دروشمەکان لێ مەکەنەوە بریار لەجێگایەکی دیکەیە.

فارس نەورۆڵی

2024-09-28

بانگەشەی هەڵبژاردنی سیاسی مافی هەر کاندیدو لیستێکە تا ئەو شوێنەی میتۆدێکی زانستی و ئەخلاقی بێت بەڵام زۆرجار هەڵە تێگەیشتن لەبانگەشە و ڕیکلام بەرەو شوێنێکمان دەبات کەبەهیچ شێوەیەک ئامانجی ڕیکلامی سیاسی مەبەستی گەشتن نەبوە بەو جێگایە بەڵام لەبەرئەوەی تێگەیشتنێکی باش و دروستمان لەئامرازەکانی بانگەشە نیە، ئامرازەکان بەهەڵە بەکاردێنین ئەم هەڵەیەش کەبەردەوام بێت دەبێتە دیاردەیەکی ناشیرین و ناشارستانی، ئەوەی جێگای بیزارییە ئەوەیە لەهەموو هەڵبژاردنەکاندا حیزبەکان دەڕۆن دروشم ڕیکلامی یەکدی دەدڕێنن و لەشوێنە گشتیەکاندا فڕێی دەدەن ئەم ڕەفتارە ئەوپەڕی ناشارستانیە نائەقڵانیە بەئامرازی هەڵەو میتۆدی هەڵە ڕێگری لەڕکابەرەکانت بگریت گریمان هاتیت لافیتەیەکت دڕاندو فڕێتدا ئەی نازانی ئەمە جاران نیە ڕیکلام هەر لافیتە بێت ئەی لەناو سۆشیال میدیاو ئەو هەموو ڕاگەیاندنانەدا چۆن ڕێی لێ دەگری، ئەی ویستت نەیەڵی لەناوەندێک لەبازاڕێک دەرکەوێت ئەی نازانی مەودای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند کاریگەر و فراوانەو هەرتاکێک خاوەنی کەناڵی خۆیەتی.  پێویستە ئەوەش بزانیت بڕیاری دەنگدەر لەو لافیتەدا نیە تۆ دەیدڕێنیت بڕیاری دەنگدەر لەجێگایەکی دیکەیە لەفیکرو لەدڵیاندایە یان بەباوەڕەوە دەنگ دەدات یاخود لەڕقی حیزبی دیکە، ئەگەر هەرلایەک بیەوێ لەڕێی لافیتە دڕاندن و دروشم لێکردنەوەوە بەرامبەرەکەی لاوازکات ئەوە هەڵەتێگەشتوە بەڵکو دەبێتە بەهێزکردنی باوەڕی و ئەستورکردنی ڕقی ئەوانی دیکە، بۆیە هەموو لایەک باواز لەو دیاردە ناشیرینە بێنن بڕیاری دەنگدەر لەلافیتەکاندا نیە لەجێگایەکی دیکەیە .