی خیلافەت لە عەلی" ناهەق سەرکەوت و هەر دوازدە ئیمامەکە بەنائومێدی سەریان نایەوە و نەیانتوانی بەگوتەی خۆیان ئەو مافە زەوتکراوە بگێڕنەوە (عەلی پێنج ساڵێک خەلیفە بوو، حەسەنی کوڕی شەش مانگێک..)، بگرە ناچار بوون بەیعەتیش بدەنە ئەو خەلیفانەی پێیان وابوو کورسییەکەی ئەوانیان داگیر کردوە..
ئیمامی حسێن هەڵگری پەیامی دادپەروەری بوو، واتە پیاوێکی راستگۆ و فیداکار بوو، بەڵام تەنها ئەو هەقویستییە گەرەنتیی سەرکەوتن ناکا، بەڵکو هێزیشی پێویستە، کە ئەو نەیبوو، هەربۆیە لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەدا جەنگەکەی دۆڕاند و خۆی و برا و کوڕ و کەسوکار و هاوەڵەکانی قەتڵ و عام کران و رووداوەکەیش بوو بەسەرەتای شین و گریان و فیتنەیەکی مەزهەبی نەبڕاوە.. ئیبن خەلدون وێڕای داننان بە ئەهلیەت و پاکیی حوسێندا راشکاوانە رەخنەی لێ دەگرێ کە (هەڵەی کرد) کاتێ بەگوێی خەڵکی کووفەی کرد و چوو بۆ لایان تا بەیعەتی بدەنێ دژی یەزید، ئەوە بوو کە ترسیان بۆ پەیدا بوو پشتیان تێکرد و سەریان خوارد، چونکە حوسێن هێز و پشتی نەبوو، کە ئەو بە (عصبية) ناوی دەبات..
بزوتنەوەی حەماسیش خاوەن دۆزێکی رەوایە، کە دۆزی گەلێکی داگیرکراو و چەوساوەیە، سەرکردە و چەکدار و بنکە جەماوەریەکەیشی دڵسۆز و دلێر و فیداکارن، کەس ناتوانێ نکوڵی لەوە بکا، بەڵام هێزی ئەمانیش بەرانبەر ئیسرائیل-ئەمریکا-ئەوروپا، وەک هێزی حوسێنە بەرانبەر یەزید، کە سەد کەسێک بوون بەرانبەر دە هەزار سەرباز.. دیسان ئەمانیش وەک حوسێن دۆستیان نیە، نزیکترین کەسیان دەوڵەتە عەرەبیەکانن پشتیان تێ کردوون، تاکە دەوڵەت لابەلایی پشتیان دەگرێ ئێرانە، کە ئەویش لەلایەک خۆی هەزار کون و کەلەبەری تێدایە و لەلایەکیتریشەوە ئەجێندای ئیقلیمیی خۆی هەیە و بەخۆڕایی پاڵپشتیی حەماس ناکا.. زۆر بەداخەوە، هەموو رۆژێ بۆ خەڵکی غەززە و سەرکردە بوێر و خۆنەویستەکانی تراژیدیای کەربەلایە، شەرمە بۆ مرۆڤایەتی..
ئیدی حەماس پشتئەستوور بە چ هێزێ لەو جەنگەوە گلاوە و چاوی لە سەرکەوتنە؟ تاکە شت بەبڕوای خۆیان ئیمان و (هەقانیەتی قەزیە) و پشتیوانیی خوایە، بەڵام ئەمانە تەنها چەکی مەعنەوین و بەس نین، وەک چۆن بۆ حوسێن و باوکی بەس نەبوون، چونکە ئاشکرایە خوا نەیکردوە بەنەریت راستەوخۆ هێزی خۆی دژی دوژمن بخاتەکار، ئەگینا خۆ (بەتایبەت کە ئەو هەموو نزایەیش دەکرێ) دەتوانێ بە (کون فەیەکون)ێ ئیسرائیل و ئەمریکایش مەحو بکاتەوە و بایدن و ناتنیاهۆ مزمەعیل بکا، بەڵام نایکا، وەک چۆن یەزید و سەدامی نەکرد..
جا سەیر ئەوەیە حەسەنی برا گەورەی حوسێن پێش لەو رێگەی ئاشتی هەڵبژارد و لەگەڵ موعاویە رێک کەوت، شیعەیش زۆر باسی ناکەن، بەڵام ئایا کامیان باشیان کرد: حوسێن یان حەسەن؟!!
زیاتر بخوێنەرەوە
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
عەدنان عەلی
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
ئەمانەش ببینە
نهێنیی پشت یاری باسکەکەی ئەحمەد شەرع چی بوو؟
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine