کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
مەترسیی بەفیڕۆدانی خۆراک !
محمد خۆشناو
2024-11-16
ماوەیەک لەمەوبەر ڕاپۆرتێکی ترسناکی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر بەفیڕۆدانی زیاتر لە ملیارێک تۆن خۆراک لەسەرانسەری جیهاندا لە لایەن خێزانەکان و کۆمپانیاکان بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلار دەبێت ، لەناو لیستەکەدا شاری هەولێر-یشی تێدایە کە یەکێکە لەو شارانەی خۆراک بەفیڕۆدەدات و فڕەیدەدات ، فڕەدانی خۆراک جگە لەوەی لەڕووی ئایینیەوە گوناهە ، لەهەمان کاتدا هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی و گوێنەدانە ، بەفیڕۆدانی خۆراک پەیوەستە بە ئەخلاق و هەستنەکردن بەرانبەر ئەوەی تری برسی ، لەهەمان کاتدا زیانێکی خراپ لە کەلوپەلی خۆراک و دارایی دەدات ، ئەمە زرەر گەیاندنە بە ئابووری وڵات و ، کاریگەریەکی سلبیشی هەیە بۆسەر ژینگە و تەندروستی و کەشوهەوا ، فڕەدانی خۆراکی زیاد بۆ ناو بەرمیلی زبڵدان کارێکە دژی شوکرانە و نیعمەتی خودایە ، وەرە سەیر بکە کە چۆن توشی سەدمە دەبیت کە دەبینی لە چێشتخانەکان و بوکگواستنە و یادەکان و داوەتکردن چ خۆراکێک فڕەدەدرێت !! ئەمە بەهیچ شێوەیەک ڕەفتاری ڕەوشتێکی باش نیە و ، پێویستە کێشەی بەفیڕۆدانی خۆراک بکرێتە ئەولەویەتی تایبەت ، چونکە پەیوەستیەکی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵک و بارودۆخیان و ڕەنگی ژیان و گوزەرانیان هەیە ، ئەم کێشەیە پێویستی بە هاوکاری هاوبەشی هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا هەیە کە دەبێت سنوورێک بۆ ئەو ئیسرافە گەورەیە دابنرێت بە گۆڕانکاریکردن لە ڕەفتارمان بەرانبەر خۆراک لە میانی دەزگاکانی حکومەت و ڕاگەیاندن و پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایانی ئایینی کە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵکی بکەن بۆ مەترسی بەفیڕۆدانی خۆراک و ڕاگرتنی ئەو دیاردە قێزەوەنە ، زیاد ئیسرافکرن دیمەنێکی خراپە دەبێتە تێکچوونی پێوەرەکان و زەرەر گەیاندن بۆ خودی کەسی بەفیڕۆدەر و ئەوەی لە دەوروبەریەتی و بۆسەر کۆمەڵگەش ، پێشتر باوک و باپیرانمان سزای کەسە موسریفەکانیان بۆ دەهێناینەوە کە چۆن لەدواجاردا تووشی زەلیلیبوون و دڵشاکاندن و پەشیمانبوونەوە دەبوون ، ئێمە پێویستە رەخنە لەخۆمان بگرین رەخنەیەکی بونیاتنەر لەپێناو نیشتیماندا و ئەو بەفیڕۆدانە ڕابگرین کە بەردەوام مومارەسەی دەکەین ، بەفیڕۆدانی خۆراک لێکەوتەی جددی هەیە لەسەر ئاستەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی کە دەبيتە مایەی زەرەرێکی خەراپ بۆ خەڵک و نیشتیمان ، لەسەرمان پێویستە قەدەغەی خۆمان بکەین لە گوناهی بەفیڕۆدان و ، زبڵ و خاشاکەکەنمان شاهێدی ئەوەن کە چەند و چەند خواردن بەفیڕۆدەدەین و ، پێویستە کار بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری هەموو چین و توێژەکانی گەل بکرێتەوە بۆ ڕاگرتنی کاری نەشیاوی بەفێڕۆدانی خۆراک .
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine