كوردەكانی فەلەستین

2023-01-23

حیلمی ڕەسووڵ

سەرچاوە مێژووییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە مێژوویی سەقامگیری كورد لە فەلەستین دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی سەردەمی ئەیوبی. دیارە كە هەزارەها جەنگاوەری كورد و میرەكانیان لە زۆربەی شارە كوردیەكان بەدەم بانگەوازی جیهادەوە رۆشتن كە لەلایەن سوڵتانی كوردی ئەیوبی (یوسف كوڕی ئەیوب) كە نازناوی (صلاح الدین) بوو؛ ئەویش بە مەبەستی رزگاركردنی (قودس) لە ژێر جەنگی (خاچ دروشمەكان). 

سیاسەتی سوڵتان لەو كاتەدا بریتی بوو لە نیشتەجێ كردنی سەربازە كوردەكان لە شارەكانی فەلەستین و پێدانی پارچە زەوی پێیان، بە تێپەڕبوونی كاتیش ئەو كوردانەی لەوێ بوون گەڕەكی تایبەت بەخۆیان هەبوو، لەهەر یەك لە (قودس و خەلیل و نابلس و غەزە)، و دەیان گەڕەك بەناوی ئەوانەوە ناسرا (گەڕەكی كوردەكان).
ئەم هەبوونەی كورد لەوێ كاریگەریەكی بەرچاوی هەبوو لە تێكەڵ بوونی كەلتورو شارستانی و كاریگەر دروست كردنی دوو لایەنە لەگەڵ دایشتوانەكانی دیكەی فەلەستیندا، و بەتێپەڕبوونی كاتیش بونە بەشێك لە تێكەڵەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری فەلەستینی. 

لە سەردەمی مەملوكیدا زانایانی كورد بەردەوام بوون لە هاتن بۆ شارەكانی فەلەستین، لەوانە (شێخ ئیبراهیم كوڕی هەدمەی كوردی) لە گوندی (سەعیر)ی نێوان قودس و خەلیل نیشتەجێ بوو، لەویش مایەوە تاوەكو لەوێ كۆچی دوایی كرد لە ساڵی 730كۆچی\ 1329 ی زایینی. 


پاش ماوەیەك و بەتایبەتی لە شاری خەلیل دا كوردەكان كەوتنە ركابەری لەگەڵ دانیشتوانی شارەكەدا بەمەبەستی ڕێبەرایەتی كردنی شارەكە و دوو هاوپەیمانی سەریان هەڵدا (هاوپەیمانی ئەیوبی كوردی) ز (هاوپەیمانی تەمیمی عەرەبی)، ئەم دوو هاوپەیمانیەتە ململانێی و پێكدانانی عەشایەری لێكەوتەوە و بە (قەابخانەی سوڵتانی قایتبای) مەملوكی كۆتایی هات لە ساڵی 878 كۆچی \ 1473 زایینی. ئەم پێكدانانە كارەساتی گەورەی لێكەوتەوەو بوە مایەی ئەوەی هەریەك لە هاوپەیمانیەتیەكە بەلایەكدا رۆشتن بەرەو ئاراستە جیاوازەكانی فەلەستین، كوردەكان پەڕاگەندە بوون و روویان كردە  (نابلس و لەد و قودس و خان یونس)، لەهەمان كاتدا سوڵتانی مەملوكی دەستێوەردانی كرد، و بوە مایەی ئەوەی لە شاری خەلیل ئەیوبیەكان ئەو هێزەی جارانیان نەما تاوەكو سەدەی 19ی زایینی پێش هەڵمەتی (ئیبراهیم پاشای میصر)ی بۆ سەر ولاتی شام لە ساڵی 1830 زایینی. 
هەرچی شاری (نابلس) بوو؛ سولتان صلاح الدین ی ئەیوبی دایە 

دەست كوڕی خوشكەكەی بەناوی (حسام الدین لاگین)؛ دوای ئەوەی خاچدروشمەكانی لێ دەركرد و بوە بەشێك لە هەرێمەكەی؛ دوای مردنی حسام الدین دەسەڵات لە شاری (نابلس) گواستراویەوە بۆ ژمارەیەك میری دیكەی كورد لە نمونەی (سیف الدین عەلی كوڕی ئەحمەدی هەكاری) . هەر لەو كاتەشدا كوردەكانی نابلس زۆرینەی سوپای مەملوكییان پێكدەهێنا و هەندێكیشیان لایەنی كارگێڕییان گرتە دەست. 
لە سەردەمی مەملوكیدا زانایانی كورد بەردەوام بوون لە هاتن بۆ شارەكانی فەلەستین، لەوانە (شێخ ئیبراهیم كوڕی هەدمەی كوردی) لە گوندی (سەعیر)ی نێوان قودس و خەلیل نیشتەجێ بوو، لەویش مایەوە تاوەكو لەوێ كۆچی دوایی كرد لە ساڵی 730كۆچی\ 1329 ی زایینی. 


هەروەتر، زانای بەناوبانگی كورد (بدر الدین هەكاری سوڵتی) و كوڕەكانی لە شاری قودس نیشتەجێ بوون، لەو شارەدا گەڕەكی سوڵتیان پێكهێنا، و نەوەكانی بۆ ماوەیەكی دوردرێژ بوونە پێش نوێژخوێنی مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس و بەناوی خێزانی (ئیمام) ناسران؛ تاوەكو ئەمرۆش لە قودس نیشتەجێن. لە هەمان كاتدا قودس پێشوازی لە ژمارەیەك زانای دیكەی كورد كرد كە جێ پەنجەیان لە مێژووی شارەكەدا زۆر بە روونی دیارە لەوانە: 
• شێخ ئەحمەد محەمەد كوردی بەستانی كە بە دەرس گوتنەوە لە قوتابخانەی سەڵاحیەی سۆفی سەرقاڵ بوەو تاوەكو مردنی(881 كۆچی \ 1400 زایینی) لەوێ خزمەتی كردوە.
• شێخ یوسفی كوردی : ئەویش بەهەمان شێوە لە قوتابخانەی سەلاحیە بوو.
• شێخ جبریل ی كوردی لە هاوڕێكانی شێخی ئیسلام (كەمالی) بوو.
• شێخ دەربازی كوردی هەكاری : لە قوتابخانەی جاولیە مامۆستا بووە.


بەهەمان شێوە ژمارەیەكی زۆری كوردەكان لە شاری قودس گەڕەكێكی تایبەت بە خۆیان دروست كردو بە گەڕەكی كوردەكان ناسرا كە دەكەوتە رۆژئاوای گەرەكی مەغریبیەكان و لە ئەمرۆدا بە گەڕەكی (شەرەف) دەناسرێت. هەروەتر، لە گۆڕەپانی حەرەمی قودسیدا (قوبەی قەیمەرییە) هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەیەك لەو جەنگاوەرە كوردانەی لە قەڵای (قەیمەر) ەوە هاتبوون؛ شوێنی قەڵاكە دەكەوتە چیاكانی كوردستان لە نێوان شاری موصل و شاری خەڵات، ژمارەیەكی زۆریش لە میرە كوردیەكان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو قەڵا كوردیەی كە خاوەنەكەی (ئەبو فەواریس) بووە. لەو میرە كوردانەی كە لە قوبەی قەیمەرییە ئەسپەردە كراون (نێژراون)  :
• میر حسام الدین ئەبو حەسەن بن ئەبی فەوارس قەیمەری ساڵی (648 كۆچی\ 1250 زایینی) مردوە. 
• میر زیائەدین موسا بن ئەبی فارس ساڵی (648 كۆچی \ 1250 زایینی) مردوە .
• میر حسام الدین خدر قەیمەری ساڵی 665 كۆچی\ 1262 زایینی مردوە. 
• میر ناصر الدین ئەبو حەسەن قەیمەری ساڵی 665 كۆچی\ 1266 زایینی مردوە. 


تاوەكو ئێستاش نەوەكانی ئەو ئەمیرانەی لەسەرەوە باسكران لەشاری قودس دەژین، شارۆچكەی دۆراش لە خەلیل بە (ئال)ی قەیمەری دەناسرێن. دوای جەنگی حوزەیرانی ساڵی 1967 بەشێك لە كوردانی قەیمەری كۆچیان كردوە بۆ عەمان و زەرقا لە ئوردن.


ئەو خێزانە كوردانەی كە لە قودس نیشتەجێن بریتین لە : 
ئەبی لوتف، كورد، كوردی، بەستامی، عەلیكۆ، سائح، ئەبو غلیۆن، عەكە، قفیشە، غراب، ئەبو حەمیدی ئەیوبی، حەزین، سەدر، علوش، جبرینی، برادعی، فراح، ئەمحێسن، متعب، زلوم، حریز و ئیعسلیە. 
ئەو كوردانەی دیكە كە لە گوند و شارەكانی فەلەستین نیشتەجێن :
• خێزانی (شەحیمات)، بەشێكن لە عەشیرەتی پشاتۆ، ئەوان لە گوندەكانی (كواكب هەوا) و مەزار نیشتەجێ بوون.
• عەشیرەتی پشاتۆ: لە قەزای پیسان، زۆربەیان لە ئوردنەوە هاتوون و لەوێ لە شونەی باكورو منشیەو قاص و ئیربد لەدوای ساڵی 1948 جێگیر بوون .
• خێزانی ئاغا : لە ساری سفد و كەرتی غەزە و شاری خان یونس جێگیرن.
• خێزانی (كوردی) لە گوندی (دیر بلح) و شاری عەكا و لەد و تەبەریەو نابلس و بیئر سەبع و گوندی حوارەو حواسەو شاری رملە و گوندی عین عریك و كەرتی غەزەو چادرگەی عائدە ی دراوسێی بەیت لەحم. 
• خێزانی (كورد) لە قودس و خەلیل و دیر بلح و بیت تییما.
• خێزانی لەحام: لە شارۆچكەی صوریف. 
• خێزانی زازا لە شاری بیسان و كەرتی غەزە.
• خێزانی ئال موراد لە كەرتی غەزە.
• خێزانی ئەبو زەهرە لە شاری نابلس و یەتا.
• خێزانی كنفانی : لە شاری عەكا.
• خێزانی فشری: لە شاری لەد 
• هەردوو خێزانی ئەیوبی و سعدیە  لە خێزانی ئەیوبی لە شاری یافا.
• كوردەكانی ئەیوی لە گوندی رەبیحەی قەزای خەلیل.
• گوردەكانی بەقارەو غەنامە لە قەزای تەبەرییە.
• خێزانەكانی زەلوم و سائح لە شاری نابلس. 
• خێزانەكانی ناجی و باكیرو علوە لە تیرە حەیفا، ئەوان لە دیاربەكرەوە هاتبوون، لە توخمی سێ خزم بوون لە تیرە حیفا، و لە ساڵی 1948 كۆچیان كرد بۆ هەورامان. 
بەهۆی جەنگەكانی عەرب- ئیسرائیلەوە لە ساڵەكانی 1948 و 1967، ژمارەیەكی زۆر خێزان و عەشایەری فەلەستینی كوردی كە رەگ و رەچەڵەكیان دەگەڕایەوە بۆ سەردەمی ئەیوبی و هەندێكیان بۆ سەردەمی عوسمانی پەنایان بۆ وڵاتی ئوردن هێنا. 
لە شارو چادرگەكانی ئوردن نیشتەجێ بوون: لە بەناوبانگترینیان: 
• ئەیوبی، هشملون، نیرۆخ، ئەبو خەلەف، حەموری، ئەبو زەهرە، ئیمام، قیمری، جار الله، سائح، كورد، زازا، علیكو، مرقە، زەلوم، شاور، ئال زەعرور، ئەبو لەتف، ئەبو هەیجاء، ئەبو غلیون، كوردی، عصفور.
• ئەوەی جێگای سەرەنجە زۆربەی كوردەكانی فەلەستین لە كۆمەڵگەی فەلەستینیدا تواونەتەوە و بونەتە بەشێك لە رایەڵەی ناسنامەی نیشتمانی فەلەستینی، ئەوان پەیوەستن بە کوردو و شانازی بە ئەسڵی كوردی خۆیانەوە دەكەن.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە: ناوەندی زانیاری نیشتمانی فەلەستینی