کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ڕاوێژکار و جلی شیک و قژی کەشخە !!
محمد خۆشناو
2024-08-10
زۆربەمان ئەوە دەزانین کە لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێکی زۆری ڕاویژکار و بەڕێوەبەری گشتی و پلەبەرزەکانی تر لەناو حزب و دەسەڵات و کۆمپانیاکاندا هەیە ، ئاساییە ئەوانە هەبن ، بەڵام ئایا ئەوانە کاری ڕاوێژکاریی ڕاستەقینە دەکەن ؟! ڕاوێژکار ئەوکەسەیە کە ڕۆلی گەورەی هەیە لە ڕاوێژ و ئامۆژگاری بونیاتنەر بۆ ئەو لایەنەی کە کاری تێدادەکات یان کاتێک تەنگوچەڵەمەیەک یان گرێکوێرەیەک سەرهەڵدەدات پەنا بۆ ڕاوێژکار دەبردرێت بۆئەوەی ڕای خۆی و دیدگایەکی دروست بەشیوەیەکی ڕاستگۆ و ئەمین بەو ئەزموونەی هەیەتی پێشکەشبکات ، بۆیە دەبینین کە زۆر لە وڵاتان و کۆمپانیای گەورە و وەزارەت و دەستەی حکومی و ناحکومی پارەیەکی زۆر دەدەنە ڕاوێژکاران لەپێناو وەرگرتنی ڕاوێژ و ڕای تایبەتمەند بۆ ئەوەی ئەو تەنگوچەلەمانە چارەسەر بکات کە بۆتە بەربەست لەبەردەم ئەدای ئەرکەکە ، نکوڵی ناکرێت کە جێ پەنجەی هەندێک ڕاوێژکار لە هەڵسان و پێشخستنی وڵاتان و کۆمپانیاکان بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزی-یان دیارە ، یەکێک لە خەسڵەتەکانی ڕاوێژکار ئەوەیە کە دەبێت ڕاستگۆ بێت و بوێری ئەوەی هەبێت هەرچی هەڵە و نارێکی لە بڕیارەکانی بەرپرسەکەی هەیە بیڵێت و ، هۆشیاریەکی وای هەبێت کە درک بە واقیع و ئەو ڕاستیانە بکات کە لە دەوروبەرمان هەڵدەقوڵێن ئەمەش لە ڕێگەی پەیوەندی خۆی بەو دەورووبەرەی کە تێیدا دەژیت و کارلێکی لەگەڵدا دەکات و ئەمانە بەسەرڕاستی بیخاتە بەردەم بەرپرسەکەی ، نەک بۆچوونە هەڵەکانی بەرپرسەکەی بڕازێنیتەوە و بەدڵی بەرپرسەکەی چارەسەر بخاتەڕوو وەک ئەوەی ئێستا هەندێک ڕاویژکار و پلەباڵای دووڕوو دەیکەن ، گەورەترین هەڵەی بەرپرسانی حزبی و حکومی و دەسەڵات بەگشتی ئەوەیە کە کەسێکی نەشیاوی وا لە شوێنێک دادەنێن کە نابێت ئەو کەسە لەوێ بێت ، بەداخەوە کەسەکە پلە و پایەی دەدریتێ لەبەر نزیکی لە بەرپرسەکە یان خزمایەتی یان بۆ موجامەلە دەیکاتە ڕاوێژکار یان پلەیەکی تری باڵا و بەرپرسیاریتیش وەردەگرێت یان هەندێک بەرپرس ئەو ڕاوێژکارانە دێننە کن خۆیان چونکە ڕەفتار و کرداریان لە بەرپرسەکە دەچن، هەڵبژاردنی ئەوانە بۆ ئەو شوێنە گرنگانە وەک ئەو پزیشکە وایە کە لە کارەکەی خۆی نەگات و هەڵە لە چارەسەرکردنی نەخۆش بکات کە سەرەنجام دەبێتە هۆکاری مردنی ، یان وەک ئەو وەزیرە وایە کە بەنداو و بەربەست لەنێوان خۆی و خەڵک دابنێت و ، ئەم وەزیرە هی ئەوە نیە لەو پۆستەدا بمینێت ، وەزیفە لەکن هەندێک لەو بەرپرس و ڕاوێژکارانە لە شتێکی بریقەدارە زیاتر نیە ، شتێک پێشکەش ناکەن جگە لە نازناو و ئۆتۆمبێل و کشکی پاسەوانان ، ئەگەر داوا بکەیت کە گرنگی بە بەرژەوەندی خەڵک بدات و واز لە بەرژەوەندی کەسیی و حزبی بێنێت نایبینی تەنها لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە نەبیت !!!
تەنگوچەلەمەی ئەو هەرێمی کوردستانە بریتیە لە هەڵبژاردن (الاختيار) لە هەموو شتێک ، هەڵبژاردنی هەڵە کارەساتە ئەگەر بێت و مرۆڤەکە خزمەتگوزاریەک پێشکەشبکات یان بڕیارێک بدات یان بەرپرسیاریتیەک سەبارەت کاروباری ژیان هەڵگریت….زۆر ناخۆشە ئیدارەیەکی خەراپت هەبیت بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێک نەزان لە ڕاوێژکار و پلەکانی تر یەک تیمی کاربن یان سوودی هەبوونی تیمێکی پیشەگەر چیە ئەگەر کاپتنێکی لاواز فەرمانڕەوایی کەشتیەکە بکات ، هەندێک لەو ڕاوێژکار و پلەباڵایانە پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەڵ بەرپرسەکەیان هەیە بەڵام زۆر خەراپن لە مامڵەکردن لەگەڵ خەڵکانی تر ، ئەوانە ئەوەیان لەبیر چوو کە بەدەستی خۆیان ناو و ناوبانگیان لەناودەبەن ، هەندێکی تریان هەر قسەیان هەیە و کرداریان نیە ، هاوڵاتی بێتاقەت بووە لەو ڕاوێژکارا و پلەدارانەی کە خۆیان واپێشان دەدەن کە زانیاری و مەعریفە و پسپۆر-یان لە زۆربەی بوارەکان هەیە ، بەڵام تەنها ڕووالەتیان هەیە ئەویش لە پۆشینی قاتی سێ پارچە و پێڵاوی مارکەی بەرز و قژداهێنانی کەشخە وەک ئەوەی گەورەترین عاقلمەندبن و نوێترین کۆمپییوتەر و دوا مۆدیل مۆبایلی پێیە و هەر لە جوولە و قسەکردنە ، کە قسەش دەکات هەندێک وشەی ئینگلیزی یان فەڕەنسی بەکاردەهێنیت گوایە فوولە لەو زمانانە ، خۆزگە و چەند ڕاست و جوان دەبوو کەسێکی شیاو هەڵبژێریت بۆ پۆست و شوێنێک تا خەڵک لە نیگەرانیە قووسەکان ڕزگار بکات و کێشەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و چەقبەستوویی چارەسەربکات .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine