کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
وریای مێشە ئەلکترۆنیەکان بن !!
محمد خۆشناو
2024-09-07
دوای هاتنە کایەی ئەنتەرنيت و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی سۆشیالمیدیا ، ملیشیا و سوپای ئەلکترۆنی و مێشومەگەزی ئەلکترۆنی و هەڵمەتی ئەلکترۆنی بۆ تێکدان و ناسەقامگیری لەنێوان وڵاتان و کۆمەڵگاکان دژ بەیەکتری پەیدابوو ، کە حزبەکانی هەرێمی کوردستان دژی یەکتری و وڵاتانی درواسێش بۆ دروستکردنی فیتنە و لێکترازانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان مێشی ئەلکترۆنی بەکاردەهێنن، مێشی ئەلکترۆنی لەلایەن کەسان کە ئاراستەی تایبەتیان هەیە ئیدارە دەدرێن بۆئەوەی کاریگەری لەسەر ڕای گشتی بکەن و زۆر هونەرەییانە درۆ و ساختە و دەستەواژەی بریقەدار دروستدەکەن کە ئامانجیان دروستکردنی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ناکۆکیە لەنێوان حزب و لایەنەکان ، ئەوەی جێگەی تێبینیە کە هێشتا بانگەشەی هەڵبژاردن لە کوردستان دەستیپێنەکردووە مێشە ئەلکترۆنیەکان بە تۆپەل بەڕەلاکران ، سوپایەکی ئەلکترۆنی نادیار بەخێرایی هەورە بروسکە لە مەودایەکی دورەوە دێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ساختە و درۆ و پڕۆپاگەندیەک لە چەشنی ڕاستیی بۆ بەرژەوەندی لایەنێک دژی لایەنێکی تر و ئیستیفزازکردنی لایەنێک دژی لایەنێکی تر ، پڕۆسەیەکە بەشێوەیەکی وا دەکەویتە ناو ئەو تەڵەیەی کە ئەو دایناوە ئەوە لەبیر دەکەیت کە ئەوە ئێمەین بەشدارین لە باوەڕکردن بەو درۆ و ساختەیە ، کاریگەری سوپای ئەلکترۆنی زۆر کوشندەیە و ترسناکترە لە مێش و سوپای ئاسایی و وەک ئەوە وایە کە تۆ لەبەردەم جەنگێکی ڕاستەقینە دابیت بەپلەیەک لەبەردەم حالەتی هیستریایەکی واداین کە هاوڵاتی ئاگای لێنیە کە ئەو بەئامانج گیراوە و عەقلی داگیرکراوە و مێشکی شوراوەتە و ، جگە لەوە ئەو سوپایە و کەسە ئەلترۆنیەکان پاکتاوی مەعنەویت دەکات و دەتکوژێت و نیشتیمانەکەت لەبەرچاو دەیەخێت وەک لەعنەتێکی بە کۆمەڵ یان ئەلقەیەکی دوگمەدار وایە کە هەموو تارماییەکان لە دوروبەردا سەما دەکەن و ، دێن بۆ ڕاوکردنی کەسان بۆ مەبەستی جیای سیاسی و لەهەمان کاتیش دروستکردنی لێکترازان لەنێو خودی یەک گەلدا ، هەروەها هەندێک پێگەی وەهمی هەیە وەک مشەخۆر لەسەر بیرۆکەی ڕزیوو دەژیت و هەندێک کەس لەوانە ژەهری ئیرەیی و ڕقوکینە دەڕێژێت و بەردەوامە لە ئازاردان و سوکایەتیکردن و تێکدانی چنینی کۆمەڵایەتی ، هەنديکی تر لەو فەزا ئەلکترۆنیە هەن چێژ لە ئەستيرەی بەتاڵی ڕووناکیی و درەوشاوەیی خۆیان وەردەگرن و خۆی لە خەیاڵە نەخۆشەکەیدا وایدەبینێت کە پاڵەوانێکە لە پاڵەوانەکانی مێژوو ، خەراپترین شت کە بە مێشکی مرۆڤدا بێت ئەوەیە کە : ببیتە پاڵەوانێک لە وەهم ، شوێنی ئەمانە تەنها لە سۆشیالمیدیایە نەک واقع ، ئەو جیهانە گریمانەییەی سۆشیالمیدیا بۆتە کابوسێکی ڕاستەقینە کە ڕاستیی تێیدا غائبە و وەهم و واقیع و وەرەقەکان تێکەڵاو بووە و ، هەواڵی هەڵبەسترا و هەواڵە ڕاست وەدەردەنێت و هاوڵاتی سەرگەردانە نازانێت بە کێ بڕوابکات و نازانێت چۆن لیژنە ئەلکترۆنیەکان لە کەسە ڕاستەقینەکان جودابکاتەوە ، بەرپەچدانەوەی مێشی ئەلکترۆنی زەرورەتی ئەو سەردەمەیە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و پتەوکردنی بەهای یەکڕیزی و یەکێتیی نیشتیمانیی .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine