کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
داڕشتنەوەی نويی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .
محمد خۆشناو
2024-10-26
لەساڵی (2001)دا ڕاپۆرتێکیان خستەبەردەم (جۆرج بۆشی کوڕ) خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی بەم شێوەیە وەسف کردبوو : «دەریای شەپۆڵی هاروهاجە کە گەرداوەکان خۆیان پێکدادەدەن» ، پێشتریش « هێنری کیسنجر »ی هزرمەندی سیاسی و وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا ، بەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین ، گووتبوو : ( گابەردێکە لە لووتکەی چیاوە هەڵدەدێرێت) دەبێت سەرۆکی (47)مینی سەرەتای ساڵی نوێ چۆن وەسفی ئەم ناوچەیە بکات ! ناوچەیەک بە بەردەوامی لە ململانێی جیوسیاسیدا دەژیت ، دەیان جار باسی داڕشتنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە زاری بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی کراوە ، كە دوایینیان « بنیامین ناتانیاهۆ »ی سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل بوو کە لە گووتارەکەی لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی خستەڕوو ، لەساڵی (2003 )ش جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەمەریکا لە گووتارێکیدا لەبەردەم پەیمانگای ئینتەر پرایز-ی ئەمەریکی لە واشینتۆن پێشکەشکرد کە تێیدا ڕایگەیاند : جەنگی عێراق دەبێتە پێشەکی بۆ گۆڕانکاریکردن لە نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها (گۆندولیزا ڕایس) ی وەزیری پێشووتری ئەمەریکا باسی لە « ژانی لە دایکبوونێکی نوێی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست »ی دەکرد و ، هەر دوای ئەویش پلانی ئەمەریکا بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆبوونەوەی ئەندامانی پەیمانی ناتۆ گفتوگۆی لەسەرکرا ، بەڵام زۆرینەیان ڕەتیانکردەوە بەتایبەتی بەریتانیا کە هەمیشە تەحەفوزی هەبووە لە داڕشتنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، بابەتی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هی ئەوڕۆ نیە و کۆنە ، بەڵام ئەمجارە بەشێوەیەکی گەرم لەئارادایە و مشت و مڕی لەسەر دەکرێت ، بە بۆچوونی من لەم نەخشە نوێیەدا جێگای میلیشیا چەکداری لێنابێتەوە و ئیسرائیل دەبێتە تاکە زلهێزی ناوچەکە کە بەشدار دەبێت لە پێشنیار و بڕیاردان لە وڵاتانی ناوچەکە و ، ئەگەر لوبنان بە نموونە وەرگرین کە شێوەی لەو داڕشتنە نوێیەدا چۆن دەبێت ؟ بەپێی پڕۆژەی سایکس-پیکۆ-با دەبا دەوڵەتی لوبنان تەنها ماڕۆنیەکانی لێبا بۆ ئەوەی لە ڕووی بیر و کلتوور و ڕۆشنبیری و دەوڵەمەندی بەروەڕووی ئەوروپا کرابایەوە ، بەڵام دواتر نەخشەی سیاسی ئەو وڵاتە گۆڕا لە بوونی موسڵمان بە شیعە و سوننە و هێزی مەسیحی و لێشاوی پەنابەری فەڵەستینی…تاد ، ئەمە وای لە ماڕۆنیەکان کرد کە سۆز و ئاراستەیان بەهێز بکات بەرانبەر ئیسرائیل ، ئیسرائیلێک کە لە دەوڵەتی مارۆنی دەچێت ، بۆیە بەدوور نازانرێت کە چەکداری نوێی سەر بە ئیسرائیل لەو وڵاتە سەرهەڵبدات ، کە دواجار لوبنان ببێتە ئیسرائیل-ێکی نوێی هاوسێی ئیسرائیلی کۆن و دەوڵەتێک بێت خۆرئاوا پاڵپشتی بکات ، یان ئەوەتا لە لوبنان سەرکردایەتیەکی وا لەو وڵاتە پەیدا بێت کە باوەڕی بە پێکەوەژیانی تائیفی و سیاسی هەبێت و کۆدەنگیەکی نیشتیمانی دروستبکات و دیدگایەکی جیاوازی سیاسی هەبێت کە وڵاتەکە بێنێتە سەر ڕاستەڕێ ، بەگشتی دەتوانین ئەوە بڵێین کە بەهۆی ڕوودانی لێکەوتەکانی (تۆفانی ئەقسا) ئەو ناوچەیەی ئێمە دووچاری تەحدیاتی وا دەبێتەوە کە پێویستی بە سیاسەتە مامڵەی لەگەڵدا بکريت و خۆی بۆ ئامادە بکرێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine