خۆ پێناسەکردن لەبانگەشەدا

فارس نەورۆڵی

2024-10-07

ناسینی مرۆڤ یاخود. خۆناساندنی مرۆڤ یان هێزێکی سیاسی لەڕێگای کردارەکانییەوە دەبێت بەتایبەتی لەکایەی سیاسیدا خەڵک بەوردی چاودێری کردار و گوفتار دەکەن، 

لەکوردستان پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین دروشم و ئامانجی حیزبەکان ئازادی و دیموکراتی بووە بەتایبەتی لەدوای ڕاپەرین و هاتنی شەپۆلی دیموکراتی بۆ ناوچەکە چەپ و ڕاست و ناوەڕاست وەک دیموکراتخواز خۆیان نیشاندەدا لەکاتێکدا  دیموکراتی بون واتە قبوڵ کردنی ئەوی دیکەی جیاواز، 

ڕاستە دیموکراتیەت پەروەردەیە کلتورە  ئەم ناوچەیەش کوردی تێدا دەژی واتە ڕۆژهە ڵاتی ناوەڕاست  لە دیموکراتی ویەکتر قبوڵ کردندا هەژارە بەڵام دەبوو  لەکوردستان هێزە سیاسیەکان بگەشتنایەتە ئەو ئاستەی هیچ نەبێت لافیتە و پۆستەری یەکتر قبوڵ بکەن ئەم جۆرە لەبانگەشە و وێنە و پۆستەر دڕاندنەی یەکتر، پێمان دەڵێ کەدوای هەڵبژاردن بەخۆماندا بچینەوە لەهەموو کایەکاندا پێناسەیەکی نوێی خۆمان بکەینەوە چونکە ئەم خۆناساندن و پێناسەیەی ئێستای کۆی هێزەکان پڕە لە کەم وکوڕی و لەناوچەمک و پێناسەی دیموکراتیدا نامۆیە و جێگای نابێتەوە .