کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
وەهمی ئێمە و فێڵی ئەوان
فارس نەورۆڵی
2024-11-03
لە مێژوودا کورد هەمیشە چاوەڕوانی ئەوی دیکەو دەرەوەی ماڵی خۆی بووە کە ببێتە فریادڕەسی، ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە کە هێز لەوی دیکە وەرگرێ بۆ بەهێز بوونی کورد، بە مەرجێک ئەوەندە ئامادەکاریت کردبێت کە نەبێتە داشی دەستی ئەو هێزەی کە هێزی لێوەردەگرێ، واقیعی لەخۆت و لەوانی دیکە تێبگەی، لەوێسگەی جیاجیادا کورد بەهۆکاری جیاجیا خەڵەتێنراوە ئیتر هۆکاری ئاینی و ئایدۆلۆجی و خێڵەکی بووبێت، هەردەم لەدەرفەتەکاندا لەبەرهەژاری سیاسی دەوروبەرمان ئێمەیان خەڵەتاندوە مێژووش بەڕوونی ئەمەمان پێ دەڵێ، ئەوانە بوون بەدوێنێ گرنگ ئەوەیە ئێستا هەڵەی دوێنێ دووبارە نەکەینەوە.
ئێستا جیهان چاوی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەتایبەتی دوای جەنگی ئۆکرانیاو ڕوسیاو جەنگی غەزەو ئیسرائیل و بەر یەککەوتنی لەتەک وڵاتانی ناوچەکە چاوەڕوانی لەدایک بونێکی نوێ دەکرێ کە گۆڕانی سیاسی لەتەک خۆیدا بهێنێت. دەوڵەتانی ناوچەکەش هەستیان بەم جوڵانە کردووە، بۆیە بەهەستیاری مامەڵەی پێشهاتەکان دەکەن ئا لەم کاتەدا دەوڵەتانی خاوەن بەرژەوەندی دۆزی کورد وەک کارتێک دەجوڵێنن هەندێک ئاماژەی کرانەوەو گفتوگۆ لەتەک کورد نیشان دەدات، دەوڵەتی دیکەش هەیە باسی مەزڵومیەتی کورد دەکات ئەم هەڵوێستانە تازە نین بەڵکو لەمێژوودا ڕوویان داوە و دووبارە دەبێتەوە. ئەوەی گرنگە بۆ کورد ئەوەیە توشی وەهم نەبێت و بزانێ چۆن مامەڵە لەتەک پێشهاتەکان و ئاماژەکاندا دەکات دەبێ کورد ئەوە بزانێ کەخۆت نەبویت هیچ کەس ناتوانێت بونت بسەلمێنێ، بۆیە پێویستە ئەحزاب ئەو پرسیارە لەخۆیان بکەن ئایا کامەیە ڕێگا ڕاستەکەیە؟ ڕێگای ڕاست ئەوەیە دانایی و ئەقڵانیەت جێگای دەمارگیری بگرێتەوە ئەو هەموو وزەیەیی دژی یەکدی بەکاری دێنین بیگۆڕین بۆ هەستانەوە و خستنە سەر ڕێگایەکی دروست، ئەم گاڵتەپێکردن و سوکایەتی بەیەکدی بگۆڕین بۆ توڕەبوون لەکردەوە ناشیرینەکانی خۆمان بۆ کرانەوە لەنێوان خۆماندا و بۆ بیرکردنەوەی ستراتیجی بۆ ئەوەی لەم هەلومەرجە تازەدا وەهم دامان نەگرێت و جارێکی دیکە نەمان خەڵەتێنن ئەمەش تەنها بەئەقڵانیەت و یەکگرتویی دەبێت کەخۆت نەبیت نابێ چاوەڕوانی ئەوانی دیکەبیت چی دیکە لە وەهم و ڕق لەیەک بونەوەدا نەژین ئەم جارە باهونەری ئێمە ئەوان تێگەیەنێت کە ئێمەش دەتوانین هێزێکی باشبین لە نەخشەی داهاتودا.
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine