کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
لە سوریا چی دەگوزەرێت؟
پێشڕەو محەمەد
2024-12-04
پێموایە تا ئێستاش لێکدانەوەی دروست بۆ خێرایی ڕووداوەکان و گۆڕانکارییە لەناکاوەکانی سوریا لەئارادا نییە و ڕەنگە ماوەیەکی دیکەمان پێویست بێت تا بتوانین لە پاشهاتەکانی تێبگەین. زۆر تێڕوانینی جۆراوجۆر دروستبوون لەوانە کە جووڵەی تورکیا بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکایە بۆ لاوازکردنی هێزەکانی سەر بە ئێران، یاخود هێرشی تورکیا لەڕێگەی بەکرێگیراوەکانییەوە بۆ ناچارکردنی بەشار ئەسەدە بە دانوستاندن. هەندێکی دیکە دەڵێن ڕووسیا و ئەمریکا بە تورکیا ئێران لاواز دەکەن و پاشان دەیخەنە داوەوە. هەندێکی دیکە دەڵێن مەبەستەکە تەنها لەناوبردنی کوردە (هیچ گومان لەوەدا نییە تورک گەورەترین فۆبیای بەرانبەر بە هەرشتێکی کورد هەیە)، هەندێکی دیکە پیلانگێڕئاسا دەڵێن تورکیا بە جووڵەی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی کورد ئەم کارە دەکات و زۆر لێکدانەوەی دیکە. هەندێکی دیکە دەڵێن ئەمریکا و کورد و تورکیا بەهەماهەنگیی ئەم کارە دەکەن و تا ئەبەد لێکدانەوەی جۆراوجۆر.
ڕەنگە بەچاودێرییکردنی دۆخەکە بکرێت هەندێک خاڵی گریمانەیی بخەینەڕوو، کە مەرج نییە ڕاست دەرچن، چونکە وەک باسمکرد هەرچی بڵێین دەبێتە پێشگریمانە:
١
بارودۆخی جیۆپۆلەتیکیی هەنوکەیی لە سوریا: هەمووان دەزانن حکومەتی ئەسەد لەلایەن ڕووسیا و ئێرانەوە پشتیوانیی لێدەکرێت و نەیانهێشتووە بکەوێت، و ئەمەش وایکردووە ڕژێمی ئەسەد دەسەڵاتی بەسەر هەندێک پانتاییدا بمێنێتەوە بەتایبەت لە باکووری خۆرئاوا و باکووری خۆرهەڵات (تا پێش هێرشەکەی سەر حەڵەب). بەهەمان شێوە تورکیاش لەلاکەی دیکەوە لە یەکەم ڕۆژەوە بە ڕێگەی جۆراوجۆر بەردەوام بووە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان و هێزە کوردییەکان. ئەمە وا دەکات دیاریکردنی جوگرافیای سیاسیی سوریا بەتەواویی نەکردە بێت.
٢
گۆڕینی هاوپەیمانێتییەکان: تا ئەم ساتەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچە کوردستانییەکان و ناوچەکانی ژێردەستی هێزە کوردییەکان ئامادەیە و ئەمەش لەلایەکەوە هەم بۆ بەرگرتن بە سەرهەڵدانەوەی داعش و هەم لێدان لە بەرژەوەندیی ئێران. بەڵام بێگومان کورد لە پێگەیەکی باشدا نییە، ناتوانێت باڵانس و هاوسەنگیی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا، ڕژێمی سوریا و ئەکتەرێکی دڕندەی وەک تورکیا ڕابگرێت.
٣
هەمووان دەزانن ئێستا خۆسەریی ڕۆژاڤا لەلایەن هەڕەشە و هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا کەوتووەتە بەردەم مەترسیی مان و نەمانەوە، خۆرئاوا بەتەواویی شایانی پشت پێبەستن و متمانە نییە. هەوڵی پێشووش بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد وا بەتەواویی دەبێتە دووکەڵ و بەهەوادا بڵاو دەبێتەوە. هەموو ئەمانە وا دەکەن داهاتوویەکی نادیار چاوەڕوانی کورد بکات.
٤
ئەگەر ترەمپ هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە سەردەمی نادڵنیایی کورد بەتەواویی دەستپێدەکات. ئەوەی تا ئێستا بەشێوەیەکی ڕێژەیی وای لە دەوڵەتێکی دڕندەی وەک تورکیا کردووە نەتوانێت پێشڕەوییەکی زۆر بکات، ئامادەیی ئەمریکا و بەڕادەیەکیش یاریکردنی کوردە. دەزانین تورکیا دەیەوێت بە تەواویی نەک هەژموونی هێزی کوردیی، بەڵکو ئامادەیی کورد لە ڕۆژاڤا بسڕێتەوە. ئایا ئەوەی ڕوودەدات کورد ئاگای لێنییە؟ بێگومان ئاگای لێیەتی.
٥
چی چاوەڕوانی کورد دەکات؟ داهاتووی کورد بە فراوانیی و بەقووڵیی بەستراوەتەوە بە کێبڕکێی بەرفراوان لەسەر جوگرافیای سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە. بەبێ پشتیوانیی نێودەوڵەتیی یان ڕێککەوتنێکی ماناداری سیاسیی لەگەڵ دیمەش (کە ئێستا تەواو لاواز بووە) کوردستان بەئەگەری زۆرەوە لاوازتر دەبێت یان زیاتر دابەش دەبێت. بەڵام ئێستا لە هیچ گوتارێکی خۆرئاوادا بەتایبەت ئەمریکا و ئیسرائیلدا نییە کە کورد بەجێبهێڵن (هەڵبەت پێشبینیی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ناکرێت و کەس نازانێت چی دەکات).
٦
بە ئەگەرێکی نەزۆر گەورەوە، لەوە ناچێت بە سانایی دەستبەرداری کورد بن. بەتایبەت هەم ئەمریکا و هەم ئیسرائیلیش دەزانن تەنها ئەکتەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بتوانێت جەنگی دژە-تیرۆر بەڕێوەبەرێت کوردە نە تورکیایە، نە ئێران، نە عێڕاق و نە ڕژێمی ئەسەد و نە وڵاتانی کەنداو و نە هیچ وڵاتی دیکە. دەنگۆیەک هەبوو دوای ڕیفراندۆم هەموو هەرێمی کوردستان بە شەو و ڕۆژێک بتوێتەوە، بەڵام چاودێریی نێودەوڵەتیی بەناڕاستەوخۆ ڕێی لەمە گرت و دوای عەفرینیش ئەگەر گڵۆپی سەوزی تەواوەتیی بۆ تورکیا هەڵبکرابایە، هەوڵی داگیرکردن و لەناوبردنی هەموو ڕۆژاڤای دەدا.
٧
لەم ڕووەوە پێدەچێت هێشتا تیشکی هیوا مابێت. کورد ئەمجارە بەڕێژەیەکی باشتر لە جاران، سەلماندوویەتی دەتوانێت یارییەکی باشی سیاسیی بکات.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
محمد خۆشناو
کوردستان لەکوێی زریانەکەی «ترمپ»دایە !!
ڕەنج نەوزاد
کورد و پێگەی دەوڵەتانی داگيرکەر
محمد خۆشناو
«ئۆبامایزم…ترەمپیزم»
نیاز عەبدوڵڵا
هەشت خاڵ لەبارەی دیدارەكەی بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم
کازم جەباری
پرسی ئاگربەست و لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس
فارس نەورۆڵی
هیچکات درەنگ نیە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ… ئەو ژنەی لەلایەن هاوسەرەکەی سوتێنرا ئەمرۆ یەکەمین دانیشتنی دادگای بەرێوەچوو
وەفدی هەرێم لەبەردەم تەیف سامیدا دایان بەیەكدا
مووچە دڵی لە لێدان کەوتمووچە مرد و ئیتر بەتەمای مەبن
ئەو رۆژەی پارتی و یەکێتی خوێنیان تێکەڵ بوو.
کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی لەسەرە
کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی لەسەرە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine