-
- کولتور
مردنی حەوت هەزار حاجی ئابڕووی سعودیەی برد
ــ تەرم شەقامەکانی مەککەی داپۆشیوە
ــ گەرما و بێ سەروبەرەیی مەراسیمی حەجیان شێواند
2024-07-01
دیمەنەکان تەواو تراژیدی و دڵتەزێنن ، تەرم و لاشەی ون بوی بێ ناسنامە و نەخۆشی پەک کەوتوو بێزار و بێتاقەتت دەکەن ، لە نێو گەرمایەکی تاقەت پڕوکێن و بێ پێشینەی سەروو پەنجا و پێنج پلە شەقامەکانی مەککە و ڕێگای کێوی عەرەفە پڕ بوون لە لاشەی ئەو حاجیە بیانیانەی کە بۆ بەجێ گەیاندنی مەراسیمی حەج چەندین ساڵ ناویان نوسی و سەرەیان گرتبوو کە تەنها هەر بگەنە خزمەت حەرەمەین ،
بێ ئاگا لەوەی لەو مەراسیمەدا ئەوان بەو بێ نازیە و لەو قەد پاڵ و قەراخ ڕێگا و شەقامانە لاشەیان بەو ساردوو سڕیە دەکەوێت .
ژمارەکان پێوانەین تەنها لەماوەی پێنج ڕۆژدا زیاتر لە ٧٢٤٥ حاجی خنکاون و گیانیان سپاردوە ، گەرمای بەتینی 55 و پاڵەپەستۆ و نەبون و لابردنی فێنکەرەوەکانی سەر شەقامەکان و دابین نەکردنی ئاووی خواردنەوە و خواردنی ژەمەکان هۆکاری سەرەکی ئەو کارەساتە گەورە بوون .
مەراسیمی حەجی ئەمساڵ بێ سەروو بەرەترین مەراسیمە لەمێژووی حەجدا لە وڵاتی سعودیە بەو پێیەی ئەمساڵ وەزارەت و دەستەی حەج تەماعیان هەبوو ژمارەی بەشدار بوان بگەیەننە زیاتر لە پێنج ملیۆن کە ئەو ژمارەیە تەواو خەیاڵیە بۆ ئەو شوينەی کە دابین کراوە بۆ تەنها دوو ملیۆن کەس .
ئەوانەی بەشدارن لە مەراسیمی ئەمساڵ هاواریان لێ هەستاوە لەبەر بێ خزمەتگوزاری و گەرما بەتینەکە و نەبونی هۆکارەکانی فێننکەرەوە جگە لە ون بونی کەس و کار و ئازیزانیان و بە دەمەوە نەچوونی تیمەکانی فریاگوزاری و نەتوانین و ناکارایی ئەو کەسانەی وەکو چاودێر و خزمەتگوزار دانراون .
حاجیان کوردستانیش پشکی زۆریان لەو قوربانیانە بەرکەوت بەجۆرێک تا ئێستا زیاتر لە 20 حاجی گیانیان سپاردوە و زیاتر لە 32 حاجی تری باشوری کوردستان ون بوون و چارەنوسیان نادیارە .
لەنێو وڵاتانی بەشدار بووی مەراسیمی حەج ، حاجیانی میسر پشکی شێر و زۆرینەی قوربانیەکانیان بەردەکەوێت بەجۆرێک تا ئێستا زیاتر لە ٨٦٠ حاجی مسیری بەهۆی کەمتەرخەمیەکانی وڵاتی سعودیەوە گیانیان سپاردوە ، کە زیاتر لە ٢٥٨ حاجیان تەنها لە کاتی شەیتان ڕەجم کردندا بون بەژێر دەست و پێوە .
بۆ یەکەمین جارە لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٧٩ وە کە ژمارەیەکی زۆر و بێ شوماری حاجی لە مەراسیمەکانی حەج لە وڵاتی سعودیە گیان لەدەست دەدەن ،
کە ئەویش هۆکارەکەی بە پلەی یەک بێ سەروبەرەی و گوێ پێ نەدانی دەستەی حەجی وڵاتی سعودیە و زیاتر کردنی زیارەت کاران و تەماعی دەست کەوتنی پارەیەکی زۆرترە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ، دوای ئەو هۆکارانەش بەرز بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەر و 55 و تەمەن زۆری و نەخۆشی حاجیانە کە ئەو کارەساتە گەورەیەی لێ کەوتەوە و زیاتر لە حەوت هەزار حاجی گیانیان سپاردوە .