دەوڵەتی فاڵ!

ئیبراهیم عەباس

2022-07-03

ئیبراهیم عەباس

 

کاتێک کچە گوندیەکی کورد، کچە پێشمەرگەیەکی خەباتکار، ژنە تەوارو سەلارێکی کورد، لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی لەسوید دەڵێت: ئەو زوڵم و زۆرداریەی دەرهەق بەکورد دەکرێت لەناو خوێندمدا دەگەڕێت، بەڵام من بۆ سەروەری سوید تێدەکۆشم. تێدەگەین کە ژانی کوردبوون بۆ کەسێکی خاوەن دۆز چیەو دەوڵەتیش گەر سەروەرەکی بەیاسا پارێزراوی هەبێت یەعنی چی!.

بۆ هەر کوردێکی خاوەن دۆزی ڕەوا، کە دەکرێت کەسانی وەکو ئامینە کاکە باوە نموونە باڵاکە بن، زوڵم و زۆرداری سەر کورد، ئازارە بەناو دەمارو خوێندا دێت و دەچێت و دەوڵەتیش ئەو سەروەریە کە بەها بۆ مرۆڤ دادەنێت و شەهامەت و کەرامەت دەپارێزێت.

بەڕاشکاوی ئێستا ئێمە لەباشوری کوردستان و شارەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی، هەم لەنازی کوردبوون بێ بەشین، بەجۆرێک کوردبوون لای کەسانێکی زۆر لە رووی دەروونی و دەربڕینەوە بووە بە دەرد.

 

دەسەڵات و حزبی کوردی کە شایستەی دەوڵەت نەبوون، رێزیان نەگرت لەو کۆششە گەورەیەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەنەواوی ئارام و دابینکردنی بەشی کورد لەفرۆشتنی نەوت بەخۆراکەوە تا تێکشاندنی داعش بۆمان رەخسا، لەوەش کارەساتبار هێندە بەدروشمی کوردایەتی و دەوڵەتەوە خۆیان بادا، سەرئەنجام کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیان تا ئاستی نزیک بەدۆڕان برد.

 

بەگشتی دۆزی کورد وەکو رەواترین دۆزی گەلانی ناوچەکە، رۆژگار ئەنفال، هەڵەبجەو کۆڕەو هێندە لەبرەودابوو، گەر دژواری عەقڵی حوکمداری بەغدای بەعسی ئەو کات، سوریا، تورکیاو ئێران لەهاوشانی نەبوایە و ئاڵۆزی دونیای دووجەمسەری ئەو کات نەبووایە، بەهەموو پێوەرێک دەبوایە لە بەشە کوردیەکەی عێراق، دەوڵەتێک بۆ کورد هەبوایە.

دەسەڵات و حزبی کوردی کە شایستەی دەوڵەت نەبوون، رێزیان نەگرت لەو کۆششە گەورەیەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەنەواوی ئارام و دابینکردنی بەشی کورد لەفرۆشتنی نەوت بەخۆراکەوە تا تێکشاندنی داعش بۆمان رەخسا، لەوەش کارەساتبار هێندە بەدروشمی کوردایەتی و دەوڵەتەوە خۆیان بادا، سەرئەنجام کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیان تا ئاستی نزیک بەدۆڕان برد.

کە دەبینم و دەبیستم لێرەو لەوێ فاڵگروەی هەڵتۆقێنراوی پارتی و بارزانی باسی دەوڵەت و دروستبوونی دەکەن، تێدەگەم دەهۆڵەکە بۆچیە؟! بەڵام بە گرمەکەی کاس نابم؟!. ئاخر دەوڵەت و دەوڵەتسازی، تەنانەت حوکم و حوکمڕانی کوردی بگاتە ئەو ئاستەی سەرکردەی بەیعەتدراو بە دەوڵەت و مخابەراتی ئێرەو ئەوێ نمایشی پێ بکەن و ئەوانەی وەکو ئامینە کاکە باوە ئازاری گەلەکەیان تێکەڵی خۆین و جەستەیانبووبێت، لەحسابات نادیار بکرێن و توهمەتیان بۆ دروستبکرێت، ئەبێت سحری فاڵی دەوڵەت چ بەهایەکی هەبێت؟!