کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
مەتەڵی ئەسەد تێگەیشتن لە مانەوەی ئەسەد هاوکارە لە تێگەیشتن لە دۆخەکە بە گشتی
سەردار عەزیز
2024-10-07
بەشار ئەسەد لە دەرەوەی فشارەکانی ئەم ململانێیانەی ئێستایە. بە هۆکاری جیاواز، نە ئێران، نە ئیسرائیل، نە ئەمریکا و نە ڕوسیا و نە چیدی تورکیا نایانەوێت فشار بخەنە سەر ئەسەد. دیارە وڵاتانی کەنداویش پاش بەدیهێنانی ئامانجیان لە کوشتن و ئاوارەکردنی ملیونان مرۆڤی سوریی.
ئێران نایەوێت فشار لە سەر ئەسەد بکات، چونکە دەزانێت فشار ڕەنگە پێگە لاوازەکەی لە ناوەوە بخاتە مەترسی و بە ڕوخانی ئەسەد دابڕان دروست دەبێت لە نەخشەی شامی ئێرانیدا، حیزبواللە هێندەی تر لاوازتر دەبێت. بۆیە ئێران لە ڕێگایماهیر ئەسەدەوە کارەکانی ڕایی دەکات کە زیاتر گەیاندن و گواستنەوەیە. ئەوەش وەهایکردوە کە ئیسرائیل لە ماهیر بدات بەڵام لە ئەسەد نا.
بۆ ئیسرائیل، لە پاش بەهاری عەرەبییەوە، ئەسەد بوەتە ئەو بەفەر، یان دابرە لە نێوان ئیسرائیل و کۆمەڵێک هێز کە ئەگەر جێگای ئەسەد بگرنەوە توندتر دەبن بەرامبەر ئیسرائیل.
هەروەها مێژوی بنەماڵەی ئەسەد لە گەڵ ئیسرائیلدا مێژوییەکی هێمنە، هەرچەندە جۆلان داگیرکراوە. بەڵام دانیشتوانی جۆلان هەمویان دروزن و دۆستی دەوڵەتی ئیسرائیلن، تەنانەت دەچنە خزمەتی سەربازیی ئیسرائیلیش. لە هەمانکاتدا ئەسەد ڕۆڵێک دەبینێت لە نێوان ئیسرائیل و ڕوسیادا. ڕوسیا هاوکاربوە لە کردنەوەی ئاسمانی سوریا بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل.
بۆ ڕووسیا ئەسەد گرنگە چونکە لە ڕێگای ئەسەدەوە پێگەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و لەم پێگەیەوە ڕاستەوخۆ بەرکەوتەی هەیە لە گەڵ سوپای ئەمریکیدا. بۆ ئەمە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ عەقیدەی پریماکۆڤ کە بڕوای وەها بوو ڕوسیا ناتوانێت دۆستی ئەمریکا بێت بۆیە دەبێت ڕکەبەریی بکات، باشترین جێگا بۆ ڕکەبەریی ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەمە جگە لە ترس لە تیرۆری ئیسلامیی بۆ ڕوسیا.
بۆ ئەمریکا، کەوتنی ئەسەد یانی بەهێزبونی ئەو هێزانەی کە داعشن یان هاوشێوەی داعشن. ئەمەش لە لایەن ئەمریکاوە نەخوازراوە.
لە واقیعە ئاڵۆزە چی هەڵدەهێنجین:
یەکەم شەڕەکان چیدی شەڕی وڵاتان نین، دەبینین تەنها ئیسرائیل وڵاتە لەم جەنگەدا و شەڕی دەوڵەتی دەکات. دووەم، هەریەک لە ئێران و سوریا و عێراق و لوبنان، تەنها ڕژێمەکانیان، یان بەشێک لە ڕژێمەکانیان یان چەند هێزێک دەجەنگن، ئەوانیتر نەیارن. سێیەم، نەک تەنها زۆرینەی زۆری خەڵکی ئێران بەڵکو بەشێکی زۆری ناو ڕژێم دژ بە جەنگن، هەندێک بە ڕونی وەک بەرەی سەرۆک کۆمار، هەندێکی تر بە هاوکاریی ئیسرائیل و ئەمریکا. یەکێک لە دوو دڵییەکانی ئیسرائیل ئەوەیە کە هەنگاوێک نەنێت کە خەڵک و ڕێژم یەکبخات.
نەبونی دیموکراسی، نەبونی دەوڵەت، نەک تەنها دەستوەردانی ئەوانیتری کردوەتە بەشێک لە واقیعی سیاسی، بەڵکو دۆخێکی وەهای دروستکروە کە هەموو ڕژێمەکانی ناوچەکە لە خەڵکی خۆیان زیاتر دەترسن هەتا لە لایەنی دەرەکی. ئەم نەبونی دیموکراسییەیە، کە بە ئاسانی لە جەنگدا دەدۆڕین.
کورد وەک لە بانگەشەکاندا دیارە، پەرت و دابەشە بە سەر ئەم بەرە دژ بە یەکانەی ناوچەکە. نە ئاگایی گشتی هەیە و نە بەرژەوەندی نوخبە هەتا بە ئاراستە دیموکراسی و دادپەروەیی و خۆشگوزەرانی بڕۆن.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine