کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کوردەکان لە خولگەی کارت و بەردەبازیدا! نهێنی نەرمی نواندنەکانی ئەردۆگان و باخچەلی لەبەرامبەر کورد چییە؟
ڕەوا موسا
2024-11-16
چۆن کورد بەهۆی گرژی و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە هاتنەوە بەرباس؟
تورکیا چۆن لە کارتی کوردی ئیسڕائیل دەڕوانێت؟!
هاتنەوە سەرکاری دۆناڵد تڕەمپ، کاریگەری لەسەر هاوکێشەکان چییە؟!
ئەم نەرمی نواندنەی ئاکپارتی و مەهەپە لە تورکیا بەرامبەر بە کورد ئەنجامی دەدەن، بە حوسن و ڕەزای خۆیان نییە و لەژێر گوشار و هەستکردن بە مەترسییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدایە. ئەگەر دیقەت بدەن نەرمی نواندنەکەی تورکیا لەدوای پیشاندانی هاوسۆزی ئیسڕائیلییەکان بە قەزیەی کوردی دەستیپێکرد، تورکیا لەڕووی سیاسییەوە وڵاتێکی پڕاگماتییە، لەژێر ڕۆشنایی پرس و ڕووداوە هەنوکەییەکاندا ڕەفتار دەکات و هەنگاو دەنێت. کاتێک هەست بە بچوکترین مەترسی دەکەن ئیدی دەست دەکەن بە پڕۆسەیەکی تایبەت بە کەمکردنەوە و یاخود لادانی ئەو مەترسییە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەیان. بەمەش هەمیشە ئامادەییان تێدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییە نوێیەکان، کاتێک ئیسڕائیلییەکان نیازی خۆیان بۆ بەکارهێنانی کارتی "کورد" دەربڕی لەدژی تورکیا و ئێران ئیدی تورکەکان ئامادەکاریی دەکەن بۆ سوتاندنی ئەم کارتە بەهەر شێوەیەکیش ئامادەن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئایدۆلۆژیا بنەڕەتییەکەی خۆیان.
تورکیاییەکان باش دەزانن کارتی ئامادەی "کورد" لەلای ئیسڕائیلییەکان زیاتر کوردی ڕۆژئاوایە وەک لەوەی کوردی باشور و ڕۆژهەڵات بێت، چونکە دەزانن ئێستا مەترسی پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەسەر ئێران بەتەواوی بەرەو نەمان چووە. ئەگەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانی باشور پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵ ئیسڕائیلدا هەبووە ، بەڵام ئێستا بەهۆی گۆڕانکاری هێز و هەژموونەوە بەو ڕادەیەی کە لەسەردەمی مەلا مستەفای بارزانیدا هەبووە ئەو پەیوەندییە لەو ئاستەی جاراندا نەماوە. پێشتر بەبێ ئەوەی بزووتنەوەی ئەیلول هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئیسڕائیلدا هەبێت فاشیستەکانی عێراق و سوریا بزووتنەوەکەیان وەکو بزاوتی زایۆنی دووەم ناوزەند دەکرد و تۆمەتباریان دەکردن بە دامەزراندنی ئیسڕائیلی دووەم لە خاکی وڵاتانی عەرەبیدا، بۆیە دوای ناوزڕاندنێکی زۆر مەلا مستەفای بارزانی لەژێر کاریگەری ڕاوێژکارەکانیدا کە ئەوانیش پڕاگماتیکی بوون، مادام ئەو قەزیەیان هەر بەسەردا ساغ بۆتەوە لەکۆتایی شەستەکاندا ئیدی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسڕائیلدا درووستکرد بەڵام لەو سەردەمەدا سودێکی ئەوتۆی نەبوو، دواتر لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا پەیوەندییەکە پچڕا. دەرهەق بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بەهۆی نزیکی بەڕێز مام جەلال لە جەمال عبدالناسر و سۆڤیەت و دواتر لە ئێران، هەرگیز پەیوەندییەکی هاوشێوەیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا نەبەستووە و متمانەیان بەو ستراتیژە نەبووە لەگەڵ زایۆنییەکاندا. هەروەها کوردانی ڕۆژهەڵات بەدرێژایی مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد سەرکەوتوونەبوون لە درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هێزە جیهانییەکاندا و سەرکردە گەورەکانی وەکو عبدالرحمن قاسملۆ و سادقی شەڕەفکەندی زیاتر تەرکیزیان لەسەر کۆکردنەوەی هێزە یاخییەکانی ناوخۆی ئێران بوو، بەحوکمی ئەزموونێکی لەپێشینەی خراپ لەگەڵ سۆڤیەتدا، ستراتیژی کۆکردنەوەی نەتەوە و هێزە ناوخۆییەکانی ئێرانیان بەلاوە گرنگتر بوو وەک لە پاڵدان بە هێزە جیهانییەکان و لەم لایەنەوە سەرکەوتوو نەبوون. لە ئێستاشدا بەهۆی نەبوونی سەرکردەیەکی گەورە و کاریزمی و دووبەرەکی ناوخۆیی دەبینین کە هەژموونیان چەندە لاوازبووە و کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لە گۆڕەپانی ئێراندا نەماوە.
بەڵام کوردانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی لەسەردەمی دوو ئیدارەی ئۆباما و بایدندا پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ ئەمریکاییەکان درووستکرد، بۆیە ئەگەر شتێک هەبێت بەناوی کارتی "کورد" بۆ ئیسڕائیل بێگومان جگە لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا هیچ شوێنێکی تر بۆ ئیسڕائیل نییە لەناو کوردەکاندا. تورکیاش باش ئاگادارە لە ڕایەڵ و لێکبەستنەوەی ئایدۆلۆژی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی توندی نێوان کوردانی ڕۆژئاوا و باکور، بۆیە ئەم چەکوشەی ئیسڕائیل بەنیازی وەشاندنییەتی یەکەمجار بەر سەری تورکیاییەکان دەکەوێت. درک بەوە دەکەن کە هەر پەیوەندییەکی نێوان خۆسەری ڕۆژئاوا و ئیسڕائیل پێش هەموو شتێک زیانی گەورە لە تورکیا دەدات و هانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی دەدات لە باکوری کوردستان. بۆیە بۆ پێش گرتن لەم مەترسییە " کە بێگومان مەترسییە" بەو مانایەی جارێ تەنها پێشنیار و پڕۆژەیەکە و لەلای هیچ کام لە ئیسڕائیلییەکان و کوردانی ڕۆژئاوا نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەوڵی سوتاندنی ئەم کارتە دەدەن لە بنەڕەتەکەیەوە کە قەزیەی کوردییە. باشترین بژاردەش بۆ تورکیا دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی ئاشتییە لەگەڵ خودی بەڕێز ئۆ*جە*لان و پە*کە*کە. هەروەها لەپاڵ ئەوەدا ئەردۆگان پشتیوانی کوردەکانی پێویستە تاوەکو خەونە لەمێژینەکەی بەدیبهێنێت کە گۆڕینی چەند ماددەیەکی دەستوری تورکیایە، بەبێ پشتیوانی کورد ئەم خەونە بەدینایەت. بۆیە ئەردۆگان هاوپەیمانەکەی خۆیشی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیشی ڕاسپاردووە لەم پڕۆسەیەدا هاوکاری بێت. ئەم هەوڵانەی تورکیا هەرگیز مایەی دڵخۆشی و هیوایەکی گەورەنییە چونکە کوردی باکور پێشتر ئەزموونی هەیە لەگەڵ ئەم پرسانەدا، ئەم پەیام و نەرمی نواندنەی ئەردۆگان و باخچەلی زۆر لەو نەرمی نواندنەی ئەتاتورک کەمترە کە لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیادا بەرامبەر کورد کردی. هەرگیز نەگەیشتۆتەوە ئەو ئاستەی ئەتاتورک کە چەندە بە نەرمییەوە بەدەم کوردەوە هات تاوەکو پشتیوانیان بەدەست بهێنێت لەدژی ئەرمەنی و فەڕەنسایی و ئیتاڵی و یۆنانییەکان. ئەتاتورک ئەوەندە نەرم و نیان بوو لەگەڵ کوردەکاندا، ئەوەندە بەڵێنی گەورەی بە سەرکردە و سەرۆک هۆزەکانی کورددا بەشێوەیەک لە گێڕانەوەکاندا باس لەوە دەکرێت بۆ یەکەمینجار پێش ئەوەی کەمال مستەفا وەکو ئەتاتورک ناو دەربکات سەرەتا وەکو "ئەتاکورد" ناوی لەناو کوردەکاندا دەرکرد. کەچی دوای بەدەستهێنانی پشتیوانییە گەورەکەی کورد و دەرکردنی ئەرمەنی و یۆنانییەکان لە تورکیا بە هێزێک کە نیوەی لە سەرباز و خۆبەخشە کوردەکان پێکدەهات، دوای لەناوبردنی پڕۆژەی ڕێککەوتننامەی سیڤەر دیسانەوە بە هەوڵی کورد ئیدی مستەفا کەمال لە سەرجەم بەڵێنەکانی پەشیمان بۆوە و ئەوەی کرد کە بینیمان بەرامبەر کورد و دەوڵەتێکی فاشیستی تورکی بنیاتنا. لەدوای ئەمەوە ئیدی ناسناوەکەی لە ئەتاکوردەوە گۆڕا بۆ "ئەتاتورک"!
ئەمجارە بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم ئەزموونە خراپە، بەڕێز ئۆ*جە*لان " تیرۆرستەکەی دوێنێ و بەڕێزەکەی ئەمڕۆ لەلای ئەردۆگان و باخچەلی" لەڕێی برازاکەیەوە دوو مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ بانگەوازکردنی دانانی چەک، مەرجی یەکەم ئەوەیە دەوڵەتی سێیەم بێتە ناو گفتوگۆکان و زامنی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتن بکات لەنێوان کورد و تورکیا، مەرجی دووەمیش ئەوەیە لە پەڕلەمانی تورکیا چەند ماددە و یاسایەک دەربچن کە بەشێوەیەکی دەستوری و یاسایی پشتیوانی ئەم دانووستانە بکات و چوارچێوەی یاسایی بۆ دابنرێت. بێگومان تورکیاش ئەوەندە نیازپاک نییە و جارێش دۆخەکەی بەو ڕادەیە جێی مەترسی نییە کە بەم مەرجانە ڕازی ببن. وە هاتنەوە سەرکاری دۆناڵد تڕەمپ هاوکێشەکان دەگۆڕێت و تورکیا ئومێدێکی هاتۆتەوەبەر کە مەترسییەکانی ئەم پەیوەندییە چاوەڕوانکراوەی خۆسەری ڕۆژئاوا و ئیسڕائیل کەمبکاتەوە یاخود بەتەواوی نەیهێڵێت. بۆیە دۆخەکە لەئێستادا بۆ کورد باش نییە، تای تەرازووکە بەلای تورکیادا شکاوەتەوە، تەنها خوداش دەزانێت سبەی چی ڕوودەدات. تەنها شتێک هەیە ئەوەیە کە دەمپارتی مانۆڕێکی سیاسی ئەوەندە زیرەکانە و لێهاتووانە بکات بتوانێت بۆ پرسی گۆڕینی دەستور شتێک بۆ مافی نەتەوەیی و کەلتوری کوردەکان دەستەبەربکات بۆ ئەمەش لەدوای پشتیوانی خودا سەبەبی هاوکاری دەرەوەشی پێویستە.
ئەگەرچی ئەم پرسە قوڵترە بەڵام لەکۆتاییدا سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ دوایین لێدوانی ئەردۆگان کە سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی دەمپارتی بە پشتیوانی تیرۆر ناوبرد و قەیومی لەجێگادا دانان، هەروەها گووتی کە ئەم سەرۆک شارەوانیانە لەناویاندا سیاسەتمەداری نەتەوەیی کورد "ئەحمەد تورک" سەرۆکی هەڵبژێردراوی خەڵک نین بەڵکو ڕاسپێردراوی پە*کە*کە*ن! واتا بە کورتی و کوردییەکەی ئەردۆگان لەدوای دەرچوونی تڕەمپ هیوایەکی بۆ گەڕایەوە تا ملیۆنان دەنگدەری کورد وەکو نوێنەری تیرۆر لە قەڵەمبدات و پێناسەیەکی قێزەون و دزێو بە کوردەکانی باکوری کوردستان ببەخشێت!
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine