کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
بارام سوبحی
2025-01-05
دواى سەردانەکەى ئەلینا بیربوکى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا بۆ سوریا، میدیاى کوردى پرسى تەوقەنەکردنى ئەحمەد شەرعى سەرۆکى دەستەى تەحریر شامى لەگەڵ ئەلینا وروژاند. بەو بۆنەیەوە حەزدەکەم ئەم چیرۆکەتان بۆ بگێڕمەوە و پاشان بڕیارى خۆتان بدەن.
عەباس عێراقچى کە ئێستا وەزیرى دەرەوەى ئێرانە، لەماوەى ساڵانى (2008 - 2011) باڵێوزى وڵاتەکەى بووە لە ژاپۆن. دواى تەواوبوونى ئەرکەکەى بیرەوەرییەکانى ئەو سێ ساڵەى لە کتێبێکدا بەناونیشانى “ئێران تایشی” بڵاوکردەوە، “تایشی” بە زمانی ژاپۆنی بە واتای “باڵیۆز” دێت.
عێراقچی لە لاپەڕە (38 - 39) کێبەکەیدا دەنووسێت: نزیکەی مانگێک دوای هاتنم بۆ تۆکیۆ، ئاگادارکرامەوە کە پێویستە ئامادەبم بەڵگەنامەکانم پێشکەش بە ئیمپراتۆر ئاکی هیتۆ بکەم. بەپێی ڕێکارەکانی پرۆتۆکۆڵی ژاپۆن، دوای ڕادەستکردنی کۆپییەکی بەڵگەنامەکان بە ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆز دەتوانێت هەموو ئەرکەکانی باڵیۆزێک جێبەجێ بکات. جگەلە دیداری ئیمپراتۆر و بەشداریکردن لەو بۆنە و ئاهەنگانەدا کە ئیمپراتۆر بەشداریی تێدا دەکات.
عێراقچى باس لە دیدارەکەى لەگەڵ ئیمپراتۆرى ژاپۆن دەکات و دەڵێت: هەفتەیەک پێش دیدارەکە، کۆمەڵێک لە فەرمانبەرانى بەشى پرۆتۆکۆل لە کۆشکی ئیمپراتۆر هاتنە باڵیۆزخانەی ئێران تاوەکو چۆنیەتی دیداری ئیمپراتۆر و پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکانم بۆ ڕوون بکەنەوە. ئەوان بەوردی وردەکارییەکانی مەراسیمەکەیان بۆ ڕوونکردمەوە، گوتيان کاتێک دەچیتە ناو هۆڵی ئامادەبووانی ئیمپراتۆرەوە، سەرەتا لەبەر دەرگاکە دەبێت کەمێک خۆت بچەمێنيتەوە، پاشان کاتێک دەگەیتە بەردەم جەنابی ئیمپراتۆر، دەبێت بەتەواوی خۆت بچەمێنیتەوە!"
لەوەڵامى ئەو داواکارییەدا، عێراقچى دەڵێت: پێمگوتمن هیچ کێشەم نییە کەمێک خۆم بچەمێنمەوە، بەڵام داوای لێبوردن دەکەم کە بەتەواوی خۆم ناچەمێنمەوە، چونکە ئێمەی موسڵمان تەنها لەبەردەم خودادا کڕنۆش دەبەین، ئەم کارەش لە بەرامبەر هیچ مرۆڤێکدا بە دروست نازانین". ژاپۆنییەکان کە گوێیان لەم ڕوونکردنەوەیە بوو، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر بدەن و پێداگری لەسەر گفتوگۆ بکەن، بە داواکارییەکەم ڕازی بوون.
لەکۆتایى گێڕانەوەکەیدا، عێراقچى دەڵێت “ئەوە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ژاپۆنییەکان کە ڕێز لە کولتوور و بیروباوەڕی ئەوانی دیکە دەگرن”.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine