کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
کولتور
مانگرتن و ئاکامە تەندروستییەکانی
2025-02-11
د. سەلمان جاف
خۆراک وەک سەرچاوەی سەرەکیی وزە، دیارترین هۆکاری زیندومانەوەی لەشی مرۆڤە،
لەشی مرۆڤ لە خانە و شانە و ئەندام و کۆئەندام پێکهاتووە، ئەم پێکهاتانەش بۆ بەردەوام بوونیان لە ژیان پێویستیان بە خۆراک و ئۆکسجین هەیە...
بە هەر هۆکارێک و لە ژێر هەر بارودۆخێکدا لەش نەتوانێت خۆراکی پێویست بە دەست بهێنێت دەکەوێتە حاڵەتێکی نا ئاسایی و هەڕەشەی ژیانی لەسەر دەبێت...
ئاشکرایە کە مانگرتن وازهێنانە لە خواردن لە پێناو گەیاندنی پەیامێکدا، بەڵام لەشی کەسی مانگرتوو لەم کاتەدا ئەکەوێتە ناو بارێکی لە ناکاوی تەندروستییەوە کە من لێرەدا دەمەوێ زیاتر لەسەر ئەم لایەنەیان بوەستم...
مانگرتن چەند جۆری هەیە؟
دوو جۆری سەرەکی لە مانگرتن هەیە ئەوانیش بریتین لە
١- مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە (نە ئاو و نە نان) :
لەم جۆرە دا کەسی مانگر واز لە خواردن و خواردنەوە (تەنانەت ئاویش) دەهێنن، کە ئەمەیان مەترسیداترە و زووتر کاریگەرییە تەندروستییەکانی دەردەکەون لەسەرلەش...
٢- مانگرتن لە خواردن بەتەنها :
لێرەدا کەسی مانگر واز لە خواردنی سەرچاوەکانی وزە دەهێنێت، تەنها ئاو و شلەمەنی دەخوات، دەکرێت لەم جۆرەدا کەسانی مانگر سود لە چارەسەری پزیشکی و ئاو و چای تاڵ و قاوەی تاڵی سادە وەر بگرن... ئەم جۆرەیان بەراورد بە جۆری یەکەم تا ڕادەیەک مەترسی کەمترە، بەڵام ئەمیش دوای چەند قۆناغێک بەردەوامبوون مەترسیی جدی دروست دەکات.
مانگرتن و خۆ گرتنەوە لە خواردن چی بەسەر لەشدا دەهێنێت؟
نەخواردن و برسیکردنی لەش بۆ ماوەیەکی درێژ کاریگەریی زۆر خراپی لە سەر لەش و تەواوی ئەندامە ژیانییەکانی وەک جگەر، دڵ، گورچیلەکان، مێشک، و کۆئەندامەکانی وەکو کۆئەندامی دەمار، کۆئەندامی بەرگریی لەش، کۆئەندامی هەناسە، کۆئەندامی کوێرە ڕژێن و هۆرمۆنەکان و ......هتد دەبێت.
قۆناغەکانی گۆڕانکاری لەش لە کاتی مانگرتنی خواردن بە تەنها
قۆناغی یەکەم: ڕۆژی یەکەم
لە بیست و چوار سەعاتی یەکەم دا لەش دەست دەکات بە سوتاندنی شەکری خەزنکراوی جگەر، تا وەک سەرچاوەی وزە سودی لێ ببینێت..
قۆناغی دووەم: ڕۆژی دووەم تا ڕۆژی چواردەیەم
لەم قۆناغەدا چەورییە خەزنکراوەکانی لەش دەست دەکەن بە سوتان و وەک سەرچاوەی وزە بەکاردەھێنرێن، پاش چەورییەکان ئیدی بابەتەکە سەختتر دەبێت و لەش پەنا دەبات بۆ سوتاندنی پڕۆتین تا وەک سەرچاوەی وزە سودی لێ ببینێت (لێرەوە پوکانەوە ماسولکەکان دەست پێ دەکات)
هەر لەم قۆناغەدا ئەلیکترۆلیت و کانزا ژیانییە گرنگەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دەست بە دابەزین دەکەن.
قۆناغی سێیەم: ڕۆژی چواردە تا ڕۆژی چل و پێنج
هەر لە هەفتەی دووەمەوە ئیدی مەترسییەکان چەند هێندە دەبن، لەش دەکەوێتە دۆخێکی لە ڕادە بەدەر سەختەوە،
هەندێک لە حاڵەتەکان ڕەنگە بە شکاندنی مانگرتنەکەش نەگەڕێتەوە باری ئاسایی (نەخۆشانی درێژخایەن ڕەنگە زووتر و سەختتر حاڵەتەکانیان لێ دەربکەوێت )
بێ هێزبوونی ماسولکەکانی دڵ و ناوپەنچک
پەککەوتنی سیستەمی بەرگریی لەش
ئەگەری توش بوون بە هەوکردنی خوێن زۆر زیاد دەکات
دروست بوونی کێشەی جددی کۆ ئەندامی دەمار و هۆش و بیر
دابەزینی بەرچاوی فشاری خوێن و لێدانی دڵ
دابەزینی پلەی گەرمیی لەش
قۆناغی چوارەم: قۆاغی سەروو چل و پێنج ڕۆژ
لێرەوە ئیتر حاڵەتەکان بێ ئەندازە و لە ڕادەبەر دەبن
وەستانی دڵ
پەککەوتنی جگەر و گورچیلەکان
پەککەوتنی سیستەمی دەمار و دەمارەخانەکانی مێشک و پەلەکان
مردن، بە هۆی یەکێک یان زیاتر لەو حاڵەتانەی کە باسکران
زۆر حاڵەتی نەخوازراوی دیکە کە پاش کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەش قەرەبوو ناکرێنەوە...
_______________________
مەترسیی پەککەوتنی ئەندام و کۆ ئەندامە ژیانییەکان و مردن بە دیاریکراوی کەی دەست پێدەکات؟
بۆ مانگرتنی خواردن و خواردنەوە - بێ ئاو و بێ نان
لە هەفتەی دووەم تا سێیەم
بۆ مانگرتنی خواردن بە تەنها -
مانگ و نیوێک بۆ دوو مانگ ، ئەگەر چی چارەسەری پزیشکیش وەربگرێت
لە ئەگەری شکاندنی مانگرتندا چۆن دەست بکرێتەوە بە خواردن؟
دەستکردنەوە بە خواردن دوای ماوەیەکی دورو درێژ پێی دەوترێت ناساندنەوە یان ئاشنا کردنەوەی لەش بە خواردن.
ئەگەر ئەم دەستپێکردنەوەیە لە ژێر چاودێری پزیشکی و بە ڕێنمایی پسپۆڕی کلینیکی خۆراک نەبێت، دەکرێت مەترسیی لە ڕادەبەدەری هەبێت لەسەر ژیانی کەسەکە تەنانەت دوورنییە مردنیش ڕووبدات...
واتە کەسەکە دوای ئەو ماوە درێژە نەمردووە، بەڵام دوور نییە لەگەڵ یەکەم ژەمە خواردنی دوای شکاندنی مانگرتنەکە دا ژیانی بکەوێتە مەترسیی مردنەوە.
بۆیە پێویستە بە چەند قۆناغێک دەست بکرێتەوە بە خواردن و بێگومان لە ژێر چاودێری کەسی پسپۆڕ و تایبەت بەم بوارە
قۆناغی یەکەم:
ڕۆژی یەکەم و دووەم باشترە تەنها ئاو و خوێیەکی کەم لە گەڵ بڕێکی کەم لە شەربەت وەربگیرێت
لەگەڵ مەڵتی ڤیتامین و ڤیتامین بی ١ و گیراوەی ئەلیکترۆلایتەکان
قۆناغی دووەم:
ڕۆژ دووەم تا حەوتەم
پاش کێشانەی لەشی کەسەکە
دەست بکرێت بە خواردن (بەپێی کێشی لەشی دەگۆڕێت)
پێویستە تەنها سێ یەکی پێویستیی ڕۆژانەی وەربگرێت
ئەکرێت سود لە تەواو کەری خۆراکی و پڕۆتین وەربگیرێت
خواردنی شلەمەنی و سوپێک کە هەموو پێکهاتە خۆراکییەکان لەخۆبگرێت باشترین بژاردەیە
قۆناغی سێیەم
لە ڕۆژی حەوتەم بە دواوە دەست دەکرێت بە خواردنی ئاسایی بە لە بەرچاوگرتی بارو دۆخی کەسەکە و کاری جۆگەی هەرس و ڕیخۆڵە و گەدەی..
سود وەرگرتن لە سەرچاوە پرۆتینی یەکان گرنگترین بەشی بابەتەکەن
بە بەردەوامی پێویستە چاودێریی دۆخی ڤیتامین و کانزا و ئەلیکترۆلیتەکان بکرێت...
دکتۆر سەلمان جاف
پسپۆڕی کلینیکی خۆراک
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای ئێڵ جی پێشەنگێتی جیهانیی خۆی لە داهێنان و بەستانداردکردنی تۆڕی 6G فراوانتر دەکات
2
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئێوارەخوانێکی ڕۆژوو شکاندنی تایبەتی ساز دەکات بۆ بێباوکانی بەغدا، داهێنانە بەرهەمیە داهاتووەکیەکانیشی نمایش دەکات
3
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ساڵی دوازدەهەم لەسەر یەک پێشەنگێتی بازاڕی تەلەڤیزۆنی ئۆلید دەکات لە جیهاندا
4
کۆمپانیای ئێڵ جی خەڵاتی پێبەخشرا لە بۆنەی iF DESIGN AWARD 2025 بۆ نایابێتی لە دیزاینکردندا
5
ئەردۆگان ڕوبەڕوی خێوی خەوە ناخۆشەكانی دەبێتەوە سوڵتان دەتوانێت حەرشەكەی بپارێزێت؟
زیاتر بخوێنەرەوە
مانا سیمبولییەكان نان لە كۆمەڵگەی كوردیدا
مردنی حەوت هەزار حاجی ئابڕووی سعودیەی برد
گۆیژە لە شیعری شاعیراندا
بڕینی شاخی گۆیژە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون گڕ لە سۆشیال میدیا بەردەدات
لە وڵاتی بابوگینیا كارەساتێكی سرووشتی كەموێنە ڕوویدا
تێگەیشتن لە پووچگەرایی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine