کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
محمد خۆشناو
2025-01-11
لەبەر ئەوەی ئێستا گۆڕەپانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن وڵاتانی بیانی بە ئەندازیاریکراون ، نموونە فەڵەستین و لوبنان و سوریا و ئەو ئەندازیاریە عێڕاق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تریش دەگرێتەوە ، بۆیە لە ئاسۆدا بۆنی گۆڕانکاری لە سیاسەتدا دێت ، گۆڕانێک لەدەرەوەدا بەسەرمان دەسەپێنرێت ، گۆڕانێک لە تەنیشتەکانەوە یان دەوروبەر دێت ، کە کاریگەریەکەی بوومەلەرزەکەی « 7 »ی ئکتۆبەرە ، «ابن خلدون» لە« مقدمە» کەیدا دەڵێت «ڕاپەڕین دژ بە دەڵەت» لە تەنیشتەکانەوە واتە ناوچە سنووریەکان دێت ، ئەوە بوو کە لە لوبنان و سوریا ڕوویدا و دەگاتە شوێنی تریش ، ئەو گۆڕانە هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە ، چیتر جێگەی ملیشیای چەکداری و چەکداری حزبی لێنابێتەوە و چەک لە هەرێمی کوردستانیش بەدەست شەرعیەتەوە دەبێت ، ئەو گۆڕانە ناچاریە دەبێتە ئامرازێک بۆ شلەقاندنی گۆمە وەستاوەکە و ڕاچلەکاندنی بەرپرسان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندیە ونبووەکەیان لەگەڵ واقع و ، بەئاگاهێنانەوەیان لەوەی کە گۆڕانکاریکردن لە خودی خۆیان زەڕوریە بۆ ڕزگارکردنی ئەو نیشتیمانەی کەوا بە بێدەنگی دەکوڕوزێتەوە و دەگری ، نیشتیمانێک مێژووەکەی تەنها قوربانیدانە کە ئەمەش نهێنی بەپێوەوەستان و مانەوەیەتی کە سەدانی وەک من و بەهێزتر و حەماسی تر بۆ گۆڕانکاری و بەئاگاهێنانەوەی گریانی ئەو میللەتە و نیشتیمان قسەیانکردووە بەڵام بەداخەوە بە باداچووە بێ ئەوەی لەلایەن ئەهلی دەسەڵات و سیاسەت گوێیان لێبگیرێت و سەرەنجام کارەسات و ماڵوێرانی لێکەوتۆتەوە ، بۆیە پێم وایە بەتۆبزی ناچارمان دەکەن کە عەقلی کوردی وەئاگابێننەوە و وایلێبکەن پازبداتە سەرەوەی سێبەری خۆی بۆ ڕاگرتنی داچۆڕانی کوردستانی نیشتیمان و ، زەبتکردنی ڕێڕەوی سیاسی و ئابووری و گۆڕانکاریکردن ، کە داوایەکی میللی و جەماوەریە و ، دانانی سنوورێکە بۆ پیسترین ڤایرۆسی کوشندە ئەویش دابەشبوونی کۆمەڵگا بەسەرخۆیدا ، کە هەموو ئامرازەکانی پەیوەندی و حیواری لەدەستداوە و ، کار گەیشتۆتە ئەوەی کە مرۆڤ حیوار لەگەڵ خۆیدا بکات تا دەگاتە پلەی شێتایەتی ، بۆیە پێم وایە ئەو گۆڕانە سەپێنراوەی لەدەرەوە دێت ئەوە ناهێڵێت کە قسەکردن بۆ لایەنێکی دیاریکراو ببێتە هەق و هەق بۆ ئەوانی تر دەستەبەر نەبێت ، هەق دەبێت بۆ هەمووان بێت ، بەداخەوە لەسەروبەندی ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکاریە گەورانەدا تائێستا کورد کێماسیی لە ژیریی و لاوازی هۆشیاریی لەناوخۆدا هەیە ، کە ئەمە هزرێکە لەدەرەوەی سەردەمە و لەو گۆڕانکاریەی ئێستا ناوچەکە پێیدا دەڕوات جێگای نابێتەوە ، دەبێت سەرکردایەتی کوردستان واز لە بەرژەوەندی حزبی و کەسی بێنێت و دەستپێشخەر بێت بۆ ئاشتەوایی و کۆکرنەوەی نێو ماڵ و گەڕانەوە بۆ گەل و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهات دۆخە نوێیەکە و دوانەکەوتن لێی .
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
عومەر گوڵپى
لەبارەی مووچەی مانگی دوانزەوە!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine