کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
چۆن هاکان فیدان شوێنپێی عیسمەت ئینۆنوی بۆ ئەردۆگان گرتووەتەوە؟
ڕەوا موسا
2024-12-17
هاکان فیدان هەمان ڕۆڵی عیسمەت ئینۆنو دەبینێت بۆ دامەزراندنی تورکیای نوێ بۆ ئەردۆگان، عیسمەت ئینۆنو فەرماندەیەکی سەربازی کوردی دەوڵەتی عوسمانی بوو، هاوکاری یەکەمی ئەتاتورک بوو لە شەڕەکانیدا لەدژی ئەرمەنی و ئیتاڵی و یۆنانییەکان. ئەو ئەو کەسەبوو کە بەهێزێکی کەمەوە سوپای یۆنانی لە ئینۆنو تێکشکاند و توانی یۆنانیەکان بەتەواوی لە تورکیادا دەربکات، لەبەر ئەوەش ناسناوی ئینۆنویان لێنا.
دوای سەرکەوتنە سەربازییەکانی لەدژی ئیتاڵی و ئەرمەن و یۆنانییەکان و دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ئەنادۆڵ، ئیدی ئەتاتورک کردی بە وەزیری دەرەوە و بۆ ڕێککەوتن ناردیە ئەورووپا. ئەویش سەرکەوتنێکی گەورەی دیبلۆماسی خستەسەر سەرکەوتنە سەربازییەکانی کە ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی لۆزان بوو. بەهۆیەوە دەوڵەتی تورکیا بووە واقع و پڕۆژەی سیڤەر و دەوڵەتی کوردی لەباربرد، بەپێی سەرچاوەکان کۆمەڵێک سیاسەتوانی تورک مەترسی ئینۆنویان بە ئەتاتورک گووتووە نەبادا کارێکی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی تورک بکات، پرسیاریان لێکردووە بۆچی ئینۆنو دەنێرێت بۆ کۆنگرەی لۆزان خۆ ئەو کوردە؟! ئەویش وەڵامی داوەتەوە ڕاستە کوردە بەڵام لە هەموو ئێوەی تورک دڵسۆزترە بۆ تورکیا!
لەدوای مردنی ئەتاتورک، عیسمەت ئینۆنو بەحکومی ئەوەی دووەم بەهێزترین کەسایەتی دامەزرێنەری تورکیای نوێ بوو. ئیدی گۆڕەپانەکە لەبەردەمیدا چۆڵ بوو تا ببێتە دووەم سەرۆک کۆماری تورکیا و بۆ ماوەی دوانزە ساڵ وەکو سەرۆک کۆمار مایەوە.
لەئێستاشدا هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا هەمان ڕۆڵی ئینۆنو بۆ ئەردۆگان دەگێڕێت، هاکان فیدان کە کوردێکی خەڵکی موشی باکوری کوردستانە بۆتە متمانەپێکراوترین پیاوی ئەردۆگان لە تورکیادا. هاکان فیدان وەکو ئینۆنو باکگراوندێکی سەربازی هەبووە و لە جیهانی سەربازییەوە پلەکانی سەرکەوتنی بڕیووە و پاشان ئەردۆگان کردی بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میت لە ساڵی 2010 بۆ ماوەی سێنزدە ساڵ لەو پۆستەدا مایەوە. هاکان فیدان لەڕووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی گوڵەنییەکاندا کاریگەرترین ڕۆڵی گێڕا و چەند جارێک ئەردۆگانی لە دادگایی کردن ڕزگارکرد. پاشان شکستی بە کودەتاکەی ساڵی 2016ەش هێنا و سوپا و پۆلیس و دەزگای هەواڵگری و سەرجەم دامودەزگا دادوەریییەکانی وڵات و تەنانەت زانکۆ و قوتابخانەکانیشی لە نەیارانی ئەردۆگان پاکتاوکرد. لەدوای ئەم سەرکەوتنە گەورانەی لە دەزگای هەواڵگری و سەربازیدا بۆ ئەردۆگانی بەدەستهێنا، ئیدی هاوشێوەی ئینۆنو کرا بە وەزیری دەرەوەی تورکیا و بۆئەوەی زیرەکی و تواناکانی لە سیاسەتی دەرەوە و دیبلۆماسیەتی جیهانیدا بەکاربهێنێت، ڕێگا بۆ ئەجێنداکانی نیۆ عوسمانی ئەردۆگان خۆشبکات لە دەرەوەی تورکیادا!
هاکان فیدان هاوشێوەی ئینۆنو تاقە شەخسە بۆ کۆبوونەوە و کردە دیبلۆماسییە گرنگ و هەستیارەکان نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورکیا دەکات، بڕیارە چارەنووسسازەکان دەدات! ئەگەر ئێستا کەسێک بە ئەردۆگان بڵێت بۆچی هاکان بۆ کۆبوونەوە و کردە چارەنووسسازەکان دەنێریت لەکاتێکدا کوردە؟! هاوشێیوەی ئەتاتورک وەڵام دەداتەوە و دەڵێت ڕاستە کوردە بەڵام لەهەموو ئێوەی تورک دڵسۆزترە بۆ تورکیا!
هەروەک چۆن ئینۆنو ڕێگای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای بۆ ئەتاتورک خۆشکرد و بووە هاوبەشی سەرەکی و دووەم گەورەترین دەسەڵاتداری وڵاتەکە و پاشان بووە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حزبی جەهەپەش لەدوای مردنی ئەتاتورک. بەهەمانشێوە هاکان فیدان ڕێگای دامەزراندنی تورکیای نوێی بۆ سەدەی دووەم بۆ ئەردۆگان خۆشکرد، لەناو ژمارەیەکی زۆر لە لەکەسایەتی سیاسی گەورەی وەک عبدوڵا گوڵ، محمود چافشئۆغلۆ، ئەحمەد داود ئۆغلۆ و چەندین کەسایەتی گەورەی تردا بووە دووەم گەورەترین دەسەڵاتداری تورکیا لەدوای ئەردۆگان. هەروەها بووە هاوبەشی ئەردۆگان لە دامەزراندنی تورکیای نوێ و دووریش نییە لەدوای مردنی ئەردۆگان هاوشێوەی ئینۆنو ببێتە دووەمین سەرۆک کۆماری تورکیای نوێ لە سەدەی 21ەکدا و جێی ئەردۆگان بگرێتەوە هەم لە ئاکپارتی هەم لە حکومەت! لەتەواوی مێژووی ژیانیشیاندا نە ئینۆنو و نە هاکان فیدان بۆ تەنها جارێکیش بەسەر زمانیاندا نەهات بڵێن کە کوردین! هەموو ژیانیشیان بۆ سەرکەوتنی تورکیا و لەباربردنی هەوڵەکانی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی تەرخانکرد!
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine