کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
دوكەڵی خۆڵەمێشی گۆڕان
عەدنان عەلی
2025-05-03
ماوەیەكی زۆرە بزوتنەوەی گۆڕان لەوە كەوتووە بكرێتە جێگای باس، بە دیاریكراوی دوای هەڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبەری 2021ی پەرلەمانی عێراق كە هیچ كورسییەكی بەدەست نەهێناو حەقیقەتی ئەو نوخبەیەی دەستی بەسەر گۆڕاندا گرتبوو بۆ رایگشتی دەركەوت، نوخبەیەك پێكهاتبوو لە رێكخەر (عومەر سەید عەلی) و خانەی راپەڕاندن و كوڕەكانی كاك نەوشیروان.
ئەو نوخبەیە پێشتر باوەشیان بەیەكدا كردبوو بۆ دەستگرتن بەسەر میراتی گۆڕانداو روبەڕوبوونەوەی هەموو ئەوانەی بە دڵی خۆیان نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەمانە لەناو خۆیاندا بەریەككەوتن و دابەشی دوو بەرەبوون و ئێستاش لە نێوان نیسابی قانونی و كۆنفراسی نا قانونیدا، بونەتە باسی میدیاكان و لەم باسەشدا هەندێكجار لەلایەن میدیاكانەوە بەرپرسیارێتییەكان دەشێوێنرێ، بە پێویستم زانی لە چاویلكەی بێ بەرژوەندییەوە هەندێك حەقیقەت لەسەر هۆكارە بنەڕەتییەكان و ئەو كەسانەی بەرپرسیاری سەرەكی بوون بخەمەڕوو.
دوای مردنی كاك نەوشیروان، لەلایەك عومەری سەید عەلی و گروپەكەی دەوروبەری و لەلایەكی تریش گروپێكی گەنجان كە بەشێكیان پەرلەمانتاری عێراق و كوردستان بوون یان پۆستیان لە حكومەت هەبوو و لەگەڵ هەندێك كەسی بەرژەوەندیخواز لە دەوری كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا، زۆر بە توندی بەرامبەر ئەو كەسانە وەستانەوە قسەی حەقیان دەكرد و دژی بە بنەماڵەییكردنی گۆڕان بوون، هێشتا باسی ساڵی 2018 ئەكەم، ئەمانە دۆخێكیان دروستكردبوو هەر ئەو كاتە زەنگی كۆتایی هاتنی گۆڕانیان لێدا.
دەمەوێت بۆ رایگشتی روونبێت ئەوەی گۆڕانی گەیاند بەم دۆخە ئەو دوو گروپەن و بەرپرسیاری سەرەكین، نەك ئەوانەی پرۆژەیان هەبوو و هاوارییان دەكرد بزوتنەوەكە بە رێگای هەڵەدا نەبرێت!، ئەگەرچی پەیوەست بەم دۆخە باسی نەوشیروان مستەفاش ئەكەم؟!
لە هەڵبژاردنی یەكەمین خانەی راپەڕاندن لە دوای مردنی كاك نەوشیروان، لە 25ی تەموزی 2017، ئەو دوو گروپە پێكەوەو لەیەك بەرەدا كەوتنە ململانێیەكی توند لەگەڵ قادری حاجی عەلی رەحمەتی و كاك عوسمانی حاجی مەحمود، دیارە ململانێكە تەنها لەگەڵ ئەو دوو جوامێرە نەبوو، بەڵكو دژایەتیكردنی هەموو ئەو دەنگانەبوو خواستی ئەوەیان هەبوو گۆڕان دەست بە بنەما بنەڕەتییەكانی خۆیەوە بگرێت و بە بنەماڵەیی نەكرێت، ئەوەبوو بۆ رێگریكردن لە دابەشبوونی بزوتنەوەكە ئەوكات قادری حاجی عەلی لە كاندیدبوونی رێكخەری گشتی كشایەوە، هەڵبژاردن كراو (كاك عوسمانی حاجی مەحمود)یش زۆرترین دەنگی جڤاتی نیشتمانی بەدەستهێنا و لە كۆی 52 دەنگ 47 دەنگی ئەندامانی جڤاتی بەدەستهێناو وەكو ئەندامی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرا، هەموو ئەندامانی تری خانەی راپەڕاندن دەنگەكانیان زۆر لە دوای ئەوەوە بوون، تەنانەت كاندیدی رێكخەری گشتی سەید عومەر 32 دەنگی جڤاتی بەدەستهێنا، رێكخەر كەمی دەنگەكانی بە شكستی خۆی دەزانی.
دوای كەمتر لەساڵێك لە هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن بە هۆی بڕیاردان لە دەرەوەی ناوەندە فەرمییەكانی بڕیاردانی بزوتنەوەكە و رێگریكردن لە پرۆژەو پێشنیازەكانی، كاك عوسمان لەمانگی ئازاری 2018 لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی دەڵێت: "ئەگەر تا 19ی ئایار بزوتنەوەكە چاكسازی نەكات و بە دامەزراوەیی نەكرێت دەستلەكاردەكێشمەوە"، بەڵام بەدەم داواكارییەكەیەوە نەچوون و دەستی لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن كێشایەوەو دواتریش خۆی لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا لە تەموزی 2018 رایگەیاند:"وازم لە ئەركی لێپرسراوێتی و حزبی هێناوە". لەبەرئەوە ئەوانەی لەناو گۆڕان بوون دەزانن ئەو بەرپرسیاری ئەو دۆخە نیە بەسەر بوتنەوەكەدا هاتووە، بەڵكو هەمیشە قەڵایەك بووە بۆ گۆڕان و لە قۆناغە جیاوازەكانی رابردووشدا خاڵی سەركەوتنی بزوتنەوەكە بووە.
پیش هەڵبژاردنی یەكەمین خانەی راپەڕاندنیش، كاك نەوشیروان تا لە ژیاندا مابوو خۆی بڕیاردەری یەكەم و كۆتایی بووەو تا رادەیەكیش پشتیوانی لەو گروپە كردووە لەدوای خۆی دەستیان بەسەر بزوتنەوەكەدا گرت، لەبەر ئەوە شەریك بۆ شكستی بزوتنەوەكە مەدۆزنەوە، با بۆ هەموو لایەك روونبێت ئەوانەی پرۆژەیان هەبوو بۆ بوژانەوەی گۆڕان، بەرپرسیارنین لەم دۆخەی بەسەر بزوتنەوەكەدا هاتووە، بەڵكو رێكخەری گشتی (سەید عومەر) و گروپەكەی و كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا بەرپرسیاری سەرەكین نەك كەسی تر.
سەبارەت بە بەرپرسیارێتی خودی نەوشیروان مستەفا پەیوەست بەم بابەتە، كەس ناتوانێت نكۆڵی لەوە بكات كە كاك نەوشیروان سیاسییەكی منەوەر و بەتوانابوو، لێكدانەوەو شیكردنەوەكانی بۆ رووداوە چاوەڕوانكراوەكان ورد و دروست بوو، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆچی رێگاو جێگایەكی وای دانەنا بزوتنەوەكە لە دوای خۆیشی بتوانێت بەردەوام بێت؟، كە ئەیتوانی بیكات بەڵام نەیكرد، بۆیە خودی كاك نەوشیروانیش بێبەری نیە لەو دۆخەی بزوتنەوەكەی تێیكەوتووە!.
لە كۆتاییدا دەڵێم نوخبەی بەرپرسیار لە گۆڕان تەنها كۆتایی بە حزبێك نەهێنا .. بەڵكو مەشخەڵێكی گەورەی هیواو ئومێدی میللەتێكیان كرد بە خۆڵەمێش!.
زیاتر بخوێنەرەوە
فەرمان حەسەن
رێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
عادل باخەوان
شانزە تێبینی خێرا لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
محمد خۆشناو
ئۆخەی خواستن بۆ مردن و کارەسات هاتن بەسەر کەسان !!
فەرمان حەسەن
بۆچی ئیسرائیل نەچوو بە هانای دروزەکانی سووریاوە؟
ئەبوبەکر کاروانی
سووریا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆو دووبارە کردنەوەی ئەزموونی عێراق؟
سەردار عەزیز
شەقیزم
محمد خۆشناو
جیهان ماڵئاوایی لە سومبولێکی دیاری لێبووردەیی و ئاشتی دەکات
محمد خۆشناو
دبلۆماسیەتی سەرۆکایەتی هێزی ناوازەی نەرم !
هاوژین ڕەشید
چۆن لەگەڵ منداڵە هەرزەکارەکەم ڕەفتار بکەم؟
بەشیر محەمەد
دەکرێت پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوە؟
ئەمانەش ببینە
نهێنیی پشت یاری باسکەکەی ئەحمەد شەرع چی بوو؟
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine