کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
محمد خۆشناو
2025-05-24
ئەو بابەتە بە ستوونيک و دەیان وتار کورتناکرێتەوە ، بەڵام بەپێی ئەزموونی ژیانم و خوێندنەوەی سەدان کتێب لەسەر هۆکاری دواکەوتوویی و هەژاری گەلان و وڵاتان و خۆشەویستیم بۆ کوردستان ، دەتوانم شیکردنەوەیەکی واقیعی دواکەوتوویی ئێمە لەڕووی کلتووری و سیاسی و زانستی و ئابووری و ڕەفتاری بخەمەڕوو ، کە ئەم دواکەتووییە پەیوەندی بە گەلی سەردەست و ئیستیعمار و پارتی و یەکێتی و ئەو شتانە نیە ،کەواتە مێژووی داگیرکاری هۆکار نیە ،.بەڵکو هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هێشتا زۆربەی دانیشتوان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان قەناعەتیان بەوە نەهێناوە کە جیاکردنەوەی ئایین لە نیشتیمان بەردی بناغەی پێشکەوتنە ، لە سەدەی ناوەڕاستدا هێزی کەنیسە پێشکەوتنی زانستی و ئابووری دواخست و خورافات جێگەی گرتبووەوە و ، حوکمی ئەوانەیان بە ئیعدامکردندا کە بەزانست سەلماندیان زەوی خڕە ، بەڵام کاتێک ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور ئایینیان لە دەوڵەت جیاکردەوە ، پێشکەوتن ڕوویدا ، لەکن ئێمە هەر شتێک ڕووبدات پێت دەڵێن کاکە ئیسلامەتی نەماوە !! لە هیچ کەسێک مەپرسە لە کێشەیەک ، مەگەر بەخێرایی بە چارەسەری هەمیشەیی و بەردەوام وەڵامتدەداتەوە هۆکارەکەی بریتیە لە غیابی ئایین !! ئەگەر باسی ڕێژەی تەڵاق بکەیت یان بڵاوبوونەوی بەرتیل و گەندەڵی بەهەمان وەڵام غیابی ئایینە جوابت دەدەنەوە ، ژاپۆنیەکان گەلێکن زۆربەیان بێدینن واتە مولحیدن و بڕوایان بە بەهشت و دۆزەخ نیە ، بەڵام زیاتر لە هەموو گەلانی جیهان خاوەن کار و بەرهەمن و ، لە هەمووان کەمتر گەندەڵن ، کەواتە نزیکبوون یان دووربوون لە ئایین و ڕێوڕەسمەکانی هیچ بەهایەکی ئەوتۆی نیە ، جیاکردنەوەی ئایین لە دامەزراوەکان پێویستە و زەڕوریە لە دەستووری دادێی هەرێمی کوردستان دەبێت بڕیاری لەسەر بدرێت ، ئەمە سەرەتایە بۆ دەرچوون لە دواکەوتوویی ، ناکرێت تۆ دەستورێکت هەبێت تێکەڵاوبێت لە مەدەنی و ئایینی ، یان هەوڵبدريت دارەکە لە ناوەڕاست بگریت ، دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەستی پیاوانی ئایینی لە تەشریع و سیاسەت و پەروەردە دوورخەنەوە ، لە هەموو دونیا پیاوی ئایینی تەنها لە پەرستگاکانە لەناو ، مزگەوت ، کەنیسە ، پەرستگای جووەکان ، بوزیەکان ، ماوی ، بەهائی…تاد ، تەمەنا دەکەم کە زۆر بە تووندی ڕێگەبگرن لە تەدەخولکردنی پیاوانی ئایینی لە بڕیارەکان و یاساکان نابێ پرسیاریان پێبکرێت لە مەنهەجی تەعلیم ، بەڕاستی ناشبێت دەسەڵات و هاوڵاتیانی تر تەدەخول بکەنە ئەو پەیوەندیە تووندە تایبەتمەندیەی نێوان مرۆڤ و خوادایەکەی ، زۆر سەیرە لەسەردەمی زیرەکی دەستکرد و ئەندازەی بۆماوەیی و جینات کەسێکی بانگخواز کە خۆم گوێم لێبوو بڵێت سەفرە حەرامە ، یان وێنە هەڵواسین کوفرە ، سەیرەکە لەوەدایە بەهەندێکیان دەڵێن « زانا » ، کاکی خۆم زانا ئەو کەسەیە کە داهێنانێکی هێنابيتەدی ، ئەنشتاین و ئەدیسۆن و نیوتن…. تاد زانان بەڵام ئەوانە زانا نین بەڵکو پیاوی ئایینین ، ئەگەر بەڕاستی ئێمە لە ئایین گەیشتباین پاک و خاوێنی زۆربەی شەقامەکانمان لەو ئاستە نەدەبوو و ئاو- مان وابەفیڕۆ نەدەدا کەوا دەیبینین و دەیان شتی تر دینداریەکەی ئێمە شکلیە و ، لەڕووی ئاینی و کۆمەڵگایی مەعقول نیە ملیۆنەها دینار لە دروستکردنی مزگەفتی نوێ کە پێویستمان پێی نیە تەنها بۆ ناوبانگ و خۆدەرخستنە خەرجبکەیت ، کەچی پارەت نەبێت بۆ دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە ، « جبران خلیل جبران » دەڵێت : ( ناتوانیت باوەڕی مرۆڤ بە چوونی چەند جارەی بۆ مزگەفت بپێویت ، بەڵکو بەوە دەپێورێت کە تاچەند خێری بۆ کەسانی تر پێشکەشکردووە ) ، پێش هاتنی ئایینەکان ئێمە مرۆڤ بووین ، خوای گەورە منداڵەکانی ئادەم و حەوا-ی بەر لە ئایین دروستکردووە و ، ئادەم و حەوا هیچ ئاینێکیان نەبوو بەڵکو تەنها ویژدانێکی ئینسانی هەبووە ، جوداکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت وێڕای ڕەچاوکردنی ئایینی زۆرینە زەڕوڕیە بۆ سەرەتای دەرچوون لە دواکەوتوویی ، بەڵام ئەمە ئاسان نیە چونکە تا ئێستا دەسەڵاتی ئایینی بەهێزە و ، ڕەوتێکی گەورەی میللی بڕوای پێی هەیە و پشتیوانی لێدەکەن ، با هەموومان بە گەل و دەسەڵات بیربکەینەوە ئایا دەرچەیەکی تری حەقیقی ترمان هەیە تا دوای دەیان ساڵ نەوەیەکی جیاواز لە ڕوخسار و خواردن و شێوازی ژیان و ئاستی تەعلیمی و گۆڕانکاریکردن لە ڕەفتار و مامڵەکردنی لەگەڵ ئەوانی تر بەرهەم بهێنێت و دروستبکات و داهێنان بکات و وا لە نیشتیمانەکەی بکات بیخاتە ڕێزبەندی وڵاتە پێشکەوتوەکان ، بۆئەوەی ئەو نەوە نوێیانەی دەردەچن زۆر بەختەوەرتربن و زیاتر چێژ لە ئەولەویاتەکانی کەڕامەی مرۆیی وەرگرن .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
د. قارەمان محەمەد
ڕێککەوتنەکەی گازی سروشتی هەرێم
هێمن باقر
تەحلیلی رێكەوتنەكەی هەرێم و كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەزمانی چایخانەكانی سلێمانی
عیماد ئهحمهد
یادەوەرییەکی زێرین، کاک کۆسرەت چی بە سەفیری تورکیا وت؟!
سەردار قادر
پیشنیاریک لە یادی کۆچی کاک نەوشیروان
محمد خۆشناو
دەستی سەوز بۆ ئاشتی لە شانۆگەریەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
بۆچی نابێت گوێ بۆ ئاپۆ بگرین؟
بەهمەن ئەحمەد
لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوە پە..کە..کە
ئەمانەش ببینە
ئاری هەرسین: چەک هەڵدەگرم و خۆم لەسەر ئەم خاکە دەدەم بەکوشت تەیف سامی با بۆخۆی بڵێت
شەڕی غەززە، بودجەی ئیسرائیل تووشی نەزیف دەکات
بەپەلە.. ماڵەکانی نزیک گەراجی بەغدا بە شۆفڵ دەڕوخێنن
سۆران عومەر: دەبێت هەر ئێستا وەزیرە كوردەكان بەغدا جێبهێڵن
بەغدا بە تەحەدایەكی گەورە وەڵامی هەڕەشەكانی بارزانی دایەوە
سەعید كابان ئەستێرەیەك بە ئاسمانی پەروەردەو زمانی كوردییەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine