کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئایا سەركردایەتی ئێستای یەكێتی هیچ شەرعیەتێكی هەیە؟
مامۆستا جەعفەر
2024-08-16
هەموو حزبێكی رۆژهەڵاتی، یان رۆژاوایی ، شەرعیەتی قانونی و سیاسی خۆی ، لە كۆنگرەكانییەوە وەردەگرێت !
چوارەمین و پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی، لە سۆنگەی مەبەستە ناسیاسیە شاردراوەكانی ، دیوی ئەو دیوی كۆنگرەكان، گەردەلوولێكیان نایەوە، رەوتی ئاسایی كۆنگرەكان كەوتە بن پرسیارەوە.
چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی ، كە لەناو ناوەندە رۆشنبیریەكان دا ، بە كۆنگرەی ( تاسڵوجە ) ناسراوە ، مامانی راستەقینەی پێنجەمین كۆنگرە بوو ; كۆنگرەی چاكسازی و هەڵسانەوە و خۆنوێكردنەوە نەبوو ، هەروەكو لە راگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی ئەوانەوە ، دەهۆڵی بۆ دەكوترا . بۆنەیەك بوو ، بۆ تێپەڕاندنی پرۆسەی دەسەڵات رادەستكردن ، لە حزبەوە بۆ دەزگایەكی هەواڵگری یەكێتی !
لە سەركردایەتیەكی ئیفلیج ، ناكارا و ویستلێزەتكراوەوە بۆ دەست دەزگایەكی هەواڵگری حزبی .
كۆنگرەی حزب دەبێ : پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و شیكاری قۆناخی پێشوو بێت ، بەرنامەدانان بۆ قۆناخی داهاتوو بێت، داڕشتنی ستراتیج و تێڕوانینی كاری سیاسی دیاری بكرێت . بڕگە بە بڕگەی پەیڕەووپرۆگرام و بابەتە چانووسسازەكان ، گفتوگۆیان لەسەر بكرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت .
كۆنگرەی تاسڵوجە ، كۆنگرەیەكی حزبی نەبوو ،( بۆنە)یەك بوو ، پێشتر نەخشەی بۆ كێشرابوو . ئەمەش سێ تایبەتمەندی كۆنگرەكەیە :
١- پەیڕەووپرۆگرام لە ناو بۆنەكەدا دەنگی لەسەر نەدرا .
٢- دیاریكردنی سكرتێری گشتی یان سەرۆك و دەسەڵاتەكانی بۆ پاش كۆنگرە دیزە بە دەرخۆنە كرا .
٣- هۆڵی كۆنگرە لەبری كادری هەڵبژێردراو بە ( ٤٥٠ ) ئەندامی ” دەزگا ”یەك پڕكرایەوە . ئیدی دەزگایەكی دەوڵەتی بڕیاری دیاریكردنی چارەنووسی حزبێكی كەوتە دەست . سەركردە و كادرە مێژووییەكان كش مەلكیان لێكرا .
هیوادارم برای بەڕێز شیخ لاهووری شێخ جەنگی ، كە ئێستا لیستی خۆی هەیە ، یان كاك شاڵاوی عەلی عەسكەری یان هەر كاكێكیتر روونكردنەوەوە بدەن و ئەم زانیاریانە پشت راستبكەنەوە ، یان بە درۆی بخەنەوە !
رۆژی ٨ی تەمووزی ٢٠٢١ ئینجا كاك ئەژی ئەمین كێشەی ” هاوسەرۆكایەتی ” بە بیست دەقیقە ، بە قازانجی كوڕكانی مام جەلال یەكلا كردەوە ! دەسەڵاتی رەهای وەكو هێلكەی پاككراوە خستە بەردەست كوڕەكانی مام جەلال ..!
كۆنگرەی (٥) پار ، كۆپییەكی بێفەڕ و هەڵكڕوزاوی كۆنگرەی ” تاسڵوجە ” بوو : ئەمەش یەك دوو كەسی ناسیاسی ، كە هیچ سەریان لە كاروباری حزبی دەرناچێت ، بەرنامەیەكی سەقەت و پەقەتیان بۆ كۆنگرە دانا : تەنیا یەك لیستیان لە پشت دەرگا داخراوەكاندا بە دزییەوە داڕشت ( پۆڕت دەوێت ؟ ئەوە قەتێ ! قەتێشت دەوێت ؟ ئەوە قەتێ ) . ئەمادەبووانی چەپڵەلێدەر ، چاونووقێنەر ، سەرلەقێنەر و راستینەبینەر تەنیا چەپڵەلێدان و سەماكردن و سەرچۆپییان لەسەر بوو .
چل و پێنج رۆژیتر ، یەك ساڵی رەبەق بەسەر كۆنگرە ژمارە (٥) تێدەپەڕێت ، برای بەڕێز شێخ جەعفەری شێخ مستەفا ، بە سەرۆكی ( ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی ) هەڵبژێردراوە . كەچی هێشتا ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە ، رەزامەندی لەسەر : پڕۆسەی لە فلتەردان و پاك و پیس كردنی ئەو (٤٥٠ ) كەسەی خۆیان ناونووس كرووە ، دەرنەچووە ! گریمان ئەم چوارسەد و پەنجا كەسە بڕیاریان بۆ دەرچوو : كرانە ” گوڵئەندام ” چی لە وەزعی یەكێتی دەگۆڕێت ؟
من وەكو كەسێكی ئەكادیمی هەر ئەوەندەم لە سەرە راستیەكان وەكو خۆی بنووسم . ئەگەر ئەوەی نووسراوە لە راستیەوە دوورە با یەكێك لەوانەی لە من ئاگادارترن راستیەكان وەكو خۆی بنووسن .
بەگوێرەی پەیڕەووپرۆگرام بێت ; یەكێتی سۆسیال - دیموكراتە ! ئەمەی لەم دوو كۆنگرەیەدا روویداوە ، لە ناو ( قانون الاحزاب السياسية / رقم ٣٦ لسنة ٢٠١٥ )جێگەی نابێتەوە . كەسێك لە ( دادگای باڵای فیدرالی ) داوایەك تۆمار بكات ، كێشەی گەورە بۆ ئەم سەركرایەتیە دروست دەبێت . چونكە بە گوێرەی ئەم قانونە ، ماوەی دووسێ ساڵی رابوردوو ، بەڕوونی دیارە ( كەتن ) و ( پێشیلكردنی یاسایی ) ئەنجام دراوە . با ئەوانە بە ئەندامی سەركردایەتی دامەزرێنراون قانونەكە بەوردی بخوێننەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine