کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دەکرێت پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە؟
بەشیر محەمەد
2025-04-19
خوێندنەوەیەکی یاساییانە بۆ هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و بەکراوەیی هێشتنەوەی یەکەم دانیشتن و پرسی پەنابردنە بەر دادگای فیدراڵی عێراق
خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20-10-2024 بەرێوەچوو، پاش راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی رۆژی 2-12-2024 ی دیاریکرد بۆ ئەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت، وە دوای ئەو بەروارە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بە کراوەیی هێڵرایەوە وە پاش تێپەربوونی 135 رۆژ بەسەر تێپەربوونی راگەیاندنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان تا ئێستە نەتوانراوە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.
لێرەدا پرسیار دەکرێت ئایا ئەم ماوە زۆرە بەسەر تێپەربوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و بە کراوەیی هێشتنەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان تا چەند یاساییە؟
ئایا ئەگەر پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی ببرێتە بەردەم دادگای فیدراڵی، بریاری دادگاکە چی دەبێت و چارەنووسی پەرلەمان چی بەسەر دێت؟
سەرەتا مافی هەموو پەرلەمانتارێکە خۆی بۆ پۆستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید بکات، کۆت و بەندکردنی ئەم مافە بە هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەم تا ئەو کاتەی رێکەوتن لە نێوان فراکسیونە جیاوازەکان دەکرێت پێشێلکردنی مافێکی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن، هەروەها پێشێل کردنی مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە بەوەی کە بەشداری هەڵبژاردنیان کردوە بۆ ئەوەی نوێنەرەکانیان بە شێوەیەکی ئازادانە و دیموکراسیانە مومارەسەی کاری پەرلەمانتاری بکەن و بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتکانیان بکەن وە بەو وەسفەی پەرلەمانتار نوێنەرایەتی راستەقینەی ئیرادەی گەل دەکات.
ئەمەش پێشێل کردنی بنەما دستورییەکانی دیموکراسی و ئاڵوگۆری ئاشتیانەی دەسەڵات و یەکسانیە کە لە مادەکانی 1 و 6 و 16 و 20 ی دەستوردا هاتووە.
لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی مادەی 46 ی دەستور ناکرێت کۆت و بەندی مومارەسەی هەر یەک لەو ماف و ئازادییانە بکرێت کە لە دەستوردا هاتووە.
بە پێی مادەی 54 ی دەستور، لە ماوەی 15 رۆژ دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن سەرۆکی هەرێم (سەرۆکی کۆمار لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم جێگەی سەرۆک کۆمار دەگرێتەوە) فەرمانی هەرێمی بۆ گرێدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەردەکات وە ئەم ماوەیە ناکرێت نوێ بکرێتەوە.
لە مادەی 48 ی یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 1992 ی هەموارکراوە باس لە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بە دەنگدانی نهێنی و بە ئامادەبوونی زۆرینەی رەهای ئەندامانی پەرلەمان. هەروەها بە گوێرەی مادەی 55 ی دەستور دەبێت لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، سەرۆک و هەر دوو جێگرەکەی بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان و بە دەنگدانی نهێنی راستەوخۆ هەڵبژاردنی بۆ بکرێت. بە خوێندنەوەی ئەم دەقەی دەستورییە وە پاڵپشت بە بریارێکی پێشینەی دادگای فیدراڵی، (یەکەم دانیشتن ـ ٲول جلسە) کە لە مادەی 55 ی دەستور هاتووە و بە کراوەیی هێشتنەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان هیچ پاڵپشتیەکی دەستوری و یاسایی نیە و لەو روانگەیەوە بە کراوەیی هێشتنەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش نایاسایی و نادەستوری دەبێت.
بۆیە پاڵپشت بە مادەی 55 ی دەستور و نەبوونی هیچ دەقێکی دەستووری و یاسایی کە پاڵپشتی بە کراوەیی هێشتنەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بکات، پێموایە دەقی مادەی (5- دووەم) لە پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی دەقێکی نادستورییە.
وە ئەگەر پاڵپشتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ بە کراوەیی هێشتنەوەی دانیشتنەکە پاڵپشت بێت بە مادەی (5- دووەم) لە پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئەوا ئەو مادەیە کاتێک رێی داوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت کە نیسابی یاسایی بۆ گرێدانی دانیشتنەکە تەواو نەبوو بێت لە کاتێکدا ئەو نیسابە لە یەکەم دانیشتنی سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی خولی شەشەم کرا نیسابی یاسایی تەواو بوو.
کێ دەتوانێت ئەم داوایە تۆمار بکات وە لە دژی کێ تۆماری بکات؟
هەر پەرلەمانتارێکی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت ئەم داوایە تۆمار بکات وە داوالەسەرکراوان دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان بن کە سەرۆکی کاتی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولەکەیە و ئیدارەی یەکەم دانیشتنەکەی لە ئەستۆیە. داواکاران دەتوانن داوای دوبارە هەڵبژاردن بکەن لەبەر ئەوەی داوالەسەرکراوان ناتوانن لە ماوەی یاسایی خۆیدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن.
لە کۆتاییدا پاڵپشت بە مادەی (10- چوارەم ـ بڕگەی 2) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە نادەستوری بوونی دەقی مادەی (5) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و مادەی (55) ی دەستور درێژبوونەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بە کراوەیی و هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پاش زیاتر لە 135 رۆژ لە فەرمانی هەرێمی نایاسایی و نادەستورییە هەروەها پێشێل کردنی کۆمەڵێک بنەمای دەستوریشە کە لە مادەکانی سەرەوە ئاماژەی پێکرا هەروەها پێشیلی مافی دەنگدەر و تەنانەت ئەو پەرلەمانتارانەش دەکرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید بکەن.
بۆیە پاڵپشت بەو هۆکارانەی سەرەوە پێموایە درێژکردنەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و هەڵنەبژاردنی دستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەو ماوە درێژە نایاساییە وە دەکرێت لە رووی یاساییەوە دادگا بریار لە نایاسایی بوونی بدات و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی کاتی پەرلەمان پابەند بکات بە زوو هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی یان دوبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن.
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
عەدنان عەلی
چی لە ئەنفال دەزانی؟!
سەردار عەزیز
ئێران و ئەمریکا: جارێکی تر
د. هادی عەلی
سەلاحەدینی ئەیوبی، سێ پرۆسەو سێ ڕەهەند
د. سەلام عەبدولکەریم
لێکدانەوەی ئێمەو واقیعی حاڵی ئەوان و پلانی بەرامبەر
سەردار عەزیز
خوری-شۆڕکردنی داوەتی يوسف زيدان
ڕەنج نەوزاد
سياسەتی تڕەمپ و سەپاندنی باجی گومرکی
محمد خۆشناو
ماڵیکردنی نامەرد !!
محمد خۆشناو
ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسراێیل بۆ دابەشکردنی ناوچەکە !
ئەمانەش ببینە
شیعرێک دەڵێت و دەستدەکات بەگریان ... گوێ لەم هەڵسوڕاوەی گۆڕان بگرن بزانە بۆچی دەڵێت پرسیاری نەوشیروان مستەفام لێمەکە
راستەوخۆ….وتەبێژی کۆنفرانس قسەدەکات
راستەوخۆ…..کۆنفراس تەواو بو نیسابی یاسای تەواو نەبوو
راستەوخۆ.. ژیلیا دواین زانیاریتان لەبارەی کۆنفرانسی گۆڕان پێدەڵێت
راستەوخۆ.. گۆڕانی گردەکە باسی بەستنی کۆنفرانس دەکات
ئایا لەڕێگەی خەونەوە دەتوانرێت پێشبینی بکرێت؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine