کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دوا وێستگە ، چیتر مریشکەکە هێلکەی زێڕ ناکات !
محمد خۆشناو
2024-11-30
ڕۆژێک دێت شەمەندەفەری کار دەگاتە دوا وێستگە و ، تەمەن هەڵدەکشێت و نزیکدەبێتەوە لە خانەنشینیی و مردن و ، ئەو مریشکەی هێلکەی ئاڵتونی دەکرد لەبەرهەمهێنان دەوەستێت و چیتر توانای کارکردنی نامێنێت بۆ هێنانەدی پارە یان مووچە بۆ بژێوی منداڵەکانی و ، ئەگەر پێشتر خێزانی کورد لەترسی نادیاری ئاییندە و پێداویستی قۆناخی ڕۆژانی ناخۆش ، هەندێک پارەی پاشەکەوت دەکرد ، بەڵام ئێستا لەبەر بێنازاڕی و هاتن و نەهاتن و دواکەوتنی مووچە ئەوەی هەیبوو خەرجیکرد ، کارکەران و مووچەخۆران بەیانیان بەشێوەیەکی سرووشتی لەخەو هەڵناستن بۆخۆئامادەکردن بەرانبەر بەروەڕووبونەوەی ژیان ، بەڵکو کە هەڵدەستێت هەست بە سەرسوڕان و لەدەستدانی پارسەنگی و جوولە دەکات ، هەستدەکات کە ژوورەکە لەدەوروبەری دەسووڕێتەوە ، چونکە قورسایی تێچووی ژیان لە کرێی خانوو و پارەی غاز و ئاو و کارەبا و خۆراک و منداڵەکان و تەندروستی و جارجارەش میوانداری بۆتە کابوس لەسەری ، بەڵام هەر ئەو قورساییەی ژیان بەس نیە بۆی ، بەڵکو هۆکاری دەروونی و گۆڕانکاریشە ، کە کار و ئیشت لەدەستدا چۆن هەوڵدەدەیت دابڕانێکی دەروونی لە ژیانی عەمەلی کە جێتهێشتووە بکەیت و چۆن ئەو قۆناخە دەبڕیت ، ئەگەر پيشتر شۆڤینیزمی عەرەبی سوننە بە ئاگر و ئاسن هەوڵی لەناوبردن و بەچۆکدادانی کوردی دابێت ، ئەوڕۆ شوفینیزمی عەرەبی شیعە لەڕێگەی بڕینی قووتی خەڵک و نانەوەی ناکۆکی دەیەوێت کورد بەچۆک دابدات ، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە کە ئەوان ڕۆژان کورد دەسەڵات و ئیدارەی سەربەخۆی نەبوو وەک ئەوەی ئێستا کە هەیەتی ، ناردن و نەناردنی مووچە پەیوەست نیە بە وەزیری دارایی و حکومەتی لاوازی عێراق و لێدوانی کوردە موزایەدچیەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان ، بەڵکو ئەمە دەوڵەتی قووڵی شیعەیە بڕیاردەدات و هێزی دەسەڵاتی ئەو حکومەتی عێراقی داماڵیوە ، دەوڵەتی قوڵی شیعە و ئەوانەی پاڵپشتی ئەو دەڵەتەن چاک دەزانن کە دۆخی هەردوو حزبی سەرەکی چ کاولگەیەکە و هەرێمی کوردستان دووچاری ئیفلیجی سیاسی و دابەشبوونی قوڵ لەنێوان هێزە سیاسیەکان بووە بەجۆرێک هەر هەوڵێک بۆ ڕوودانی گۆڕانی جەوهەری ئاڵۆزبووە ، ئێستا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەکوڵاندایە و واسەرلەنوێ لەڕووی جوگرافی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی تەشکیل دەکرێتەوە و ، هەروەها لەبواری ئاسایشی نەتەوەیشدا و ، لەوانەیە ئەو گۆڕانە ستراتیژیە دوور مەودا و نزیک مەودا و قۆناخ بە قۆناخبن ، بەڵام زۆر بەداخەوە بێباکی سیاسی حزبەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە ڕووی جیۆسیاسیەوە ڕێگای واڵاکردووە بۆ شێرپەنجە کە بێکۆنتڕۆلکردن گەشەبکات و بێچارەسەرکردن بچێتەناو جەستەی کورد و وا لە دەسەڵاتی کورد بکات توانای بەرگریکردن بەرانبەر ئەو عێراقە لاوازەی نەبێت کە بە قەیرانی دارایی و قوڵکردنەوی ململانێی ناوخۆ و جەنگی دەروونی مووچە هات و نەهات ئابڵوقەت بدات ، ئەوان باش دەزانن کە قەیرانی ئابووری ، قەیرانی سیاسی بەدوادادێت و پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە ، من پسپۆری ئابووری نیم ، بەڵام دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە ڕێکخستنەوەی نێوماڵی خۆی و بەیەکگرتوویی چەکی تر بەکاربێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و هێنانەدی دەسکەوتی مەزن لەو کاتەی ئێستادا کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕاندایە ، دەبێت دان بەوە بنێین کە بەدرێژایی ميژوو خۆمان قوربانی دەستی خۆمان بووینە و نابێت ئەمە بخەینە ئەستۆی ناحەزانمان و ، هەرکاتێک هەلێکی زيڕین بۆ کورد هاتبێتەپێش خۆمان لەبەر بەرژەوەندی تەسک تێکمانداوە ، ئێستا گۆڕانکاری لە نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت ، هەقە سەرکردەکانی کورد پەند لە هەڵەکانی ڕابردوو وەرگرن و ئەو فورستە زيڕنیە کە بۆ کورد هاتۆتە پێش بقۆزنەوە و ، هەموو لایەک بە ئیرادە و یەکگرتوویی لەژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بۆ دانانی بەرنامەیەکی تۆکەمەی هەمەلایەن بۆ هەموو بوارەکان و ، چیتر کورد و کوردستان نبێتە قوربانی و ، ڕێگەگرتن لەوەی کە مووچە پەیوەستبکرێت بە داخستنی پەردەی ژیان .
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
بازاڕی لابوبو دوای فتواکەی یەکێتی زانایانی ئایینی
چۆن خورشید هەرکی لە پارتی و هێزە ئەمنییەکان هەڵگەڕایەوە؟
زانکۆی سلێمانی داهێنانێکی گرنگ رادەگەیەنێت؛ بزانە داهێنانەکە چییە
راستەوخۆ….گردبونەوەی خوێندکاران دەستی پێکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine