کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دووڕوویی شێوازی ژیان و زمانی سەردەم و هونەرە !!
محمد خۆشناو
2024-09-14
دووڕوویی « نفاق» مەترسیدارترین شتە کە دووچاری کۆمەڵگا دەبێت ، مێژووی دووڕوویی کۆنە و ڕەسەنە و بەقوڵی ڕەگی داکوتاوە و دەیان لقی لێبۆتەوە ، بەڵام قەیرانی هاوچەرخی ئێمە لە تەشەنەکردنی دیاردری دووڕوویی ، درۆی ئاشکرا ، ساختەکردنی ڕاستیەکان ، شێواندنی وشەکان لە بابەتەکانیان ، هەموو ئەمانە بونەتە دروشمی ئەو سەردەمە و ، دوای بڵاوبونەوەی سۆشیالمیدیا بە هەموو جۆرەکانیانەوە دووڕوویی بۆتە هونەر و زانست کە ئامانجی خۆی هەیە لە لێدوانی ساختە و درۆ و ڕۆیشتنی بەناو چەندین فلتەر و کردنی بە ڕاستی لە ویژدانی خەڵک و ، دۆخەکە وا سەراوژوور دەکەن کە کۆمەڵگە بەچاو نەبینێت بەڵکو بەگوێ ببینێت ، هونەری دووڕوویی هونەرێکی بەرزە لەگەڵ دروستبوونی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ئەو هونەرە لەبرەودایە ، بەڕاستی هەقی خۆیەتی قوتابخانە و پەیمانگای تایبەت هەبێت بۆ مەشقپێکردنی خەڵک تا چۆن دووڕویی بکەن و چۆن پێچەوانەی ئەوەی دەیبینن و پێچەوانەی ئەوەی لەوبڕوایەدان قسەدەکەن بێئەوەی کەس ئاشکرایان بکات یان چاوی خەڵک بەدوایانەوە بێت ، زۆر کەس هەوڵیاندا مومارەسەی دووڕوویی بکەن بەڵام فەشەلیان هێنا و مومارەسەکانیان بە ڕێگایەکی ئاشکرا بوو و کاریگەری و ناوەڕۆکەکەی ون بوو ، هونەری دووڕویی بریتیە لە گەیاندنی شتێکی کڵۆڵ بە خەڵک و ئەمە بەسوود پێشانی خەڵکەکە بدەیت بەئامانجی ئەوەی پێی بڕوابکەیت ، ئەمە جۆرێکە لە فریودان ، بەکورتیەکەی ئەوەی باش لە هونەری دووڕوویی بزانێت ئەمە ترسناکی ڕاستەقینەیە ، بەڵام ئەوەی لێینەزانێت ترسی لەسەر نیە ، چەندان پلەی دووڕوویی هەن دووڕووی مەترسیدار ئەو کەسەیە کە درک بە فریودانی ناکەیت چونکە بەڕاستگۆیی درۆ دەکات ، ئەرێ با بە خەیاڵی خۆمان پرسیارێک بکەین : ئایا دووڕوو توڕەدەبێت و هەست بە ئیرەیی بوونی دووڕووی تر دەکات کە کێبڕکێی لەگەڵ دەکەن و تەنگەتاوی هەلی دەستکەوت و خۆنزیکردنەوە لە خاوەن نفوز دەکەن ، یان پێیان وایە تا چەند گەمەکەرە دووڕوەکان لە یاریگاکە زیاد بن ئەو هەست بە بەختەوەری دەکات ، چونکە ئەمە هەستی لاوازی هەڵدەگرێت و هەست بەوەدەکات کە ئەوەی ئەو دەیکات هەر تەنها ئاسایی و سروشتی نیە ، بەڵکو کارێکی خواستراوە و خوێنکاری تامەزرۆی هەیە کە چاوەڕێی دەرفەتن ؟ دووڕوویی لاتێکە لەناو جەماوەرێکی گەوجەوگوجەردا و مەترسیەکی ڕاستەقینەن و ترسناکترن لە داعش و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی تر و ئەمانە بۆمبێکی تەوقیتکراون لە دەوروبەری بەرپرسان و خانەوادەکان بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەهەڵدێبردنی نیشتیمان ، خوای گەورە کوردستان و خەڵکەکەی لە زیانی دووڕووەکان بپارێزێت و ، تێڕوانینمان ڕۆشنبکاتەوە بۆئەوەی بیانبینین و ئاشکرایان بکەین .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine