کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
کولتور
گۆیژە لە شیعری شاعیراندا
2024-05-29
دیپلۆماتیك
وەك دیمەنێكی جوانو سەرنجڕاكێشی شارو شوێنی كەیفو خۆشیو هەم وەك هێما بۆ بەرزیو بڵندیو خۆڕاگریو هێزو مانەوە، شاخی گۆیژە لە شیعری هەندێك لە شاعیرانی كورددا خۆی وێنا كردووەو ئەوان ئەو دیمەنە جوانو باڵا زەریفەی شاری سلێمانییان كردووەتە وێنا بۆ شیعرەكانیان.
دەیان ساڵە، گۆیژە، لە ئەدەبیاتو گۆرانی فۆلكلۆری كوردیدا، ئامادەیی هەیەو بەردەوام لە زاری هونەرمەندانو گۆرانیبێژانەوە سەدای ئەم دوو نێوە دێڕە، لە دونیای ئاواز گۆرانی كوردیدا پەرواز دەكات
" ئەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە
بەبەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە"
پیرەمێردی شاعیر لە شیعری " گۆرانی بەهار"دا، لەپاش تەماشاكردن لە گردی "مامە یارە"وە بۆ سلێمانی، دەمەو ئێوارە لە شاخی گۆیژەوە دەڕوانێتو لەوێوە عەرشی پەروەردگارو دیمەنی بەهەشتی كەنارو دامێنی گۆیژە دەبینێتو لەو شیعرەدا كە هونەرمەند مەزهەری خالقی ئاوێزانی دەنگو ئاوازە ئەفسووناوییەكەی كردووە دەڵێت:
ئەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ئێوارە
ڕوو بكەرە شاخی گۆیژە بنواڕە
عەرشی پەروەردگاری لێدیارە
دامەنی وەك بەهەشتی ئاودارە
لای" بەختیار زێوەر"ی شاعیر، دیمەنی جوانو ڕەنگاوڕنگی گۆیژە، مایەی ئارامیو ئاسوودەییو كەیفو سرورەو هاوكات گۆیژەی وەك هێمای قارەمانێتیو پاكیو زیندوێتی كورد نەخشاندووە، زێوەر لە شیعری " گۆرانی گۆیژە"دا دەڵێت:
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە، باعیسی كەیف و سروور
هەردەمە بەرگێ ئەپۆشێ، گا سپی، گا سەوز و سوور
وەسفی قەومی كورد ئەكەی تۆ بەم هەموو ڕەنگانەوە
ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆ كورد كە قەومێكن جەسوور
بەرگی بێ گەرد و سپیشت زاهیرە هاوار ئەكا
قەومی كورد دڵ ساف و پاكە میللەتێكە بێ قسوور
بەرگی سەوزیشت ئەڵێ ئەم خاكە هەر شینایییە
پڕ لە دەغڵودان و كانی سەر بەڕزق و پڕ لە نوور
ئەی وەتەن! شایانی فەخری، واجبە مەدحت بكەم
دارو بەردت عەینی گەوهەر، خاك و خۆڵت وەك بلوور
" فایەق بێكەس"ی شاعیر، لە شیعری " شاخی گۆیژە"دا، وێنەی سەركەشیو كەڵەگەتی شاخی گۆیژە دەكێشێتو" شكۆو شانازیو شۆخو شەنگیو مەردایەتی" لە گۆیژەدا وێنا دەكاتو دەڵێت:
وا مەزانە گۆیژە نزمە چونكە تەبعی عالییە
نازری قەسرێكە جێگەی شانشینی والییە
جەننەتی ڕووی زەمین و وێنەیی باغی بەرین
سۆزەبایێكی هەیە وەك موس وایە بۆ بڕین
شۆخ و شەنگ كێوێكە شای كێوانی سەر ڕووی زەمین
گەر كەون مەحبووبەیەك بێ، شاخی گۆیژە خاكییە
بەرزە تەبعی تا بمێنێ تەوقی كەس ناكاتە مل
توڕەیە و تۆڵەسێنە، دەردی دڵ ناباتە گڵ
سوبحدەم دەنگی پەشێوە وەك گوڵێ هەستێ لە خەو
چونكە زوڵفی ڕۆژی بەركەوت ئیكە دەشكێ سامی شەو
بۆت دەكاتە دەشتی مەحشەر، دەنگی بولبول، دەنگی كەو
عانی زەردەپەڕ، دەنەخشێنرێ بەخوێنی جوان و دڵ
فەسڵی زستان دای دەپۆشێ بەفری تازە وەك بلوور
مەنع ئەكا وەك شێری بێشە هاتوچۆكردن، عبوور
ڕەسمی شادیش دەپۆشێ، خەرقێكی گوڵ گوڵی
گوڵشەنە، گوڵزارە گیرۆدەی هوزارە سەرچڵی
ئاسن ئەتوێنێتەوە ناڵەی حەزین گریەی دڵی
شێت و شەیدایە دەبەنگە، دەشت و سەحرا ماڵییە
جێیەكی پیرۆزە زیاتر جێگەیی شێری نەڕە
پڕ لە ئازا پڕ لە عاقڵ و دلێر شەڕكەرە
سەنگەری ڕوی دوژمنانە، سەختی ڕوی زەحمتە
بیلخولاسە بۆ ژیانی ئێمە كانی ڕەحمەتە
بێشەی شێری ژیانە قەت مەزانە خاڵییە
عەكسی خوێناوی شەهیدانی لەسەر ڕووی زاهیرە
لایەقی تەقدیسە چونكە بێ خەتایە تاهیرە
لایەقی تەقدیرە چونكە فەخری كوردی وا لەسەر
شایەنی ئیعجابە چونكە فەجری كوردی وا لەسەر
ئیحترامی فەرزە چونكە قەبری كوردی وا لەسەر
ئاخیری تۆڵە دەسێنێ، شێر لە قەتلا ماهیرە
مامۆستا" لەتیف هەڵمەت"ی شاعیر، لە پۆستەرە شیعری " گۆیژە"دا، شاخەكەی باڵا شاری سلێمانی، وەك ڕەمزو هێمای خۆڕاگریو شكۆ و سەربەرزی وەسف دەكاتو دەڵێت:
لەوەتی دونیا دونیایە
گۆیژە بە پێوە وەستاوە
هەزار پیاوی مەچەك ئەستوور
بە باڕەشێك شكایەوە
بەفر باری
ئاگر باری
هێلانەیان چۆلكرد دڕندە و پاساری
لافاو هەڵسا
چاوی شیعر و وشەش ترسا
زۆر شاعیریش نوشتایەوە
بەڵام گۆیژە
تاجی شكۆی خۆی نەشكاندو
هەر بە سەربەرزی مایەوە
زۆرترین سەردان
1
چیرۆکێکی تراژیدی سەیر: قوتابخانەی ئەنفال لە بەردەڕەش!
2
لە كۆبونەوە نهێنیەكانی یەكێتی و پارتی چی باسكراوە؟
3
عەممار حەكیم لەسەردانەكەیدا چی كرد؟ لە بڕنەوەکەی کاکە حەمەوە بۆ دیوەخانی عەشیرەتەکان
4
عێراق دەیەوێت بۆ ٢٠٢٥ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەهێز بکات
5
مەسعود بارزانی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل
زیاتر بخوێنەرەوە
مردنی حەوت هەزار حاجی ئابڕووی سعودیەی برد
بڕینی شاخی گۆیژە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون گڕ لە سۆشیال میدیا بەردەدات
لە وڵاتی بابوگینیا كارەساتێكی سرووشتی كەموێنە ڕوویدا
تێگەیشتن لە پووچگەرایی
کوڕانی تاڵەبانی چۆن ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا؟
دیسان ئەفغانستانی هەژاندەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine