کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
كوردستان چۆن لەنێو خۆیدا هەرەسی هێناوە؟
هەردی شەفیق
2025-03-19
لەیوگسلاڤیا ڕێو ڕەسم وابوو قوتابیان دوای تەواو كردنی زانكۆ ئەبران بۆ دیداری سەرۆك ، ئەویش وتاری بۆ ئەدان. جارێك ئێمەیان بۆ ئەو دیدارە بردو (تیتۆ) لەو دیدارەدا وتارێكی بۆداین، لەنێو وتارەكەیدا باسی سەركەوتنی ڕاپەڕینی گەورەو شۆڕشی یوگسلافیای كرد.
(تیتۆ) وتی : چەندساڵ دوای ڕاپەڕینی سەراسەری و سەقامگیری، كەی جی بی (دەزگای سیخوڕی ئەوسای یەكێتی سۆڤییەت) هەواڵی پێداین : كەلەكابینەكەی ئێوەدا سیخوڕێكی دەزگای سیخوڕی ئەمریكا (سیا )بوونی هەیە! ئەو بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن .
(تیتۆ)وتی:هەموو تەلەفون و نوسراوو ئامێرەكانمان و جموجوڵی كەسانی نێوكابینەی حكومەتمان خستە ژێر چاودێری وردەوە، دوای ماوەیەك هیچ شوێنەوارو شوێنپەنجەو سەرەداوێكمان لەئەو سیخوڕە نەدۆزییەوە.
(تیتۆ) بەهۆی ئەو بانگەشەیەی بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەی ئەكرد، نەی ویستبوو ئەو سیخوڕە لەڕێگای دەزگای كەی جی بی یەكێتی سۆڤیەتەوە ئاشكرابكرێت و دەمامكی لەسەر هەڵماڵرێت، دوای گەڕانێكی زۆر وردوچڕ و تەواو نائومێدبوون لەدۆزینەوەی سەرەداوێك، ناچار وەك پیاوێك لەجەنگێكی شكست خواردو ، داوای هاوكاری و ئاشكراكردنی ئەو سیخوڕەی لەڕوسیاكرد ،لەكەی جی بی دەزگای سیخوڕی ڕوسیاوە پێیان ڕاگەیاند : جێگری یەكەمی تۆ لەكابینەكەتدا ئەندامی دەزگای سیخوڕی سیای ئەمریكایە!
(تیتۆ) توشی شۆكێكی گەورە ئەبێت و دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەیەك، داوا لەجێگری یەكەمی ئەكات ئەو بمێنێتەوە، تیتۆ وتی: لەو كۆبوونەوە دووكەسییەدا دەمانچەكەم خستە سەر لاجانگی و لێم پرسی : ئایا تۆ سیخوڕی ئەمریكایت؟!
ئەو كەتێگەیشت هەموو شتێك ئاشكرابووە، ددانی نا بەسیخوڕ بوونی خۆیدا.
تیتۆ لێی پرسیبوو : لەكەیەوە سیخوڕی بۆ ئەمریكا ئەكەیت ؟
جێگرەكەی وەڵامی دابووەوە: لەو كاتەی قوتابی زانكۆبووم و بەر لەسەركەوتنی شۆڕش و ڕاپەڕین، واتە لەسەردەمی شەڕی چریكییدا.
تیتۆ لێی ئەپرسێت : ئێمە بەتەواوی كۆنترۆڵ و چاودێری دەزگای سیخوڕیمانەوە، هەموو شتێكمان خستبووە ژێر چاودێری ، هیچ پەیوەندییەكو سەردەواێكمان لەپەیوەندی نێوان تۆو دەزگای سیخوڕی ئەمریكا نەدۆزییەوە.
جێگرەكەی وەڵامی دابووەوە، من ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەكی سیخوڕیم بە دەزگای سیخوڕی سیاوە نییە.
تیتۆ بەسەر سامییەوە لێی پرسیبوو: تۆ چۆن ئەندامێكی ئەو دەزگایەیت ، كە هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ئێوەدا نییە؟!!!
جێگری یەكەمی وەڵامی دابووەوە: سیا تەنها ئەركێكی بەمن سپاردوە, تا هەرچی پۆستی بەڕێوە بردن هەیە بیسپێرم بەكەسانی ناشارەزا لەو بوارەدا ! وەتائێستاش هەر ئەو ئەركەم ئەنجام داوە.
تیتۆ وتی : كەسەرنجمدا كەسانی نێو كابینەكەم و بەڕێوەبەران و كاربەدەستان ، هەموویان كەسانی لەو جۆرەبوون ! ڕێك بەو شێوەیە كەباسی ئەكرد و هیچ كەسێكی شیاو لەشوێنی شیاودا نییە !
هیچ كەسێك لەو بوارەی خۆیدا دانە نراوە ، بۆنمونە دكتۆرا لەكشتوكاڵدا بەرپرسی هێزی سەربازییە! یا كەسێك كارەبای خوێندوە وەزیری ئاوەدانكردنەوەیە !
تیتۆ بڕوای وابوو سیا ئابەو شێوە ئەیویست شۆڕشی یوگوسلافیا لەنێوخۆیدا بنكۆڵ ئەبێت هەڵئەوەشێتەوە و هەرەس ئەهێنێت لەنێو خۆیدا .....
بەپێی ئەم لێكدانەوە جوانەی تیتۆ بێت ، كەسەیری ئەو هەموو ناشارەزا ئەكەیت ، ئەو هەمووە ناشارەزا لەم وڵاتەدا، كچە مۆدیل كراوە بەڕاوێژكار ، پۆست پڕكراوە لەخزم ، وڵات كاولكراوە بەبندیوار ، ئەگەیتە ئەو یەقینەی لەبری جێگرێك ، هەموویان سیخوڕی دوژمن و دوژمنی وڵاتی خۆیانن !
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine