کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پرسی ئاگربەست و لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس
کازم جەباری
2025-01-17
جەنگ لە غەزە هەروا جەنگێکی سادەی لۆکاڵی نەبوو لە نێوان وڵاتێکی وەکو ئیسرائیل(قەوارەی زایۆنی) و گروپێک کە بە (حەماس) ناودەبرێت. بەڵکو ڕەهەندێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبوو.
کاریگەری لەسەر ئێستا و ئاسۆکانی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبێت.
بە کورتی لێکەوتەکانی جەنگەکە لەم خاڵانەدا دەخەینەڕوو:
1. ڕاستە جەنگاوەران(مجاهیدان)ی حەماس تووانیان بەرخودان و بەرگریەکی باش لە خۆیان و خاکەکەیان و بیڕوباوەڕەکەیان بکەن، بە تەواوی خۆیان نەدا بەدەستەوە، بەڵام قوربانییەکی زۆریاندا چ قوربانی گیانی و مادی و وێرانبوونی ژێرخانی ناوچەکەیان.
2. ئیسرائیل لەم جەنگەدا جگەلەوەی هەژموونی خۆی نەک تەنها لە غەزە بەڵکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاند، جەنگەکە بواری بۆ ئیسرائیل و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان ڕەخساند گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجام بدەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە داهاتووشدا ئەنجامەکەی ڕوونتر دەردەکەوێت. دەرگای لەبەردەم ئیسرائیلیدا کرەوە و بەهانەی ئەوەی پێدا لە هێزێک کە بەردەوام لە سەنگەردابوو، بووە هێزێکی هێرش بەر نەک تەنها لە سەرخاکی فەلەستین بەڵکو پەلی هاویشت بۆ بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەش.
3. یەکێکی تر لە لێکەوتەکانی گرەوەکانی جەنگەکە لاوازکردنی ئێران و باڵەکانی بوو. ئەو وڵاتەی لە هێزێکی هەژموونداری هەرێمییەوە گۆڕی و سنورەکانی پێچۆڵ کردو گێڕایەوە بۆ ناو جوگرافیاکەی خۆی و بووە هۆی تێکشاندنی هیلالی شیعە و لەبەرامبەردا ڕۆڵەکە داریە ئیسیرائیل کە جێی ئێران بگرێتەوە وەک هێزێکی نوێی هەرێمی.
4. ئێستا خەونی ئیسرائیل زۆر لە جوگرافیای غەزە گەورەترە و پێی وایه غەزەی مۆڵداوە ئیدی یارییە جیۆپۆلەتیکیەکانی دەباتە دەرەوەی ئەو جوگرافیایە، هەروەک گۆڕەپانەکەشی بۆ تەخت بووە، سکوتی بە هەریەک لە باڵە نەیارەکانی لە لوبنان و سوریا و لە داهاتوویەکی چاوەڕوان کراودا یەمەن و عێراقیش دەکات.
5. چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، جگەلە شەڕی ئایدۆلۆژی شەڕی مەزهەبی گەرمتربێت و هەژموونی سونەی ڕامکراو(سەلەفی)، بەهێز بکرێتەوە لە بەرامبەر هەژموونی شیعە و ڕۆڵی سونەی جیهادی و ئیخوانی.
6. غەزەش نۆژەن دەکرێتەوە و سیمای وێرانکاریەکان دەگۆڕێن بۆ شاری نوێی مۆدێرن، بەڵام دوای ئەو هەموو قوربانی و ماڵوێرانییە. نە فەلەستین دەکرێت بەدەوڵەت و نە گەلەکەی دەستبەرداری جەنگ و تێکۆشان دەبن. واتا ململانێکە کپ دەبێتەوە بەڵام کۆتایی نایەت.
7. حەماس جگەلەوەی سەرکردە سیاسی و مەیدانییەکانی لە دەستدا و قوربانییەکی زۆریدا و پارێزگاری لە بیڕوباوەڕی خۆی کرد و تەسلیم نەبوو، متمانەی خەڵکەکەی خۆشی لەدەست نەدا.
8. سیستەمی نێودەوڵەتی و دروشمەکانی مافی مرۆڤ دادپەروەر نەبوون لە جەنگەکەدا لەبەرامبەر شەهیدکردنی ئەو هەموو ژن و منداڵ و خەڵکە سڤیلەی غەزەدا. هەروەک بڵێی نەتەوەیەکگرتووەکان و دادگای دادی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان نووستبن یان بێ ڕۆڵیان کرابێتن.
9. لەم جەنگەدا دەستی زۆر وڵات کەشف بوو بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نەک بەرگریکار نەبوون لە هاوزمان و هاونەتەوەکانیان لە غەزە بەڵکو پشتگیری تەواوی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بوون و لەسەر ئاستی سیاسی و جەماوەریش بێ هەڵوێست بوون.
10. هەر لە لێکەوتەکانی جەنگەکە ئێران لەماوەیەکی کەمدا چەندین سەرکردەی مەیدانی و دۆستی نزیکی لە دەستدا دوای ئەوەی لە چەند پرۆسەیەکی جیاجیادا تیرۆرکران.
11. پەرەپێدان و بایەخدان بە تەکنەلۆژیای جەنگی مۆدێرن یەکێکی تر دەبێت لە سیماکانی داهاتووی جەنگەکان بە تایبەت (درۆن).
12. پێدەچێت لە داهاتوودا ململانێکان لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا پێ بنێنە قۆناغێکی هەستیارەوە. چونکە ئیسرائیل پێی وایە ئێرانی لاوازکردوە ئیدی جێگەی مەترسی نییە، بەڵام تورکیا بەو پێیەی مۆرکێکی ئیخوانی هەیە لە داهاتوودا سەر ئێشەی بۆ دروست دەکات بەتایبەت لەسەروبەندی سەرکەوتنی شۆڕشی سونەی جیهادی سوریاوە کە تورکیا پاڵپشتیانە.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
دووڕوو و هەڵپەرستەکان و دەسەڵات
فارس نەورۆڵی
ئەوان چیان لە ئێمە دەوێ؟
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
محمد خۆشناو
کوردستان لەکوێی زریانەکەی «ترمپ»دایە !!
ڕەنج نەوزاد
کورد و پێگەی دەوڵەتانی داگيرکەر
محمد خۆشناو
«ئۆبامایزم…ترەمپیزم»
نیاز عەبدوڵڵا
هەشت خاڵ لەبارەی دیدارەكەی بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم
فارس نەورۆڵی
هیچکات درەنگ نیە
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. مامۆستایان و فەرمانبەران گەیشتنە بازگەی دێگەڵە
ژیلیا عەلی، پەیامنێری دیپلۆماتیک لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی بەڕێکەوتووە بۆ هەولێر؛ بزانە مامۆستایان پەیامیان چییە؟
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەڕێدەکەون بەرەو هەولێر
راستەوخۆ.. دۆخی مانگرتووان گەیشتە ئاستی مەترسیدار
راستەوخۆ.. گۆیژە سپی پۆش بووە و هاوڵاتیان سەردانی دەکەن
ئەم کچە چووە بۆ خێمەنی مانگرتوان و بزانە دەڵێت چی؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine